مافیاكانى هەرێم سامانى گشتى دەدزن و دیسانەوە خەڵكى پێ ئەڕووتێننەوە

Thursday, 29/07/2010, 12:00

1587 بینراوە


برادەران! سەیرى ئەم هەرێمە داماوە بكەن هەردەمەو بەجۆرێك مافیاكانى ئەم هەرێمى كوردستانە بەپێى زەمەن پارەى ئەو خەڵكە داماوەى خەڵكى كوردستان بەكارئەهێنن بۆ وەبەرهێنانى ئەو سەروەتەى كە لەدەمى خەڵكیان گرتووەتەوە.
ماوەى دوو ساڵ ئەبێت كاربەدەستە حزبى-حكومییەكانى كوردستان ئەو پارە زۆرەى كە كۆیان كردووەتەوە، لە بوارى جۆر بەجۆردا دەیانەوێت بیخەنە بوارى وەبەرهێنانەوە.
یەكێك لەو بوارانەى كە مەسئولین ئەیاوێت دیسانەوە خەڵكى كوردستانى پێ رووت بكەنەوە درووستكردنى ئەو هەموو شوقەو ڤێلاو پرۆژەى عەقارەیە. هەر كۆمپانیایەكیش كە ئەو كارانە ئەكەن چى بیانى و چى ناوخۆیى بن و ئەگەر هەچۆنێك بن، ئەبێت لێپرسراوە حزبییەكان لە سلێمانى و هەولێر لە پشتییەوەى بن و سەرمایەیانى تێدایەبێت. چونكە ئەو مافیایانە هەروەك و چۆن تەواوى بوارەكانیان بۆخۆیان قۆرخ كردووە ئاوهاش بەسەر ئەم بوارە هێناوە.
بێگومان لەم قەیرانى نیشتەجێبوونەى كە لە بەناو هەرێمى كوردستان هەیە پرۆژەى خانووبەرە كارێكى باشە، بەڵام ئەوەى لە هەرێمى كوردستاندا دەبینرێت شتێكى دیكەیە. ئەویش ئەوەیە هەرچەندە داهاتى تاكە كەس لەم هەرێم زۆر نزمە، بەڵام نرخێكى زۆر لەسەر هەریەكە لە شوقەو خانووەكان دانراوە و كریار ئەخاتە ژێر قەرزارییەكى وەها كە گەراندنەوەى زۆر زەحمەتە.
بۆ نمونە گەنجێك كە تازە بەتازە ژیانى هاوسەرێتى پێكهێنابێت ئەگەر بكەوێتە ژێر بارى وەها قەرزێكەوە ئەوە ناچار ئەبێت كە بەژیانێكى كولەمەرگى بژى بۆ ئەوەى بتوانێت ئەو قەرزە بداتەوە. تەنانەت ئەگەر حكومەت ئەگەر بەشێوەیەك لە شێوەكان یارمەتیشى بدات. چونكە هاووڵاتى دواجار هەر قەرزارە ئیتر چى هى حكومەت بێت یان كۆمپانیا مافیاكان، كە دواجار هەر بەرپرسانى حكومییە لە پشت ئەو كۆمپانیایانەوە.
یەكێك لە دیاردە خەتەرەكان، كە لە هەرێمى كوردستان وجودى هەیە ئەویە كە تەنها دوو چین وجودیان زەقە ئەوانیش چینى زۆر دەوڵەمەندى ئەریستۆكراتى و چینى هەژاران مەبەست لەونەیە كە ناتوانن ژیانێكى رێك و پێك بژین. بەڵام لەم بەینەدا چینى ناوەند تەواجودى زۆر كزە.
ئاخر برادەران! ئەگەر مادام وەزرعەكە بەو جۆرە بێت كە لەپێشەوە باسم كرد ئیتر خەڵكى كوردستان كەى لە توانایدایە هەژدە دەفتەر یان پێنج دەفتەر بدات بە شوقەیەك یان ڤێلایەك. لەم ژیانەى قورسەى ئەم وڵاتە كە لێپرسراوانى بازرگانى بێ ویژدان مرۆڤیان وەها لێكردووە تەنانەت قووتى ژیانى رۆژانەى خۆى و مناڵەكانیشى بۆ پەیدا ناكرێت ئیتر چۆن بتوانێت ئەو هەموو دەفتەرە كۆبكاتەوە و بیدات بە سەرمایەدارێكى وەك ئەوانەى كە خەرى ئەو جۆر پرۆژانەن.
نەگبەتى ئەم هەرێمى كوردستانە ئەوەیە ئەو لێپرسراوانە پارەكانیان تەنها لە پرۆژەیەكدا دەخەنە بوارى وەبەرهێنانەوە كە قازانجى خێراى لێبكەن. ئەوانە باروودۆخێكى وایان دروست كرووە دەوڵەمەند بوونى خێرایان كردووە بە مۆدێل واتە ئەیانەوێت لە پڕا ببن بە كوڕێك. چینى خوارەوەش تەمەناى ژیانێكى ئاسایى دەكەن و بێئومێد بوون لەوەى كە دەستیان بكەوێت.
ئیمەیل: [email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە