گوێچكەى قەڵا و منارەش بە با دەنگى نارەزاییەكانى تونس بزرینگێتەوە

Tuesday, 18/01/2011, 12:00

1691 بینراوە



وەرگێڕانى :هیوا قادر زادە

راستى زۆر لە سەر سەرۆكى لادراوى تونسى و خێزانەكەى ئاشكرادەبن ،رۆژنامەى لۆمۆندى فەرەنسى و پێگەى ویكلیكس هەندێك شتى شاراوەیان باس كردووە كە لەو بابەتە بۆ خوێنەرانى ئازیزى دەخەمەروو .
(لەیلاى كچى عەلى) خێزانى (زین العابدین)ى سەرۆكى لادراوى تونس زۆر نهێنى لەسەر ئاشكرا بووە .كێ باوەڕدەكات كە ژنانێك و دایكانێك لە تونس نان و خۆراكى رۆژانەیان دەست ناكەوێت و ژنێكى دیكەش لە نێو ناز و نیعمەت ژیان دەگوزەرێنێت ،هەردوولاش لەسەر هەمان زەوى دەژین ،ژنى دووەم (خێزانى سەرۆكى تونس)نەیدەزانى كە ستەم و زۆردارى نیعمەتەكان زۆر بە خێرایى دەگۆڕێت بۆ نیقمەت ،بەڵام ژنەكانى دیكە و دایكە هەژار و داماوەكان باش دەیانزانى ستەم و زۆردارى (نیعمەت) زۆر بەخێرایى دەگۆڕێت بۆ (نیقمەت) .
(لەیلاى كچى على) ژنى سەرۆكى پێشوى تونس لە ساڵى 1957لە خێزانێكى سادە لەدایك بووە. لەماوەى راپەرینى گەلى تونس خێزانەكەى سەرۆكى لادراو زۆرترین تۆمەتبارى و گەندەڵى ئاراستەكرا ،لە گرنگترین ئەو گەندەڵیانەى ئاراستەى ئەم ژنە كراوە :
هەستاوە بە دامەزراندنى ئەندامانى بنەماڵەكەى لە پۆستە هەستیارەكانى دەوڵەت.
كۆنتڕۆڵ كردن و دەستبەسەرداگرتنى كۆمپانیا و سەروەت و سامانى كەرتەكانى ئابورى وڵات .
دەستەڵاتەكەى لەسەرووى دەستەڵاتى وەزیرى یەكەم (سەرۆك وەزیران) بووە ، هەستاوە بە لادانى وەزیرەكان لە پۆستەكانیان و دامەزراندنى باڵوێزەكان .
دواین لاپەڕە رەشەكانى (لەیلا عەلى) لە لایەن رۆژنامەى (لۆمۆندى) فەرەنسى هەڵدراوەتەوە ئەویش :
یەك تەن و نیو زێرى لەكاتى راكردن لەگەڵ خۆى بردووە ،ئەمەش هاوتایە بە (60)ملیۆن دۆلارى ئەمریكى .
حیسابى بانقى بە ملیۆنان دۆلارى ئەمریكى دەخەملێندرێت لە هەموو بانقەكانى جیهان .
پێگەى (ویكلیكس) كەسە نزیكەكانى (لەیلاى كچى عەلى) خێزانى سەرۆكى لەكارلادراوى تونس بەوە وەسف دەكات كە هاوشێوەى (مافیا)ن .هەر بەپَى پێگەى (ویكلیكس) خێزانى سەرۆكى پێشوى تونس تێوەگڵاوە لەسەر دەستدرێژى كردنە سەر موڵك و سامانى كەسانى دیكە .هەروەك هەستاوە بە داگیركردنى كۆمپانیاكان لە خاوەنەكانیان .

سەرچاوەى ئەم بابەتە"كەناڵى ئاسمانى mbc،مریم بن حاج سالح ،هەواڵەكانى سعات (9)ى شەو ،17_1_2011"
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە