مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


خۆپێشاندانه‌که‌ی سەنگەسەر، عەلی باپیر ڕێگری لێکرد، بابه‌کر دڕه‌ییش سانسۆری کرد!

Friday, 22/10/2010, 12:00

2193 بینراوە


عه‌لی باپیر رێگریی کرد:
دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی خۆپێشاندانی کەسوکاری قوربانیانی دەڤەری پشدەر کە لەلایەن عەباس بایزی کۆنە دۆستی عەلی باپیرەوە شەهید و بێسەر و شوێن کراون، عەلی باپیر بەهەڵە داوان داوا لە بەرپرسانی ناوچەی پشدەر دەکات کە ڕێگریی بکەن لە خۆپێشاندان دژ بەم کۆنە موستەشارانە کە تا بینە قاقایان سورە بە خوێنی خەڵکی ئەم دەڤەرە!
پەیوەندی عەلی باپیر و عەباس بایز میژویەکی کۆنی هەیە ، لە یەکەم چاو پێکەوتنی عەباس بایز لەگەڵ هەفتە نامەی میدیا دەڵێ من بزوتنەوەی ئیسلامیم بەخێو کردوە! پاشان عەلی باپیر لەم قسەیەی توڕە بوو جارێکی تر لە چاو پێکەوتنێکی تردا تۆزێک هەڵەکەی ڕاست کردوە ووتی یارمەتی داون.

عەلی باپیر و عەباس بایزەکان زۆر خاڵی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە بەڵام لە هەمووی گرنگتر پەیوەندی دانەبڕاویان بە بەعس و داگیر کەرانی کوردستانەوە!

نامەوێ لەم نامە کورتەدا هەرچی تاوانی عه‌لی باپیر بخمە ڕوو، تەنیا دوو شت نەبێت.
یەکەم: جەنابی مامۆستا لەجیاتی هەوڵێ ڕێگرتن لە خۆپێشاندانی خەڵکی دەڤەری پشدەر، بڕۆ چارەسەری فایلەکەی بەعست بکە، کە پەیمانەکەت لە ئەستەنبوڵی تورکیا لە ڕێگای سەفارەتی ئەوسای بەعسەوە مۆر کردبوو!
دووەم: خەڵکی دەڤەری پشدەر قەسابخانەکەی ناو شاری ڕانیەیان بیر نەچۆتەوە کە لە ساڵی 1994 چەندین کەستان بە دیلی شەهید کرد نمونەی محەمەد سوڵتان و عەلی مام قادر لە ناو کۆمیتەی ڕانیە! تۆش وەکوو جاشەکانی عەباس بایز دەستت سورە بەخوێنی ڕۆڵەکانی ئەم دەڤەرە! کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەروا سوک و ئاسان ئەم ڕووداوانەی بیر ناچێتەوە! بۆیە لە ڕێگای ئەو نامەیەوە داوای ڕوون کردنەوەت لێدەکەین کە بۆچی ڕێگری دەکەی لە خۆ پێشاندانی خەڵک، کە مافێکی سادەی هەر کەسێک و کۆمەڵێکە..
من دڵنیام کە عەباس بایز پەنای بۆت هێناوە داوای لێ کردووی ئەو کارە قێزونە بکەیت، بەڵام بەم هەوڵەت ئەوندەی تریش خۆت ناشیرین کرد لەو ناو چەیە.. خۆپێشاندەنەکەش سەرکەوتوانە بەڕیوە چوو! هەوڵەکەی جەنابیشت وەک بڵقی سەر ئاو بوو!
ئەگەر هەر ڕۆن کردنەوەیەکیشت هەیە، دەتوانم بەبەڵگە بۆت بسەلمێنم کە ئەم داوا کاریەت کردوە و وەڵامیان نەداویتەوە!

بابەکر دڕەییش سانسۆری کرد:
هەرچەند سەیری سایتی سبەی دەکەم، سەر دەهێنم و دەبەم بۆ ساتە وەختیکیش بۆنی ئۆپۆزسیۆن و دەنگی ناڕازیی خەڵکی لێ نابینم!
ناوی من وەک ناوی ئوسامە یاساغە و ناوێرن تاکە وشەیکیش بڵاو بکەنەوە، ئەوەیان ڕەنگە لەبەر دڵی پارتی و پاراستن بێت، یان ڕەخنەکانی من بە چەکوش و کوتەکن لەگەڵ زمانە گوڵەکەی ئەوان یەکناگرێتەوە، بەڵام ناردنی ڕاگەیاندنێک هی کەسوکاری قوربانیانی دەڤەری پشدەر و بانگەواز بۆ خۆپێشاندان، کە هەریەکە لە سایتی ئاوێنە و هاوڵاتی لڤین و ستاندەر بڵاو کرایەوە ناو و ناو نیشانی منی پێوە نەبوو، کەچی ئەو ڕاگەیاندانەیان بڵاونەکردوە، جگە لەوەش پشتیوانەکەی چاودێری کوردۆسایدیشیان بڵاونەکردوە، ئەمڕۆش هەواڵی خۆپێشاندکەیان بڵاو نەکردوە!

لێرەوە دەمەوێ بپرسم ئایا بایکۆت کردنی ناڕەزایی خەڵکی پشدەر بۆچی؟ تۆ بڵێی پەیوەندی بە بابەکر دڕەیی بەرپرسی دەزگای ووشەوە هەبێت؟
خودی بابەکر دڕەیی پێش هەمووان قەرزباری خەڵکی دەڤەری پشدەرە بەپێی هەموو زانیاریەکان بابەکر درەیی گەندەڵترین بەرپرسی کۆمیەی ڕێکخستنی یەکێتی بووە و چەندین پارەی خەڵکی ئەو ناوچەیه‌ی خواردوە، ئه‌گه‌ر ده‌ڵێت من هه‌مووی بۆ ده‌خه‌مه‌ روو.، که‌ من خۆم یه‌کێکم له‌وانه‌ی بابه‌کر پشده‌ریی قه‌رزارمه‌.

من و بابەکر دڕەیی و بیرەوەریەکی تاڵ..
بابەکر دڕەیی بەرپرسی کۆمیتەی یه‌کێتیی قەڵادزێ بوو، منیش ئەندامی لیژنەی باڵای بزوتنەوەی جوتیاران بووم، وەک دوو کەسیش زۆر لەیەکتر نزیک بووین تا هاتوو چۆی خێزانی.
ڕۆژێکیان لەسەفەری هەولێر گەڕامەوە بۆ ڕانیە، کاتی گەیشتمە ماڵەوە هەواڵی ئەوەیان پێڕاگەیاندم کە دوو پێشمەرگەی جوتیاران گیراون لەلایەن بابەکر دڕەییەوە، هەردوکیشیان کەسی من بوون!
بێ پشودان بە توڕەییەوە چووم بۆ مەڵبەندی هەشتی ڕانیە، کە مستەفا چاو ڕەش لەوێ بوو، پێـم ووت چۆن کاری ئاواتان کردووە؟ ووتی ئەوە پەیوەندی بە بابەکر دڕەیەوە هەیە، هەر ئیستا نامەیەکت بۆ دەنووسم پێشمەرگەکانی جوتیاران ئازاد دەکەین.
نامەکەی مستەفا چاوڕه‌شم هەڵگرت چووم بۆ قەڵادزێ، ووتیان پێشمەرگەکان لە ئاسایش گیراون، چووم بۆ ئاسایش، ڕەحیم باوزی بەرپرسی ئاسایش هەر لە دورەوه‌ ووتی: هیچ پەیوەندی بە منەوە نییە من پێشمەرگەی ئێوە ناگرم، ئەوە عایدی کاک بابکرە، دوای ئەوەی پێشمەرگەکانیان بانگ کردە دەره‌وە، قسەم لەگەڵیان کرد کە بۆچی گیراون، بەپەلە چووم بۆ کۆمیتەی قەڵادزێ بۆ لای جەنابی کاک بابکر.
لە کۆمیتە نەبوو، پاسەوانەکەی ووتی: جەنابی کاک بابەکر خەوتووە، ووتم کاکە گیان بڕۆ خەبەری بکەره‌وە من هاوڕیی ئەوم و کاری زۆر زەروورم پێیە، ووتی کاک مستەفا چاکت دەناسم بەڵام ئەو دوایی لە من تۆڕە دەبێت، وتوویەتی پێم، ئەگەر نازانم کێش بێت خەبەرم مەکەروە و ئیسراحەتم لێ تێک مەدە!
منیش بۆ ئەوەی پاسەوانەکەی توشی کێشە نەکەم. لەسەر پارچە کاغەزێک بۆم نووسی
بەڕێز کاک بابکر درەیی نەمزانی لێمان بوویتە بابەکر ئاغای پشدەر ناتەوێ کەس خەبەرت کاتەوە .....
نامەکەم بۆ جێ هێشت و هاتمەوە بۆ ڕانیە، بۆ بەیانی جارێکی تر گەڕامەوە قەڵادزی و پێشمەگەکانم ئازاد کردن، هەڵبەتە بە هۆی نامەکەی مستەفا چاو ڕەشەوە نەک پیاوەتی بابەکر دڕەیی!
ئەو دوو پێشمەرگەیەی جوتیاران له‌سەر دەمەقاڵێ لەگەڵ ئاغایەک گیرابوون، کاک بابەکریش بە زمانی خۆ ی وتبووی کە ئەوان خەتایان نەبووە!
لەسەر ئەو نامەیەی کە  بۆ بابه‌کرم کردبوو به‌ بابه‌کر پشده‌ریی، ئیتر  بەکر دڕەیی دڵی لێم ڕەنجا و منیش هەڵوێستێکی جدیم لێ وەر گرت، کاتێکیش ووتیان بۆتە گٶران سەیرم لێ هات! لەوەش سەیر تر بەرپرسی دەزگای ووشە!
ئایا بابەکر دڕەیی داوای لێ بوردنی لە خەڵک کردووە؟
تا ئیستاش بابەکر دڕەیی 16 هەزار دیناری چاپی سویسری ساڵی 1995 ی من قەرزدارە کە نازانم ئێستا چەند دەکات!
ناشزانم کەی کاک بابه‌کر دەگۆڕێت و ئەو بڕە پارەیە دەگەڕێنێتەوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە