دایە
Saturday, 24/11/2012, 12:00
1849 بینراوە
دایەی ئازیزم گیانی شیرینم
ئەستێرەی گەشی ڕووناكی ژینم
لەبیرمە هەردەم ئامێزی گەرمت
بۆنی هەناسەو دوو دەستی نەرمت
دایەی ئازیزم ئەی دڵ پڕمیهر
دەروون پڕلەسۆز هەوێنی شیعر
گەر لە ڕۆژێكا جارێ نەتبینم
نامۆ دەناڵم دەڕژێ ئەسرینم
دایەی ئازیزم ئەی ڕۆشنایی ماڵ
وێنە جوانەكەی نێو بیرو خەیاڵ
ئەی دایە دایە دایكی شیرینم
پێم خۆشە بمرم مەرگت نەبینم
هۆنراوەی ڕۆستەم خامۆش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست