سەرژمێری كردنی كوردستان خۆمان خۆش و پارەكەی دزراوە

Thursday, 06/08/2009, 12:00

1801 بینراوە


من وەكو كارمەندێكی ناو ئەو كارەی كە خەریكی ئامادەكاری بووین بۆ سەرژمێریەكانی كوردستان كە بڕیار بوو لە مانگی 10ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت , ئەوە بوو پار وێنەی كوردستان بە تەیارە گیراو لە لایەن بەغداوە درا بە كوردستان لە لایەن دكتۆر جەمال بەرێوەبەری دائرەی ئەحساوە توقیع كراو وەرگیرا , ئەمسال دەست كرا بە خۆ ئامادە كردن بۆ سەرژمێری كردنەكە ئەوەبوو لە هەر فەرمانگەیەك و چەند فەرمانبەرێكیان داوا كردو ناردرانە دائرەی ئەحساو داوایان لە فەرمانبەرەكان كرد كە كارەكە زۆر حەساسەو ئەبێت خۆیان زۆر ماندوو بكەن و ئەو وێنانەی ئەكەوێتە بەر دەستیان ئەمانەتەو نابێت برواتە دەرەوەی دائرە, وە بەلێنیاندا كە مانگانە وەكو موكافەئەی ماندوو بوونەكەیان 500 هەزار دینارمانگانە ئەدرێت بە فەرمانبەرەكەو هەقی سەیارەش 200 هەزار دینارە مانگانە, وە لە شوێنی فراوان كارەكە ئەنجام ئەدرێت وە خزمەتی تەواویش ئەكرێن , هەموو ئەم بەڵێنانە هەقی فەرمانبەر بوو چونكە كارەكە ماندووبونێكی یەكجار زۆر بوو لە 8:30 تا 3:00 ئەبوو كار بكەن لە سەر بەرنامەی (گی ئای ئێَس) بە وێنەكانی كە دكتۆر جەمال لە بەغدا وەری گرتتوە كە وێنەی هەموو كردستانی تیایە لە سالی2008 .

بە راستی ئەمە زۆر دلخۆشكەر بوو چونكە ئەحسای كوردستان بە وردی ئەكراو وە ئەتوانرا لەگەڵ ئەوەش ئەو كارە سوودێكی گەورەی بۆ شارەوانیەكان هەبێت لە دابەش كردن و ناولێنانی هەموو گەرەكەكانی شارەكان وەكو وڵاتەكانی تر ئێمەش ئەببوینە خاوەنی پۆست كۆد و ناوی رەسمی بۆ شەقامەكان.

بەڵام زۆر بە داخەوە وێنەكە بەرێزیان گومیان كردوو وێنەیەكی زۆر نادیاری 2004 یان دایە دەستی فەرمانبەرانەوە وە تا ئێستاش هەموو بەلێَنەكانی دراوە بە فەرمانبەرەكان تەنها قسە بووەو هیچی تر لەگەڵ ئەوەش كارەكان ئەرۆن زۆر بە نارێكی و سستی و بێتاقەتی وادەكەشی دوا خرا بۆ سالێكی ترسەرژمێری بكرێت بۆ كوردستان , چونكە ئیشەكە سەقەت بوو كۆمپیوتەرەكانی كارەكە دزران , پارەی فەرمانبەرەكان دزرا , وێنەكە لەبەر مەرامی سیاسی خۆیان و دیار و ئاشكرا نەبوونی ژمارەی دانیشتوان و شوێنەكانی كوردستان بزر كرا .
کوردستانپۆست: زانیومانه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی نێو وه‌زاره‌تی پلاندانان ، عوسمان شوانی بڕیکی زۆر له‌ پاره‌ی ته‌رخانکراوی پرۆسه‌ی راهێنانی سه‌رژمیرییه‌که‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتووه‌ و به‌و پاره‌ش هۆتێلێکی قه‌شه‌نگی له‌ جاده‌ی هه‌ولێر-که‌رکوک پێ دورستکردووه‌ به‌ ناوی هۆتێلی مۆناکۆ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە