چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر به‌رنامه‌ڕێژی سیناریۆکه‌ی پارتی
Sunday, 04/12/2011, 12:00
1204 بینراوە
ئه‌و ڕوداوانه‌ی له‌م دوایه‌دا ڕویدا ته‌نها له‌وه‌دا خۆی نابینێته‌وه ڕوداوێکی ئاسای و خۆڕسک بێت به‌ڵکو ئه‌جندایه‌کی سیاسی له‌پشته ئه‌م بابه‌ته‌ش پێویستی به دیراسه‌کردن هه‌یه
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سیناریۆیه‌کی دروستکرد که‌له‌دوایدا به زه‌ره‌ری خۆیان و حیزبه بنه‌ماڵه‌یه‌که‌یان شکایه‌وه‌چونکه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه کادره‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی فکری و ئینتیما بۆ نیشتیمان و ئینجا بۆ حیزبه‌که‌یان دروست بوبێتن به‌ڵکو دروشمی ئه‌وان ته‌نها پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بنه‌ماڵه‌یه
ئایا مه‌به‌ستی پارتی له‌م سیناریۆیه جی بو؟
1-مه‌سجێک بو بۆ ئه‌مریکیه‌کان و به‌ریتانیه‌کان که تێیانبگه‌یه‌نن که گوایه به‌دیلی ئه‌مان ئۆپۆزسیۆنه که دوو حیزبیان ئیسلامین و کێشه دروستده‌که‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان له ناوجه‌که و شوبهاندنیان به اخوان مسلمینی میسر
2-دروستکردنی بۆشای سیاسی له ناوچه‌ی بادینان چونکه ئه‌وان گۆڕان به به‌دیل نازانن بۆخۆیان به‌ڵکو ئیسلامی سیاسی به به‌دیل ده‌زانن ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رجاوه‌یگرتوه پارتی خه‌ڵکێکی عه‌شایه‌ری له‌گه‌ڵه که هاوسۆزه له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی اسلامی له‌به‌رئه‌وه له‌لایه‌ن هێزێکی علمانیه‌وه به گران ته‌ئسیری لێده‌کرێت به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه بۆ اسلامیه‌کان ئاسانتره له‌کاتی دروستبونی ئه‌و بۆشایه‌شدا له‌ڕێی پاره و چاوسورکردنه‌وه‌وه خه‌ڵکی ئه‌و حیزبه ڕاکێشێت به‌لای خۆیدا
3-لاوازکردنی یه‌کێ له حیزبه‌کانی به‌شدار له ئۆپۆزسیۆن و له‌وڕێیه‌وه هاوڕای و یه‌کڕیزی ئۆپۆزسیۆن ده‌که‌وێته خه‌ته‌ره‌وه
ئه‌وه‌ی که ئه‌وان ویستیان ته‌نها سوتاندنی جه‌ند دوکانێک بو به‌ڵام خه‌ڵکێکی بێلایه‌ن هه‌ندێ له هه‌واداری حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کانیش دوای قه‌ره‌باڵغی که‌وتن و کێشه‌که گه‌وره‌بو تا له‌ده‌ست پارتی ده‌رچو سه‌ره‌نجام کۆنترۆڵیان له‌ده‌ستدا
کاردانه‌وه‌کان جۆن بو؟
کاردانه‌وه‌کان زۆر باش بو خه‌ڵکێکی داخله‌دڵ توانیان هه‌مو دنیا تێبگه‌یه‌نن که پارتی چ پارتێکی دواکه‌وتوی خێڵه‌کی دۆڕاو فه‌وتاوه وه خۆشیان دوای ڕوداوه‌که کۆنترۆڵیان له‌ده‌ستدابو وه خه‌ڵک توانیان لانیکه‌م جیهانی ده‌ره‌وه تێبگه‌یه‌نن له کاره‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه و پارتی بچوکبکه‌نه‌وه له‌به‌رچاوی هه‌مو جیهان له ڕێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه
ڕوداوه‌که زۆر پێوه‌ی دیاربو که به‌رنامه‌ڕێژه له‌لای پارتیه‌وه به‌پێی ئه‌م به‌ڵگاانه
1-یه‌کگرتو پێش ئه‌وه‌ی هێرش بکرێته سه‌ر بنه‌کو باره‌گاکانیان پارتیان ئاگادارکرده‌وه دیاربو زانیاری دروستیان هه‌بو به‌ڵام پارتی نکولی لێکرد به‌ڵام له‌دوایدا قسه‌که‌ی یه‌کگرتو ڕاست ده‌رچو باشه خۆ یه‌کگرتو خه‌ویان نه‌بینیبو جۆن زانیان ؟که‌واته زانیاری دروست هه‌بوه که پارتی به‌ته‌مای ئه‌و کاره‌یه
2-له‌زاخۆ ئه‌و ڕوداوه ڕویدابه‌ڵام له دهۆک و ناوجه‌کانیدیکه‌ی بادینان په‌لاماری باره‌گاکانی یه‌کگرتو درا
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌یانه‌وێت له ناوجه‌که نه‌مێنن و بۆشایه‌کی سیاسی دروستبکه‌ن
3-بێده‌نگی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی کردار شه‌رته تا دامرکانه‌وه‌ی هه‌مو هێرش و په‌لاماردنه‌ک ئینجا کرداره‌که‌ی کرد و که‌وته میوانداری و چو بۆ لای سه‌لاحه‌دین به‌هادین
4-هاتنه‌خه‌تی مه‌لاکه‌ی که پارتی ده‌یانگوت که سه‌ر به یه‌کگرتوه‌وهۆکاری سوتاندنی دوکانه‌کان بوه دوای مه‌لا خۆشی ده‌ڵێت که سه‌ر به یه‌کگرتو نیه له‌ڕێی ده‌زگایه‌کی جه‌لالیه‌کانه‌وه که ئه‌ویش خه‌ندانه و لێدوانی‌دا بۆ ئه‌و ده‌زگایه ئه‌مه‌ش یه‌کێتی ده‌یانویست پارتی تێگه‌یه‌نن که ته‌نها خۆیان بچوکنه‌بونه‌ته‌وه به‌ڵکو پارتیش بچوکبوه‌ته‌وه
ئێستا با باسی قه‌باره‌ی پارتی بکه‌ین
پارتی بنه‌ماڵه به‌پێی ئه‌و زاانیاریانه‌ی من هه‌مه له‌ڕێی هه‌ندێک به‌رپرسیانه‌وه که له‌به‌ر پاراستنی گیانیان ناویان نانوسم
زۆر بچوکبوه‌ته‌وه ئه‌توانم بڵێم هیچ وره‌یان نیه یه‌کێ له‌به‌رپرسه‌کانیان وتبوی خۆزگه زو ڕاپه‌رین ده‌بو ده‌چوینه‌و ماڵه‌وه ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه هاتبو که پارتی هێزێکیان هێنابو له ناوچه‌یه‌کیکه‌وه و به‌فه‌رماانی تاکێکی ئه‌و هێزه به‌رپرسه سۆرانیه‌کان جوڵابونه‌وه له هه‌ولێر
ئه‌وه‌ی که‌من ئاگادار بم پارتی وه‌ک که‌ڤه‌ر ماوه‌ته‌وه ته‌نها قاوغ یان بۆدی یان قتوه‌کی به‌تاڵه
ماوه‌ته‌وه میله‌ته‌که‌مان ڕاپه‌ڕێت و ڕایانماڵێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست