كورد و ڕۆشنبیرەكانی و بەردەوام بوونی قەیران

Sunday, 25/07/2010, 12:00

1374 بینراوە




هۆكاری بەردەوام بوونی ئەم بارەناهەموارەی جەماوەری كوردوستانی تێدادەژی بێدەنگ بوونیانە بەرامبەر بەهەڵەو خراپەكاری یەكانی دەسەڵات ، هەرلەسەردەمی پاشی ڕاپەڕینەوە تاكو ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئێمەی جەماوەر بووین بە بێ دەنگ بوونمان لە خراپەكاری یەكان هاندەربووین بۆ گەورەكردنی بازنەكانی خراپەكاری و زیادەڕۆیی یەكانی دەسەڵات ، ڕاستە حیزبەكانی دەسەڵات خاوەنی دام و دەزگای تۆقێنەرن ، بەڵام ئاخۆ ئەمە مانای ئەوە دەگەیەنێت ئێمەی گەل رێگا واڵابكەین بۆ تاوانكاران بەئارەزووی خۆیان چی یان ویست و چۆن یان خواست ئاوها بكەن ، من بڕوام وایە بەشێكی تاوانەكانی دەسەڵاتی سیاسی كوردوستان لەئەستۆی ئێمەیە و لەپاشەڕۆژدا نەوەكانمان لێمان نابوورن و ئێمەش لەگەڵ دز و جەردە كانی دەسەڵاتدا حەشر و نەشر دەكەن و هەر لەگەڵ ئەوانیش دا فڕێمان دەدەنە زبڵدانی مێژووەوە ، ئێمەی گەل گەر هەر لەسەرەتای خیانەتەكانەوە چاوكراوەبووینایە و كوێرانە متمانەكانی خۆمانمان نەدۆڕاندایە ئەوا دڵنیام ئاسۆی ئەمڕۆمان ڕۆشنتر دەبوو ، بەداخەوە كورد ئەوەندەی بە عاتیفە كار دەكات بە هۆش و بیر كارناكات ئەمەش هۆكاری دۆڕاندنە یەك لەدوای یەكەكانی ئێمە بووە بەدرێژایی مێژوو ، ئێمە واڕاهاتووین ئەمڕۆ هەڵەكانی دوێنێ ی خۆمان ببینین و ڕەخنەی زۆرمان لەسەریان هەبێت بەبێ ئەوەی ئەو ڕەخنانەمان وانەیەك بن بۆ ئەمڕۆ ، بەڵكو ئەمڕۆ تەسلیم بەواقیعی نادیار و عاتیفەی گەوجانەمان دەكەین ، ڕەنگە تاڕراِددەیەك كۆی جەماوەر ناهەق نەبن لە هەنگاوی كوێرانە،ئەمەش لەبەر نەبوونی رۆشنبیری خەڵك لەئەرك و مافەكانیان بەرامبەر بە دەسەڵات و ئەرك و مافی دەسەڵات بەرامبەر بە نیشتیمان و كۆمەڵگە ، بەڵام توێژی ڕۆشنبیر و خوێندەواری كۆمەڵگە بەرپرسیارن لە هەموو ئەو نەهامەتی یانەی ڕووبەڕووی ئەم نیشتیمانە دەبێتەوە ، گۆرانی كۆمەڵایەتی كەخۆی لەگۆرانی ئاستی ڕۆشنبیری و كەلتوری و سیاسی.......هتددا دەبینێتەوە ، چەند میكانیزمێك هەیە بۆ برەودان بەو گۆڕانە كەپێویستە ئەو میكانیزمانە لەئاستی ئەركی گەشەپێدان و گۆڕانی كۆمەڵایەتی دابن ، بەڵام بەداخەوە تاكو ئێستا لەناو كۆمەڵگەی ئێمەدا هەندێك لەبەناو میكانیزمەكانی گۆڕانی كۆمەڵایەتی لە جیاتی ئەوەی هۆشداری بدەن بەكۆمەڵگە خۆیان لەو پەڕی بێهۆشی و گەوجی دان ، هەر بۆیە گۆرانی كۆمەڵاتی لەلای ئێمە ئەوەندەی گۆڕانە بە دیوی لادان دا ئەوەندە گۆران نی یە بۆ هاتنە سەر هێڵی گەشەسەندن برەودان بەكایەكانی كۆمەڵگە، بێ رێزی كردن و بێ نرخ بوونی ئینتیمای نیشتیمانیشمان هەر لەمەوە سەرچاوە دەگرێت ، من پێم وایە ئەگەر ئەم دەسەڵاتی سیاسیەی ئەمڕۆ لەكوردوستاندا هەیە لە هەر كۆمەڵگەیەك لەو كۆمەڵگانەی جیهانی پێشكەوتوودا بوونایە هەر لە چەند مانگی یەكەمی دەسەڵاتیاندا دیزەبەدەرخۆنەكرابوون و هیچ ئاسەوارێكیان نەمابوو ، بەدبەختی ئێمەش ئەوەیە كەهەرگیز ناتوانین وەكو هەر یەكێك لەو كۆمەڵگەیانە تەنها بۆ جارێك عاتیفە بەلاوە بنێین و بە ئەقڵ بیر بكەینەوە ،تەنها هۆكاری ئەمەش گەوجایەتی ئەو بەناو میكانیزمانەی گۆڕانی كۆمەڵگە و مل كەچی هەندێك هەڵخەڵەتێنەری بەناو رۆَشنبیرە ، بەڕاستی ئەوە ئەركی خەڵكانی ڕۆشنبیر نی یە بەشان و باڵی بتەسیاسی یە كاندا هەڵبڵێن و شاخ و گوێ یان بۆ دروست بكەن ، رۆشنبیر بەردەوام لەگەڵ دەسەڵاتدا لە كێشمەكێش دایە و چاودێری شێوازی بەڕێوەچوونی دەسەڵاتە و بەبێ چاوپۆشی كردن و بەڵگە و بیانوو هێنانەوە بۆ هیچ هەڵەیەك بەرچاو ڕوونی بۆ جەماوەر دەكات ، ئەركی ڕۆشنبیرانە ڕای گشتی تەندروست لەسەر هەڵە چارەنووس سازەكان دروست بكەن نەك خۆڵ لەچاوی خەڵك بكەن ، هەر ئەمەش هۆكاری ڕاست و تەندروستە بۆ بەرەو پێش چوون و گەشەسەندن ، لە هەموو جێگایەكی ئەم جیهانە و لەهەموو كات و سەردەمێكدا خەڵكانی چاك ساز بوونەتە هۆكاری خۆشگوزەرانی و پێشكەوتن، بەدڵنیایی یەوە بەردەوام چاكسازان ڕووبەڕووی ئازار و ئەشكەنجە و ماندووبوونی زۆر بوونەتەوە تاكو گەیشتوونەتە چەسپاندن وسەلماندنی ڕاستی یەكان ، بەڵام تەنها شتێك كەبۆیان مابووبێتەوە تۆماركردنی مێژوویەكی پڕسەروەری بووە ، ئەوەی ئەركی كەسی رۆشنبیرە تەنها هەوڵدانە بۆ عەدالەتی كۆمەڵایەتی و هێنانەكایەی چاكسازی نەك هاوپەیمان بوون لە گەڵ ناعەدالەتی وێرانكاری ، لەمێژووی مرۆڤایەتی دا دەیان سەدە تێپەڕیوە بەسەر بت پەرستی و پیرۆز كردنی دەسەڵاتی سیاسی نامەعقول دا ، بۆیە ئەو كەسایەتی یانەی تازە بەتازە دەیانەوێت بەناوی ڕۆشنبیر و موفەكیر و خەڵكانی چاكسازەوە پەرستش بۆ كەسایەتی یە نامەعقولەكان و بتەسیاسی یەكانی كوردوستان بەرهەم بهێنن هیچ جیاوازی یەكیان نی یە لە گەڵ كاهینەكانی بت پەرستی دەیان سەدەی لەمەو بەر ،كەواتە هەروەكو ئاماژەمان پێدا ڕۆشنبیر ئەو كەسایەتی یەیە لە هیچ كات و سەردەمێكدا ناچێتە سەنگەری دەسەڵاتەوە، هەركەسێك و هەر لایەنێك دەسەڵات بێت ئەو لەسەنگەری بێ لایەنی یەوە ڕەخنەگرێكی حەق بێژە و بەدوای راِستی دادەگەڕێت ، هەر ئەمەیشە نهێنی یەكانی پێشكەوتن لەكۆمەڵگە پێشكەوتووەكاندا و هۆكاری بەبەستەڵەك بوون وقەتیس بوونی قەیرانەكانی ئێمە.


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە