ناوهێنانی کوردستانپۆست بڤه‌یه، وه‌ک سه‌ربازی ون مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت
Wednesday, 16/11/2011, 12:00
1630 بینراوە
زۆرجار نوسینه‌کانی کوردستانپۆست ده‌بینم له‌سه‌ر واڵی زوربه‌ی په‌یجه‌کانی فه‌یس بوک و هه‌واڵ و نووسینه‌کانی ئه‌م سایته بۆته سه‌رچاوه‌یه‌ک ته‌نانه‌ت نه‌یاره‌کانیشی به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره به‌لای منه‌وه هیچیان هه‌ست به‌و قه‌رزدارییه ناکه‌ن و بڕوایان به‌وه نیه یان چاویان به‌رای نایه‌ت یان ئه‌وه‌نه ترسنۆکن نا‌وێرن ناوی ئه‌م سایته بهێنن ،باشه ئه‌گه‌ر بڤه‌یه و خه‌ته‌ره یان به ناڕاست ناوی ده‌به‌ن ئه‌ی بۆ هه‌مووتان بابه‌ته‌کانی بڵاو ده‌که‌نه‌وه بێ ناوهێنان؟
له‌کاتێکدا ڕاگه‌یاندنه‌کانی جه‌لالیی و مه‌لایی به‌و بودجه زه‌به‌لاحه دزراوه‌وه ناتوانن سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵبن و ناتوانن ئه‌وه‌ی که کوردستانپۆست له‌ڕێی په‌یامنێره خۆبه‌خشه‌کانیه‌وه ده‌ستی ده‌که‌وێت ئه‌وان ده‌ستیان بکه‌وێت و به به‌رپرسه زۆر گه‌وره‌و باڵاکانیشیانه‌وه ئه‌م سایته ده‌که‌نه‌وه هه‌تا خودی جه‌لال و مه‌سعودیش سه‌رسام بوون له توانای ئه‌م سایته و په‌یامنێر و نووسه‌ر و خه‌ڵکانی دڵسۆز که زانیاری ده‌نێرن بۆ ئه‌م سایته بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیه‌ش فلته‌رکردنیه‌تی له زوربه‌ی خه‌ته‌کانه‌وه و وه‌ڵامه بێماناکانی ڕاگه‌یاندنکاره ماستاوچیه‌کانه دروستکردنی سایتی هاوشێوه و سێبه‌ر خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن وا نییه له‌م کاته‌دا له هه‌ولێر بتوانه بێ فلته‌رشکێن به خه‌تی کوردستان، نێت واتا نۆرما‌ڵ که زوربه‌ی فه‌رمانگه‌کانی به‌ناو حوکمه‌ت به‌کاریدێنن ئه‌م سایته بکه‌ره‌وه یان به خه‌تی تارین نێت بتوانه بیکه‌ره‌وه...
ئه‌وان ده‌یانویست فلته‌رخستنه سه‌ر ئه‌م سایته به پرۆژه‌یاسا له په‌رله‌مانه کارتۆنیه‌که‌ی کاک قادر کەرکوکی پشتڕاست بکه‌نه‌وه هه‌تا یه‌کێ له خۆیان وتی که شتی وا نابێت له یه‌کێ له دانیشتنه‌کانیان ده‌یانویست شتێکی وا بکه‌ن.
باسی زمانی زبر یان بڵێین زمانی جنێو ده‌که‌ن من لێره‌دا ده‌مه‌وێ بیخه‌مه به‌رده‌ستی خۆتان کێ زمانی زبره، یان جنێودەرە؟ ڕاسته نوسین له کوردستانپۆستا تۆزێ وشه‌ی زه‌قی تیا به‌کاردێت و به زمانێکی ساده نووسین بڵاو ده‌کرێته‌وه ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
1- کوردستانپۆست وه‌ک ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی، چونکه ئه‌م سایته به‌پێی پێناسه و سروشتی کارکردنی ده‌چێته قاڵبی ڕۆژنامه ئه‌لێکترۆنیه‌کانه‌وه له ئه‌نجامی خیانه‌ت و کوردفرۆشی و گه‌نده‌ڵی دروست بووه به ده‌ساڵ پێش ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که ئێستا به خۆیان ده‌ڵێن ئۆپۆزسیۆن ئاشکراشه که چه‌وساوه خه‌ڵکی هه‌ژارن ئه‌و خه‌ڵکانه‌ش زوربه‌یان له‌به‌ر نان په‌یداکردن ناتوانن وه‌ک مه‌لا بەختیاره‌که‌ی یه‌کێتی فه‌رهه‌نگی نوێی بورهان قانع له‌به‌ر بکه‌ن و وه‌ک توتی بیڵێنه‌وه ، دیاره زوربه‌ی بابه‌ت و نوسینه‌کانی ئه‌م سایته هه‌واڵیی و ره‌خنه‌ین ناکرێت زاراوه‌ی سیاسی له هه‌واڵدا به‌کاربهێنرێت چونکه تۆ ته‌نها بۆ نوخبه نانووسیت و هه‌واڵ بڵاوناکه‌یته‌وه کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی هه‌ڵبژارده‌ت هه‌بێت ئه‌مه شیعر نییه له کۆڕێکی شیعریدا بخوێنرێته‌وه ، پاشان من حه‌ز ده‌که‌م بزانم به یه‌کێکی وه‌ک ته‌حسین شاوه‌یس یان عه‌باس بایز بڵێین چی؟ ئه‌گه‌ر پێیان نه‌ڵێین خۆفرۆش، جاش و کوردکوژ و ئه‌نفالچی، ئەی دەبێت چی‌یان پێ بگووترێت؟
2- خودی جه‌لال به ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێت ئه‌وانه سه‌گن و به مانگه‌شه‌و ده‌وه‌ڕن! کە بێگومان مەبەستی لە کوردستانپۆستیشە، بۆیە لیرەدا داوا دەکەم بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌رشیفی ئه‌م سایته بزانن به هیچ کوردفرۆشێک وتراوه سه‌گ؟ وا جه‌لال تالەبنای وا ده‌ڵێت؟ من وه‌ک خۆم زۆرم پێباشتره سه‌گ بم، نه‌ک کوردفرۆشێک و ئەندامێکی ئەو عیزبانە، به‌ڵام کاتێک سه‌رۆی کۆنه به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی پارتی بنه‌ماڵه‌ی هاوپه‌یمانی جه‌لال هه‌مو کوردی شوبهان به‌سه‌گ دیاره جه‌لالی لێده‌رنه‌کرد له‌و کاته‌دا جه‌لالیش بۆ پشتگیری له قسه‌که‌ی ئه‌و ناچاره وا بڵێت فه‌رمون بزانن جه‌لالی سۆشیالدیموکرات ، جه‌لالی کۆنه موسته‌شاره‌که‌ی به‌کره‌جۆ چی به رۆژنامه‌نوسان ده‌ڵێت
http://www.youtube.com/watch?v=s8yxtcknACk
3- بابه‌تی کار‌و کاردانه‌وه‌ی فیزیای ...هه‌روه‌ک چۆن به‌شێ له ژیانی مرۆڤ به‌نده به کیمیاوه له‌ڕوی دروستبونی خانه‌کانی له‌شیه‌وه که له ماده‌ی کیمیاوی دروست بووه هه‌ر ئاواش زانستی فیزیا پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی داگیرکردوه له ژیانی مرۆڤدا له‌ڕوی جوڵه و هه‌ڵسوکه‌وتی خودی مرۆڤ خۆیه‌وه...بۆیه کار هه‌یه و کاردانه‌وه‌ش هه‌یه له ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌کاندا..کار ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی مافیای کوردی دزه و خاوه‌نی خیانه‌تی نیشتیمانی گه‌وره‌یه و گه‌نده‌ڵه له حوکومڕانیدا و ....کاردانه‌وه‌ش داهێنانی ئه‌م جۆره زمانه‌یه که زمانی ئه‌ده‌بی ئۆپۆزسیۆنبونه تا دەگاته په‌رچه‌کردار و شۆڕش و ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ مرۆڤێک هه‌ڵگرتنی قه‌باره‌یه‌ک له ئاسن وه‌ک هه‌مان قه‌باره لۆکه ده‌ست نایاتێ و بۆ ئاسنه‌که هێزێکی زیاتر به‌کارده‌هێنێت ...ئاگاداربن قه‌باره نه‌ک کێش
شه‌وێک له چاوپێکه‌وتنێکی ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخیدا ئه‌یوت من نازانم ڕه‌خنه به چه‌کوش واتای چییه؟ باشه من ئێستا پێت ئه‌ڵێم واتای چییه؟
به‌واتای ئه‌وه‌ی یه‌کێکی وه‌ک تۆ کۆنه شیوعی و تازه به‌ندبێژی پارتی بنه‌ماڵه که پاره ژه‌نگی به مێشکی هه‌ڵهێناوه و کلسێکی زۆری ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی له‌سه‌ر که‌ڵه‌که بوه دیاره ئه‌مه نه به ئاوی گوڵ و نه به بۆنی نێرگز و نه به سه‌مفۆنیاکانی بتهۆڤن دێته‌وه هۆشخۆی دیاره کارل مارکس هیچ بڕوای به سیستمی بنه‌ماڵه‌ی نه‌بوه له‌کاتێکدا ئه‌و خاوه‌نی ئه‌م فه‌لسه‌فه فیکری مه‌عریفی و سیستمه ئابوری سیاسیه‌یه بڕوای به قۆرخکردنی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌بوه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌که‌وه که وه‌ک پۆل برایمه‌ر ده‌ڵێت مه‌سعود کابرایه‌کی خێڵه‌کی بوه له‌یه‌کم بینینیدا وای پێده‌ڵێت وه له بیره‌وه‌ریه‌کانیشیا نوسیویه‌تی ...نازانم چۆن تۆ له شیوعیه‌ته‌وه گه‌ڕایته‌وه بۆ ده‌ره‌به‌گایه‌تی ئه‌وانه‌ی که چاویان کوێر بوه هه‌ستی بیستنیان نه‌ماوه بۆنی گوڵ ناکه‌ن واتا بون به ئامێرێکی بێ‌گیانی له ئاسن دروستکراو بۆ ئه‌م که‌سانه ئاگرو چه‌کوش پێویسته بۆ ڕاستکردنه‌وه‌یان ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌هۆشخۆیان ده‌چن ده‌بێت به ڕوداوێکی کتوپر وه‌ک زله‌یه‌ک بیانهێنیته‌وه هۆشخۆیان ،پاشان بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی قسه‌ی بریقه‌دار ده‌که‌ن و باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که باوی چه‌ک نه‌ماوه ئه‌ی ئه‌کرێت بزانین وڵاتێکی وه‌ک ئه‌مریکا 7 که‌شتیگه‌لی جه‌نگی بۆجیه له ئاوه‌کانی جیهاندا؟ئه‌کرێت بزانین ئه‌و هه‌مو پاره‌یه چیه ئه‌مریکا سه‌رفی ده‌کات له سیستمی ئاڕاسته‌کردنی موشه‌کا؟تاڵه‌بانیه‌ک به‌من بڵێ سه‌گم و له مانگه‌شه‌و ده‌وه‌رم ئه‌کرێت به چه‌کوش و قه‌ڵه‌مێکی نوکتیژ نه‌بێت به چی وای لێبکه‌م که بزانێ من مر‌ۆڤم،،،مه‌سعودێک که نۆکه‌ری دوژمنانه‌و من بکوژێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دژی دزی و کوردفرۆشیه‌که‌ی ئه‌وم قبوڵ نیه له‌ترسی به‌رپرسیارێتی مێژوی وه‌ک تاکێکی کورد وه‌ک سۆران و سه‌رده‌شتی له‌سه‌ر نوسین کوشت ئه‌بێ به زمانی گوڵ واز له کوردفرۆشی بێنێت؟
له‌کۆتایدا هیوام وایه مه‌به‌سته‌کانم گه‌یشتبێت داواشم ئه‌وه‌یه له نوسینه‌کانی کوردستانپۆستا ناوی سایته‌که چه‌ندجارێ بهێنرێت و وێنه تایبه‌ته‌کانیش لێی بنوسرێت کوردستانپۆست له شوێنێکیشا که ئاسان نه‌بێت لابردنی دیاره له کوردوستانیش هیچ یاسایه‌ک نیه لێپرسینه‌وه بکات له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌سانه هه‌روه‌ک چۆن که‌ناڵه لۆکه‌ڵه‌کان یاریه‌کان ده‌گوێزنه‌وه له که‌ناڵه مشفه‌ره‌کانی سه‌ته‌لایته‌وه و که‌س نیه لێیانبپرسێته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست