(یەكێتى قوتابیانى كوردستان)،قوتابخانەكەى مستەفابارزانى بۆتەجێگاى بەچكەجاش وهەرزەكاران.

Tuesday, 15/12/2009, 12:00

1241 بینراوە


ڕیكخراوى (یەكێتى قوتابیانى كوردستان)كەبەڕێكخراوی دایك دادەندرێت لەكوردستان لەسەردەستى مستەفبارزانى هاتەدامەزراندن وكۆمەڵێك كادیروسەركردەى پێگەیاند،ئەم ڕیكخراوەى بووەمەدرەسەبۆهەزاران كەس،ئەوائیمرۆلەسایەى نەبوونى هەڵسەنگاندن ودانانى كەسى شیاوبۆشوێنى شیاوبەدەست چەندكەسانێكى بەچكەجاش وهەرزەكارومنداڵ بەرەودارمان ولەدەست دانى مزداقیەت لەناوقوتابیان هەنگاودەنێت،كەسێكیش نى یەبەشێوەى گشتى بابەتەكەببینێت،من ڕووى پرسیارەكانم ئاراستەى مەكتەبى سیاسیى پارتى دەكەم هیوادارم لەكۆبوونەوەیەكى گشتى قوتابیان وەڵامەكەى وەرگرمەوە،بەڕێزانى مەكتەبی سیاسی كامەلەئێوەدەتوانێت بەڕاشكاوى خۆى لەم شێواندنەى یەكێتى قوتابیان بكاتەبەرپرس؟كامەتان ڕێگابەكوڕى كابرایەكى خاوەن فایلى سیخورى سەدام حسین دەدات ڕابەرایەتى ڕێكخراوێكى ئەوابدات،سەربەرزن(عمربەكرى)كورى بەكرى سیخورببێتەسەركردەى ئەم ڕێكخراوە؟ڕۆژگارێك باوكى ئەم عمرەلەدژى ئەم ڕێكخراوەكارى دەكرت، قوتابیان شانازى بەكام لەسەركردەكانى ئەم ڕێكخراوەبكەن؟كامیان شایستەى ئەم پۆستەن؟(عیرفان عزیزوكاروان حەمەدسابیر)لەدواڕۆژى كۆنگرەمناقەشەى سكرتێریان دەكردبۆكۆنگرەى داهاتوو،نازانم چۆن بەرپرسانى پارتى ئەوفیتنەگەورەیان لەعیرفان قبوڵ كرد،كاتێك بەمەبەستى كەسب كردنى ئەندامان كێشەى بادینى وسۆرانى هێناناوڕێكخستنەكانى قوتابیان ئەگەرپارتى یەك هەنگاوبهاوێژێ بۆسارێژكردنى هەڵەكانى ڕابردووى،ئەوادەبێت یەكەم كارى دەركردنى عیرفان عزیزبێت،ئاخرەئەوەى سەدام چەندین ساڵ هەوڵیدابیكات نەیتوانى ئەم عیرفانەبەزیادەوەجێ بەجێى كرد،چەندین جارسەدام حسین هەوڵى كێشەى بادینی وسۆرانیداسەركەوتوونەبوو،بەڵام عیرفان وەسیەتەكەى بەجێگەیاند،من نازانم چ پێوەرێك واى كردبەرپرسانى پارتى بەڵێ لەسەرعیرفان بكەن؟خۆزگەهەزاران خۆزگەبرادەرێكى نەكتەبى سیاسی بەدواى عیرفان دەنێرێت وداواى لێدەكات بەقەڵەم چەنددێرێكى بۆبنووسێت ئەوكات تێدەگات چەندبەهەلەداچوونە وەڵاهى تەنگاوى بكەى نازانێت خەتى خۆى بخوێنێتەوە كەچى سەرنووسەرى گۆڤاریشە،یەك داواكاریم لەبەرپرسانى پارتى هەیەهیوادارم بەدواداچوونى بۆبكەن عیرفان وئەمسالى عیرفان لەسەركردایەتى یەكێتى قوتابیان لكشێنەوە بەدڵنیایەوەخزمەتێكى زۆربەمێژووى ئەم ڕێكخراوەوبەداهاتووى دەكەن. ــ  ــ كادیرى قوتابیان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە