كاتێك مەلا و مزگەوت خزمەت بە پیلانەكانى پاراستنى پارتى دەكەن

Monday, 07/05/2012, 12:00

940 بینراوە









ئەو قورئانەى هەڵمەت گۆران سوتاندى جیاوازە لەقورئانەكانى ناو بارەگاكانى یەگرتووى ئیسلامى؟
 
من بەش بەحالى خۆم كەسێكى مسوڵمانم و لەتەمەنى 7 ساڵیەوە نویژ دەكەم لەتەمەنى 10 ساڵیشەوە رۆژوو دەگرم و باوەڕێكى تەوام بە ئەسلى دین هەیە و فەرعى دینیش ئەوەى واجبە لەسەر شانم لە جیبەجیكردنیدام و خوداش ئەوانى دیكەى بكات بەنسیبم بۆ جیبەجیكردنى ...گەورەرتین دەرى كوشندەى مسوڵمانانى ئەمرۆ نەزانینە ئەوەى واى كردووە زیاتر لە ملیاریك مسولمان نەتوانیت بە تەنها بیستك خاكى فراوانى سەرزەویدا حوكمەكانى خودا وەك خۆى جیبەجیبكات هیزو تواناى جەستەى و بەدەنى نییە بەلكو نەزانینە دەردەكوشندەكەى ئومەتى ئیسلام ,,,ئەوەشى كە دەڵیت لە ئیسلام دووركەوتوونەتەوە ئەسلەكەى هەر ئەوەیە كە نەزانن بیش لە ئیسلام دوركەوتنەوە چونكە كەسیك زانان بیت بە دینەكەى ئەوا هەرگیز لە دینەكەى دورناكەویتەوە بۆیە نەزانین دەردەكوشندەكەى گەورەى ئومەتى ئیسلامییە ..كاتیك مزگەوت دادەماڵرێت لە مەبەست و مەهامەى كە بۆى بنیات نراوە ئیتر كاریگەرى لەناو كۆمەڵگادا بەوەرەو كزو لاوازى دەچێت و جێ پیى لەق دەبیت و هەموو كەس دەتوانیت زەفەرى پی ببات ,من باوەرم بەوە نییە كە ئەوەى ئەمڕۆ لەناو هەندێك مزگەوتەكانەوە نمایش دەكرێت هیزو تواناى مزگەوت و مەلاى ئاینى بیت بەڵكو ئەوە هیچ نییە جگە لە دەستە شاراوەكەى پشت مینبەرى مزگەوت كە بە ویستى ئەو حیزبە ئاراستە دەكرێت باشترین نموونەش رووداوەكانى زاخۆ بوو كە ئەوە مسولمانیەتى خەلك نەبوو لە مزگوتەكان بینە دەروە دژى مونكەر بەلكو ئەوە حیزبێكى سیاسى بوو توانى مزگەت و مەلاو مینبەر بەكار بهینت بۆخۆى .

ساڵیادى سەردەشت عوسمان و گۆڤارى چرپە
تەوقیتى بلاوكردنەوەى وینەى سوتاندنى قورئان و وتاریكى هەلمەت گۆران لە گوانەكانمانەوە دەمانباتەوە بۆ یەقینە هەمیشە راستەكانمان. سوتانى قورئانى حەقیقى لە بارەگاكانى یەكگرتووى ئیسلامى بیدەنگى لیدەكرێت و پیشاندان و بلاوكردنەوەى وینەى قورئانیكى سوتاو دەكریت بەهەلایەكى گەورە لەسەر دروست دەكرێت هەموومان شاهیدى بینینى سیناریۆیەكیتر دەزگاى پارستنى پارتین لەسە روەختى ساڵیادى شەهید كردنى رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان .
من باوەڕى تەوام هەیە ئەم تەوقیتە و تەختیەكردنى بەم شیوەیە هیچ خزمەتیك بە خوداو ئاین و قورئانەكەى ناكات بەڵكو گەورەرتین زەربە دەدات لە ئاینەكەى خودا ,نا لەبەر ئەوەى هەلویست وەرنەگیریت لەسەرى بەلكو لەبەر ئەوەى هەلویستەكان و بۆ پاریزگارى لە قورئان و موقەدەساتى مسولمانان نییە بەڵكو خومەتە بۆ شاردنەى تاوانى كوشتن و تیرۆركردنى سەردەشت عوسمانى رۆژنامەنووس كەلەلایەن مەسرورى كورى مەسعود بەرزانیەوە تیرۆركرا.

كاتیك مەلا كریكار حوكمدرا لەسەر دیفاعكردن لە قورئان مەلاو مزگەوت و حیزبە ئیسلامیەكان چیان ووت؟
ئەوەى ئیستا مەلاو مزگەوت و حیزبە ئیسلامیەكان دەیكەن و هاوریان لێ هەستاوە پیش ئەمان مامۆستا كرێكار لەسەرى هاتە دەنگ و لەەبرامبەر ئەم دیفاعكردنەش لە قورئان زیندانى كرا بەلام یەكگرتوو كۆمەڵ و بززوتنەوەى مەلا و مزگەوت لە قسەى بلار و توانجى ناشیرین زیاتر هیچ شتیكیتریان نەگووت بەڵام ئێستا بانگەشەى ئەوە دەكەن هەلمەت گۆران كافرەو لادەرەو شتیكە قابیلى قبول َنییە كەچى ئەو كاتە هیچ هەلویستیكیان نەبوو .

ئەندامانى یەكگرتوو كۆمەڵى لە ئەورووپا بەلایانەوە ئاساییە قورئان بسوتێنرێت
سوتاندنى قورئان لە ئەوروپار رویدا وینەى سوتاندنەكەى لە كورستان بلاو كرایەوە بەلام یەكگرتوو ۆكمەڵ و ئەندامەكانیان كە لە وولاتانى ئەووروبا دەژین هیچ كاردانەوەكیان نەبوو تەنانەت ئامادەش نەبوو دیفاع لە مامۆستا كریكار بكەن كاتیك چوو بە گژ قورئان سوتینەرەكەدا بەڵام لە كوردستان دەمیان گەرمە و پەلامار دەدەن و فتوانى كوشتن و برین و دەردەكەن و خۆپیشاندان و مانگرتن ئەنجام دەدەن .من دەپرسم ئەگەر ئەندامان و كادرانى یەكگرتوو كۆمەل و مەلا و مزگەوتەكانى ئیستاى كوردستان بەریت بۆ ئەوورپاو لەوی بن جورئەتى ئەوە دەكەن باسى سوتاندنى قورئان بكەن؟بیگومان نەخیر چونكە هەروەك چۆن هیچ كادریكى یەكگرتوو كۆمەڵ و هیچ مەلایەكى هاتوو هاوركەرى و هیچ نویژ خوینێكى خۆپیشاندەرى ئەمرۆ لەسەر ئەوەى لە ئەورووپار روویدا هەلویستى نەبوو بۆیە ئەوە دەستیان نایان گاتی بۆیە دەمیان گەرمە .
كوا بەیانامەیەك و نوسراویك نارەزاینامەیەك هەوالیك چالاكیەكى ریكخستەكانى یەكگرتوو كۆمەڵى ئیسلامى لە وولاتانى ئەوورووپا لەدژى هەلمەت گۆران و سوتاندنى قورئانى پیرۆز؟من لیتان دەپرسم ئایا بەراست ریكخستەكانى ئەوورپاتان بەلایانەوە ئاساییە قورئانى پیرۆرز بسوتینریت؟

كاتێك سوتاندنى قورئان بۆ مەرامى سیاسی و بۆ مەرامى سانسۆرى ئازادى بەكار دەهێنرێت
پارتى و بنەمالەى بەرزانى لەپێناوى بەرژەوەندى خۆیان مانەوەیان لەسەر كورسى دەسەڵات سوكایەتى بەهەموو پیرۆزەیەكانى ئاسمان و زەوى بكەن نەك تەنها بە ئیسلامى بەڵكو بە تەواوى ئاین و ئانزاكانیترى سەرزەوى و ئاینە ئاسمانیەكانیش ,پیشاندان و بلاوكردنەوەى وینەى سوتاندنى قورئان لە گۆڤاریكى كوردیدا یەكی لە مەبەستەكانى ئەوەیە كە بەشیوەیەك لە شیوەكان گۆڤارو بلاوكراوە نوسین لەبەرچاوى خەلك و مسولمانان ناشیرین بكەن ئەمەش بۆ خزمەتكردن بە مەرامە سیاسەكانى خۆیان.بۆچى كاتیك بە ڤیدیۆ سوتاندنى قورئانەكە بلاو دەبیتەوە هیچ مەلایەكى ئاینى و هیچ حیزبیكى سیاسی ئیسلامى قەسە ناكەن بەلام كاتیك وینەى ئەو سوتاندنە لە لابەرەیەكدا بلاو دەبیتەوە دەست دەكەن بە هاتوو هاور ؟من دەپرسم ئایا سوتاندنى قورئانەكە خراپە یان بلاو كردنەوەى وینەى سوتاندنەكە ؟بۆ ئیوە پیتان وایە خەلك ئەوە نازانیت كە ئیوە بۆچى لەوكاتە بیدەنگیتان لیكرد؟ئەگەر هەلمەت گۆران لە كوردستاندا بووایە لە زاخۆدا بووایەو بەشدار بووایە لە سوتاندنى قورئانەكانى ناو بارەگاكانى یەكگرتووى ئیسلامى هیچ مەلایەك و مزگەوتیك جورئەتى ئەوەى هەبوو قسەى لەسەر بكات ؟بیگومان نەخیر نموونەشمان بیدەنگیتان بوو لە هەموو قورئان سوتینەرەى زاخۆى و دهۆك


داڕێژەرى سیناریۆكان یەكیتى و پارتین و جێبەجێكارەكانى یەكگرتوو كۆمەڵ
بڵاوكردنەوەى نوسین و قسەكانى هەلمَەت گۆران لەگەڵ وێنەى سوتاندنى قورئان لەم كاتەدا هیچ نییە جگە لە سیناریۆیەكى ترى دەزگا بەندناوەكەى پاراستنى پارتى و بنەماڵەى بەرزانى بۆ مەشغوڵكردنى خەڵك و میدیاى ئازاد بەو كەیسەوەو پەردەپۆشكردن و شاردنەوەى و دۆسیەى سەردەشت عوسمان ,بەداخەوە حیزبى ئیسلامى سیاسی هەتا ئیستا لە غیابێكى عەقڵى سیاسیى سەردەمیانەدا رۆژەكانى دریژ پێدەدات ,ئەوەى هەتا ئیستا ئیسلامیەكان نەیاتونایوە هیچ بەهیچ بكەن ئەوەیە كە دەیانەویت لەگەڵ شەپۆلى عاتیفەى ئاینى كویرانەى خەڵكدا بن ئەگەرچى ئەو عاتیفە ئاینیە كویرانەش هەركەس دروستى كردبێت و بەروە هەر ئاراستیەكیش بیبات ,بۆیە من باورى تەوام بەوە هەیە هەتا ئەم ساتەوە وەختە یەكیتى و پارتى یاریكەریكى باشى ئەو پاریەن و یارى پێكراوى هەمیشە دراو بەدارى گۆڵەكەدا حیزبە ئیسلامیەكانن ,هەات ئەوكاتەى حیزبی ئیسلامى سیاسی یاریپیكراوى بەرقاچى یەكیتى و پارتى بیت ئەوا دەبیت هەموو تەمەنى لەناو سیناریۆكانى یەكیتى پارتى بەسەر بەریت و لەو بازنە داخراوەدا زیاتر بەسەرخۆیدا دابخریت.

ئەو قورئانەى هەڵمەت گۆران سوتاندى جیاوازە لەقورئانەكانى ناو بارەگاكانى یەگرتووى ئیسلامى؟
من وەك مسولمانیك و لەسەردەمى مندالى قورئان خوینیك هەرگیز ئەوەم لەبر ناچیت كە فیریان كردین قورئان تاكە كتابیكى ئاسمانییە كە هەتا ئیستا بەبێ دەستكارى كردن و گۆرانكارى ماوەتەوە و خودا بۆخۆى دەیبارێزێت و لە فەوتان و هیچ كەسیكیش ناتوانیت گۆرانكارى زیادو كەمى تیدا بكات هەات ئەو رادەیەش حەرفیكى لی كەمو زیاد بكات ,بەلام كتابە ئاسمانیەكانیتر ى وەك تەوارات و ئینجیل و زەبوور دەستكارى كراون و گۆرانكاریان تیدا كراووە و واتە ئەو كتابە ئەسلیەى ئامان نەماوە وەك خۆى قەشەكان بەپیى بەرژەوەندى خۆیان و كلیساو حاكمە دەسەلاتدارەكان گونجاندوویانە.
من ئەو كات و ئیستاش باوەریكى تەوام بەمە هەبووە ئیستاش باوەرم وایە كە قورئان تاكە كتابى سەماوییە كە دەستكارى نەكراوە و ناشتوانریت دەستكارى بكریت.....بەلام لەم رووداوە دەبیت پرسیار ئاستەى ئەو كەسانە بكەم كە ئەمڕۆ هاتوو هاوریان بەرزكردووتەوە و خۆیان بە پاریزەرى خوداو دین و قورئان دەناسین و دەیانەوت وەحدە و بەلانسى مسولمانبوونەكەیان بەهاتوو هاور بەرز بكەنەوە...
پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئەو قورئانەى لە بارەگاكانى یەكگرتووى ئیسلامى سوتێنرا نوسخەى ئەسلى قورئانەكەى خودا بوو یان قورئانەكەى مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهادین ئەگەر قورئانەكان دروستكراوى یەكگرتوو بووە بۆچى رێگە دەدەن یەكگرتووى ئیسلامى دەستكارى قورئان بكات ؟ئەگەر قورئانە ئەسلیەكەى خودایە بۆچى كاتیك دوكەلى سوتاندنى قورئانەكانى ناو بارەگاكانى یەكگرتووى ئسلامى ئاسمانى چەند شاریكى تەنى هیچ كەس لەم هاتوو هاوار كەرانەى ئەمڕۆ نەهاتنە دەنگ؟ئەمەیە ئەو مەتەلەى دەبیت هەموو كەسیك بیزانیت كە ئەگەر قورئان هەر قورئانە ئایا سوكایەتى پیكردنى و سوتاندنى لەهەر شوین و كات و لەلایەن هەركەسیكەوە بیت هەر هەمان تاوان نییە؟سوتاندنى قورئان لە سوید و نەرویج ژجیاوازیەكى هەیە لەگەڵ سوتاندنى قورئان لە دهۆك و زاخۆ؟سوتاندنى قورئان بەلایەن هەلمەت گۆرانەوە چ جیاوازیەكى هەیە لەگەلچ سوتاندنى قورئان لەلایەن كادریكى پارساتنى پارتى لە زاخۆ و دهۆك؟سوتاندنى قورئان لەمانگى 12ى پارساڵ چ جیاوازیەكى هەیە لەگەڵ سوتاندنى قورئان لە مانگى 5ى ئەمساڵ ؟ئایا خودا كاتیكى دیارى كردووە بۆ سوتنادنى قورئان و كاتیكییش دیارى كردووە بۆ نەسوتاندنى قورئان؟ئەگەر وانییە بۆچى لەوكاتە بیدەنگى هەلدەبژێرم و لەم كاتەى ئیستاش هاتوو هاوار؟

كۆمەڵى ئیسلامى و بزووتنەى ئیسلامى باوەڕیان بە قورئانى ناو بارەگاكانى یەكگرتووى ئیسلامى نییە
هەموومان شاهیدى ئەوە بوویین كەلەكاتى سوتاندنى بارەگاكانى یەكگرتووى ئیسلامى قورئانەكانى نا ئەو بارەگایەش سوتا بەلام بزووتنەوەى ئیسلامى و ۆمەڵى ئیسلام تەنها حەرفێكیان لەبارەى سوتاندنى قورئانەكانى ناو ئەو بارەگایانەوە نەوت ؟هیچ هەلویستیكیان نەبوو ؟بەڵام ئیستا لەگەڵ یەكگرتوو دژى پیشاندانى وینەى سوتاندنى قورئان بەیانامەیان بلاو كردووتەوە ئەمەش دەمانگەیەنیتە ئەو قەناعەتەى كە بزووتنەوەى ئیسلامى و كۆمەڵى ئیسلامى باوەڕیان بەو قورئانەكانى ناو بارەگاكاكنى یەكگرتوى ئیسلامە نەبووە لەوەدەچیت پیان وابیت ئەوەى قورئانەكانى خودا نەبوو پیشاندران بە سوتینراوى ؟بۆیە مافى خۆمانە لیرەوە لەم دوو حیزبە بپرسین لەلاى ئیوە سوتاندنى قورئان لەكات و شوین و كەسى سوتینەر جیاوازى هەیە؟ئەكریت پیمان بلین ئەو شنەى قورئان سوتاندن تیادا جائیزە كوییە ؟ئایا سوتاندنى قورئان لەناو بارەگاكاكنى یەكگترتووى ئیسلامى جائیزە؟ئەگەر جائیز نییە بۆ بیهەلویست بوون لەسەر سوتاندنى قورئانەكە بەلام لەسەر وتاندنى بارەگاكانى یەكگرتوو هەلویستان هەبوو؟ئایا ئەو كاتەش قورئانەكەى خودا پیویستى بە بەرگریكاریت نەبوو لێ ی؟

کۆتایی قسە:
قورئان و قورئان سوتینەرەكان لە هەركویەك بن هەر ناویكیان لەخویان نابیت و سەر بە هەر حیزب و لایەنیك بن دەبیت ئیدانەو مەحكوم بكرین بەش بەحالى خۆم ئیدانەى ئەو كارەى هەلمەت گۆران دەكەم هەروەك چۆن ئیدانەى قورئان سوتینەرەكانى پارتیشم كرد ,هەروەك چۆن ئیدانەى مەریوان هەلەبجەیشم كرد لەسەركارەكانى ,هەروەك چۆن دەستخۆشیم لە مامۆستا كریكار كرد لەسەر ئەو دیفاعكردنەى لە قورئانى پیرۆز
بۆیە دەبیت مسوڵمان ئەگەر راست دەكات جیازاى نەكان لەگەڵ قورئان سوتینەرەكان ئەگەر بەراست قورئانى لەلا پیرۆزە بەلام ئەوانەى جیاوازى دەكەن لەگەڵً قورئان سوتینەرەكاندا بۆ لایەكی دەستخۆشى دەكەن بۆ لاكەیتر ئیدانە هیچ ناكەن جگە لە سوتاندنى قورئان بە شیوەیەكیتر .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە