بەرهەم ساڵح لەپێنجوێن كەسوكاری شەهیدانی ئیهمال كرد

Monday, 29/03/2010, 12:00

1520 بینراوە


سەرچاوەیەك لەمەڵبەندی پێنجوێن-ی یەكێتی  رایگەیاند: لەسەردانەكەی رۆژی یەكشەممە 28/3دا بەرهەم ساڵح دوای ئەوەی لەگەڵ یەكە ئیدارییەكانی ناوچەكە بەیاوەری وەزیری دارایی و خوێندنی باڵا و ناوخۆ و ئاوەدانكردنەوەو ژمارەیەك بەرپرسی تر كۆبۆوە، سەرچاوەكە روونكردنەوەی زیاتری دا   و وتی: بەرهەم ساڵح-ی بێبەرهەم كۆبوونەوەیەكی دیكەی لەگەڵ خەڵكی ناوچەكە بوو، كە تێیدا سەرەرای چەندین بەڵێنی بریقەدار كە هیچ دڵخۆشییەكی بۆ ناوچەكە پێنەبوو، چونكە ئەو بەڵێنانە زۆر بەخەڵكی ناوچەكە دراون، خەڵكەكە كە بەشی زۆریان كەسوكار و بنەماڵەی شەهیدان بوون دوای كۆبوونەوەكە داوایان لەبەرهەم ساڵح كرد كە گوێ لەداخوازییەكانیان بگرێت و ئەو سكاڵاو عەریزانەی كە پێیانە لێیان وەرگرێت، بەڵام ئەو بەوپەری بێمنەتی و لەخۆبایی بوونەوە یەك سكاڵای لەخەڵك وەرنەگرت و بەتوورەِەییەوە بەخەڵكەكەی وت: دەتوانن بیدەنە دەست سۆران شەهاب-ی سكرتێرم و یەك سكاڵاش لەكەس وەرناگرم.

سەرچاوەكەی مەڵبەند وتی: خەڵكی ناوچەكە بەو هەڵسوكەوتە هەرزەكارانەی بەرهەم نیگەران بوون و وتیشیان لەبری ئەو هەموو قسەكردنەی لەسەر هەڵبژاردن و ئایندەی كورد لەعێراق و هخەڵبژاردنەوەی لەمام جەلال دەبوو ئەو چەند سەد سكاڵایەی وەرگرتایەو هەرلەوێدا وەكو سەرۆكێكی دڵسۆز مامەڵەی لەگەڵ خەڵكی پێنجوێن بكردایە كە هەموو تەمەنیان قوربانیدان بووە بۆ خەڵك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە