خروقاتی گەندەڵەکان لە هەندێ بنکەی هەڵبژاردن لە شاری هەولێردا

Thursday, 23/07/2009, 12:00

1965 بینراوە


دوایی ئەو هەموو درۆو دەلەسەیەی کە هەردووبنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی ڕایان گەیاند کە پرۆسەی هەڵبژاردن دەبێت بە دیموکراسیەت و ئازادی و یەکسانی و بێ هیچ خروقات و گێرەشێوێنی یەک به‌ڕیوه‌ بڕوات، کەچی ئەو تەنگ نەفەسانە بە هەر نرخێک بێت لە دژی لیستی گۆڕان و ئۆپۆزیسیۆن و هەتا باوەڕ نەبوونیان بە کادیر و ئەندامەکانیان هەوڵی ئەوەیان داوە بە پارە هەندێک لە نەفس نزمەکانی کۆمیسیۆن بکڕن و بیانکەن بە جاسوس بە سەر خەڵکی کوردستان و بەو پۆلیس و دەزگایانەی، کە ئیمڕۆکە بەشداربوون لە پرۆسەی دەنگدان، کە لە بڕی دەنگنەدانیان بۆ لیستی کەرە دێزە لە کارەکانیان دەربکرێن. بۆیە هەر لە بنکەی خازر سەر بە ناحیەی کەلەکی یاسین ئاغا هەموو دەنگەکانیان بە لیستی خائین و خۆفرۆشانی گەل و نیشتمان داوە و بۆ شێواندن و دروست نەبوونی شک و گومان تەنها 11 دەنگیان بۆ لیستی گۆڕان داوە، هەر هەمان سەرچاوە پێی ڕاگەیاندین کە لە (بنکەی ئەحمەدی خانێ) فەرمانبەرێکی کۆمیسیۆن تەماشای دەستی دەنگ دەرەکانی دەکردکە دەنگ بە کام لیست دەدەن و لە دواییدا بە چاوێکی گومانەوە سەیری دەکردن و بە ‌وێنە ئەمەش گیراوەو لە نزیکتین دەرفەت دا وێنەکەشیان پاراستووەو لە کاتی پێویست دا بڵاوی دەکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە