مزگەوتەكانى هەڵەبجە بووە بەئەنجوومەنى دۆعا كردن

Friday, 30/01/2009, 12:00

1737 بینراوە


لە مزگەوتەكانى هەڵەبجەدا سكاڵا ناكرێت، بەڵكو دۆعا و پاڕانەوە دەكرێت و باس لە هەڵبژاردنەكانى عێراق و سەركەوتنى ئۆباماى ئەمریكى لە هەڵبژاردنەكان دەكرێت، زۆر شتى تریش، دەمە بۆڵەى ئەردۆگان لەگەڵ (پێرس)ى سەرۆكى ئیسرائیل و كێشەى غەززە و ئیسرائیل، و مەیى خواردنەوەى گەنجانى خێر لە مەلاو بەرپرسەكانى باڵا دەست نەدى و دەكرێت، بەڵام شەڕ و تۆپبارانكردنى ئێران و توركیایان لە بیركردووە، ئەوە لەبەر خاترى ئەمنى قەومى و ئەو نەریتە تەقلیدەى ئێستا پێڕە و دەكرێت، باس خەتەنەكردنى كچان و پرسى برسێتى شار و نەبوونى ناعەداڵەتی ناكرێت..
وەك پێشتر باسكراوە دەڵێن، هەڵەبجە و جاران یادى بەخێر پێچەوانەى ئێستا بووە، چەندین رۆشنیر و كەسایەتى ئەدەب دۆستى لە خۆگرتبوو هەر یەكەیان جێگا دەست و كاردانەوەى خۆیان هەبووە، لە بوارى رۆشنبیریدا، بەڵام ئەگەر بەقسەى ئەوان بێت، ئێستا بەراوردێكى بكەین، مەنزڵگاى جەهل و دواكەتووى و پاشا گەردانیە، ئێستا شار پێچەوانەی جارانەو ئەمرۆ لەڕێگاى مینبەرى مزگەوتەكانەوە، ئاواز و دروشمى جیاجیا لێی دەخوێنرێت، هەركەس لە دروشم و شیعارێك، جەماوەرى ئەو شارەیان بەپیر و خرۆشەوە، گیرۆدەى ئەفیوونى ئاین كردووە..
پێدەچێت مەلاكانى ئەو شارە خۆیان لە راستى روداوەكان بێخەبەر بكەن، دەیان كێشەى نەبوونى و ناعەداڵەتى لەو ناوچەیە هەیە. ئەگینا كاریان بە ئۆباماو ئەردۆگان و ..هتد، چیە دۆعایان بۆ بكەن..
ئەوەى جێگاى هەڵوەستە لەسەركردنە، پێویستە یەخەى دەسەڵاتى ناسیۆنالیزمى كورد بگرین، كە بووە بەڕێگا خۆشكەر لە ئاست ئەو بەناو عەوامانەى كە لەڕێگاى مینبەرەكانەوە، بەو شێوەیە خۆیان دەنوێن و خەڵكى هەڵەبجەش شلگیرانە گوێیان بۆشل دەكەن و واق ڕادەمێنن..
رۆژى هەینى 30/ 1/ 2008 لە مزگەوتێكى هەڵەبجەدا دۆعا بۆ باراك ئۆباماى سەرۆكى هەڵبژێردراوى ئەمریكا كرابوو لەسەركەوتنى هەڵبژاردنەكان، و دواتر ستایش و دەستخۆشى ئەردۆگانى سەرۆك وەزیرانى تورك كرابوو لەو رەفتارەى كە رۆژى پێنج شەم لە مونتەداى ئابوورى نواندبووى بە بەرامبەر (پێرس)ى سەرۆكى ئیسرائیل..
سەیر و سەمەرە و كڵۆڵى و نەگبەتی خەڵكى هەڵەبجە لەوە دایە، ئەمڕۆ سەرەڕایی ئەوەى گیرۆدەى نەبوونى خزمەتگوزارەیەكانى ژیانن، لە هەمانكاتدا، قسەكانى ئەو بەناو خۆیان گوتەنى عەوامانەیان لێ بووە، بە (فرۆید و ئەنگڵس و نیتچە) ئەگینا سیاسەتەكەى ئەردۆگان و ئۆباماى ئەمریكاى داگیركەر كە لەئەنجامى سیاسەتە بەدناوەكەى ئەمریكا بوو، ملیۆنان مرۆڤ گیرۆدەى نەخۆشی و برسیەتى و نەبوونى دایك و باوك هاتوون، بەكورد چى پێدەچێت ئەو مەلانەى هەڵەبجە تازە بەخەبەر هاتبن. خەڵكى هەڵەبجە ئاخریتان خێربێت".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە