مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


نه‌وشیروان مسته‌فا بڕوای به‌ دادگایی جاش نییه‌‌، ناشیه‌وێت ئێسک وپروسکی ئه‌نفالکراوه‌کان بهێنرێته‌وه‌

Sunday, 31/10/2010, 12:00

2203 بینراوە


ساڵی پار لە سلێمانی پێش 25 /7 کاک نەوشیروانم بینی، کاتێک هاتینە سەرباسی جاش و ئەنفالچیەکان کاک نەوشیروان ووتی: (من بڕوام بە دادگایی جاشەکان نییە و نامەوێت هەڵەکانی ساڵی 1991 دووبارە بکەمەوە!).
درێژه‌ی به‌ قسه‌کانی دا و وتیی: (کوڕی کۆنە جاشەکان ئێستا خەریکی خوێندنن و کوڕی باشن، ئەوە کوڕی بەرپرسەکانن، که‌ سوکایەتی بە خەڵک دەکەن!).
منیش ووتم: ئاخر ئەمە داخوازیه‌کی ڕەوای خەڵکە، حەقێکی بێ ئەملاو ئەولای کەسوکارەکەیانه‌، کە داوای دادگایی کردنیان بکەن!
لەسەر پرسی هێنانەوەی ئێسک و پروسکی ئەنفالکراوه‌کان دیسان کاک نەوشیروان ووتی: (ناکرێت ئێمە هەتا هەتایە بۆ مردوەکان بگرین).
وه‌ڵامی منیش ئه‌وه‌ بوو، که‌ وتم: ئاخر خەڵکانێک هەن هەموو هیوا ئارەزویەکیان هاتنەوەی ئێسک و پروسکی ئازیزانیانە، ناکرێت ئەو داوایەیان بۆ جێ بەجێ نەکەین!
**********************************************
یەکێتی نیشتیمانی بە باڵی گۆڕانیشەوە پێیان وایە ئەو سەرکەوتنەی پارتی و ئه‌و نفوزەی که‌ ئه‌مڕۆ هه‌یه‌تی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای راپەڕین، گوایە پارتی زۆرترین جاش و هیزی عەشایریان کۆکردۆتەوە، دەنا پارتی بە درێژایی هەشتاکانی سەدەی ڕابوردوو ئەو هەموو شەڕە خوێناویانەی نێوان ‌هێزەکانی دوای ساڵانی 1976 یەکێتی و شیوعی و سۆشیالیست کردوویه‌تی و پارتی هەمیشە وەک سفری پاش فایرەزە وابووە!
دوای ڕاپەڕین و هاتنەوەی بەرەی کوردستانی پارتی تەکانێکی گەورەی دا بوو بەهێزی یەکەم بە کەمێک تەزویرەوە..
یەکێتی نیشتیمانیی ئێستاشی لەگەڵدا بێت شینی ئەو هێزە دەکات کە لەدەستی چووە، هەڵبەتە من پێم وایە ، دەبوایە یەکێتی بەجێی ئەوە خەڵکێکی ڕۆشنبیر و هوشیاری لەخۆی کۆکردبایه‌ته‌وه‌ و بە پێچەوانەی پارتی کەوتبایه‌ته‌ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ئەوسا زۆر بە ئاسانی دەیتوانی ئەو گروە لە پارتی بەرێتەوە. ئێستا هاوکێشەکان پێچەوانە بوونەوە ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی پارتی ئاوه‌دانی و خزمەت گوزەرانی زیاتریان پێوە دیارە.
بۆ ئەوەی لە ناوەڕۆکی باسەکە دور نەکەوینەوە، کە سەرنج و ڕەخنەیەک لەم وێنەیەی سەروە کە لە دوای پاشە کشەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئێران و چۆڵکردنی تەواوی لادێکانی کوردستان ئەنفالکردنی هەزاران لە ڕۆڵەی ئەم گەلە، کە بەشێک لە هۆکارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵەی سەرانی کورد، کە کاک نەوشیروان یەكێک بووە لە دیارترینیان..
هەموومان لێدوانە دژ بە یەکەی تاڵەبانی و نەوشیروانمان بینی لەسەر کەیسی هەڵەبجە کە چٶن یەکتریان تاوانبار کرد، بۆ نمونه‌ کاک نه‌وشیروان ئه‌و نهێنییه‌ی درکاند، که‌ تاڵه‌بانی وتوویه‌تیی (ئاخ بۆ دوو سێ هه‌ڵه‌بجه‌ی تر) دوا تریش دوای وەستاندنی تەقەی ڕاگەیاندن هیچ کەس بە دێڕێکیش باسی لێوەنە نەکرد!

لەم ڕۆژانەی دوای بەدوای گەڕانەوەی قاسم ئاغای کۆیە بۆ کوردستان و بەنیازی گەڕانەوەی بۆ کۆیە، ناڕەزایی خەڵکی دەڤەری کۆیە دژ بەو هەوڵانەی پارتی گەلێک ناڕەزایی لێکەوتەوە و چاودێری کوردۆ سادیدیش وەک ئەرکی سەرەکی خۆی وەک بروسکە هاتە پشت داخوازی خەڵک و نارەزایەتییەکان لە کۆیەوە بۆ دەڤەری پشدەر و سەنگەسەرو گەرمیان و خۆ پێشاندانەکە بەردەم پەرلەمانی لێکەوتەوە، کە بەڕای من ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەی خەڵک بوو، چونکە بەدوای شەهید کردنی سەردەشت پارتی که‌شو هه‌وایه‌کی ترس و تۆقاندنی لە هەولێر خوڵقاند بوو، جارێکی تر خەڵکی ناڕازیی و چاودێری کورۆساید دیواری ئەم ترسەیان شکاندەوە.

گۆڕان هەر لە سەرەتای ئەم ناڕەزاییەوە نەهاتە پشت ئەم کەیسە گەورەیە، کە پەیوەندی راستەوخۆی بە چارەنووسی سەدان هەزار خەڵکی کوردستانەوە هەیە. کە کەسوکاری قوربانیان دەستی جاشەکان و ئەنفالچیەکانن.

گۆڕان پێی وایە ئەم نارەزایەی خەڵکی کۆیە و پشدەریش دەستێکی لە پشتەوەیە، کە یەکێتیە. منیش دەڵیم ئەگەر وا بێت ئەوا یەکێتی جێگای دەست خۆشییلێکردنه‌ لەو هەڵوێستیەیان ئەگەر لە ژێر هەر مەرامێکدا بێت، بۆ ئەوەی گۆڕانێس ئەو ڕاستیە تاڵە باش بزانێت گەڕانەوەی ئەو کۆنە جاشانە بۆ ناوچەکانیان، پێش ئەوەی سوکایەتی بێت بە یەکێتی و خەڵکی ناوچەکە، ئەوە یەکەم هەنگاوی ئەو کۆنە جاشانە شەق بەشەقێن بە گٶرانخوازان دەبێت، گۆڕانیش ئەوسا هیچی لە دەست نایە جگە لە کامیراکەی کەی ئێن ئێن. بۆیه‌ دەبوایە گۆڕان بەرپرسانەتر هەڵسوکەوتی لەگەڵ ئەو هەنگاوەی نارەزایی خەڵک کردبایە.. هەڵبەتە ئەم ڕەخنەیە ڕوو لە گۆرانخوازی ناڕازیی ناو بزوتنەوەگۆڕان نییە، بەڵکو ڕوو لەسیاسەتی گشتی گۆرانه‌ کە تائێستا بە داخەوە کۆنە جەلالیەکان ڕابەرایەتی دەکەن!

وێنەکەی سەرەوە کە بۆ یەکەمجار لە چاو پێکەوتنەکی عەباس بایزی تاوانبار بە کوشتنی دەیان پێشمەرگە و هاوڵاتی لە هاوڵاتی بڵاوکرایەوە، من لێرە هیچ قسەیەک لە سەر قسەکانی ئەو تاوانبارە ناکەم چونکە وەڵامێکی کورتم ناردوە بۆ هاوڵاتی بەڵام گرتنی وێنەی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ سەرۆک جاشێکی تاوانبار بە کوشتنی سەدان پێشمەرگەی یەکێتی، ئەوە جێگای پرسیارێکی گەلێک گەورەیە، وێنە گرتن لەگەڵ تاوانباریک و جاشێکی سەردەمی بەعس کە خودی یەکیتی لە ساڵی 1983 لێبوردنێکی بۆ جاشەکان دەرکرد بەڵام ئەو تاوانبارانەی کە ئەم لێبوردنە نەی دەگرتنەوە یەکێکیان عەباس بایز و ئەوی تریان تەحسین شاوەیس بوو.

کاتێک عەباس بایز سوپاسی کاک نەوشیروان دەکات، کە بەلای مەقەڕەکەی ئەواندا تێپەڕیوە و نەک هەر نەیانداوەتە بەر دەسترێژی گوللە بەسزای خۆیان نەگەیاندووە، بەڵکو ڕیزیشیان لێ گرتووە. پاشانیش کاک نەوشیروان و عەباس بایز بە ئامادیی مەسعود بارزانی لە تاران یەکتر دەبیننەوە وێنە دەگرن و بیرەوەرییەکان دەگێرنەوە، لای من وای لێکده‌ده‌مه‌وه‌، که‌ هه‌موویان چش لە ڕۆلەی ئەو خەڵکە ده‌که‌ن، که‌ بە کوشتیانداوە.

لە کۆتایدا دەبا گۆڕنخوازان خۆیان حوکم بدەن کە ڕابەرەکەیان نەک بروای بەدادگایی جاش و ئەنفالچیەکان نییە، ئەوەتا کۆنە موستەشارێکیش لەسەر گردەوە هەڕەشەی ئار پیجی تەقاندن لە نووسەرێک دەکات!

مستەفای حەسەنە گەورە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە