مستەفا دادار جاران ئاقڵتربوو

Wednesday, 24/04/2024, 18:11

703 بینراوە


هەرهونەرمەندێک یان نووسەرێک یان شاعیرێک یان مامۆستای زانکۆیەک و...لە بنەماڵەی بارزانی یان تاڵەبانی نزیک بێتەوە دەبێ کەسایەتیی ئەو شەخسە بکەویتە ژێر پرسیارەوە،چون ئەو دووبنەماڵەیە هاسان وبە خۆڕایی پەیوەندیی بەو کەسانەوە ناگرن.مستەفا دادار کوڕە هەژارێکی دانیشتووی شاری مهاباد بوو،کە بۆ بژیوی ڕۆژانەی لە سەر گاریەکی دووچەرخیی کۆڵان بە کۆڵان ئەگەڕآوهاواری ئەکرد وەرن سەوزەم لێ بکڕن وسەوزەی جوانم هەیە.ئەوکارەشی هیچ ئیرادی تێدانییە وجێگای سەربڵندی وشآنازییە کە مرۆڤەکان لە رەنجی شان وپیلی خۆیان بۆ وەگیر هێنانی بژیوی رۆژانەیان زەحمەت بکێشن.تارۆژگار وای هێنا کاک مستەفا داداررووی لە هەندەران کردودەستی کرد بە کاری هونەریی وگۆرانی گووتن،لەو ڕێگایەشەوە لایەنگریی بۆ خۆی وەگیرهێناوە.
مەدتیڤی ودادار:
مەدتیڤی تازە دامەزرابوو،بەرێزبارزان شاسوارجارێکی لە پڕۆگڕامێکدا مستەفا داداری بانگهێشتن کردبوو،من باش لە بیرم نییە کە بۆ چی لەو بەرنامەیەدا باسی مامۆستا هێمنی کوردپەروەرکرا.چون دادار مامۆستا هێمنی زۆر خۆشدەویست ودۆستایەتیو هاتووچووی دەگەڵی هەبوو.دادار بۆ خۆی لە زاری خۆی لە سەر بەرنامەی بەڕێز بارزان شاسوارئەو قسەیەی گێڕاوە و گووتی:جارێکی لە لای مامۆستا هێمن بووم وقسەمان دەکرد،بە مامۆستا هێمنم گووت:مامۆستا دەخوازم وەک پەنابەر بچمە هەندەران ولە یەکێک لە وڵاتانی ئورووپاییدا بژیم.
مامۆستا هیمنیش لە بەر ئەوەی مرۆڤێکی شۆخ وقسە لە روووقسە خۆش بووە لە جوابی داداردا ئەڵێ:مستەفا بۆ خۆت ئەزانی چی دەکەی بەڵام من ئەزانم بە کەریەتیی ئەڕۆی وبە کەریەتیش دێیەوە!
هەزار جار یادت بە خێر بێ مامۆستای راست بێژوقسە خۆش.هەستەوە لە ناو گۆڕوچاو لێبکە چۆن بۆ چوونەکەت وەدی هاتووە،بیبینە چۆن دادار بەرەو کەریەتیی هەنگاوی ناوە بۆ خۆشی بە خۆی ئەڵێ: هیندێک جاردەڵێم: جاران ئاقڵتربوم.
داداریشیان سواری باڵۆن کرد.قەرار بوو لە نەورۆزی بناری قەندیل بەشدار بێ بەڵام بۆ نەچوو جارێ هیندێک بابەت روون نییە ولە داهاتوودا روونتر دەبێتەوە.چون بۆ چون بۆ نەورۆزی بناری قەندیل بۆخۆی بە زاری خۆی لە سەر یەکێک لە مێدیاکان رێکلامی بۆکە کرد ئەچێ، بۆچی پەژیوان بۆتەوە ونە چووە گومان هەیە.
مەستەفادادارودادارانی دیکەش ئەزانن (رووداو) سەر بەکام لایەنە.بە پارەی دزراوی کێ هەڵئەسوڕێ.دادار نەئەبوایە سەر بۆ نێچیروان بارزانی دابخاوبەشداریی لە بەرنامەیەکدا بکا کە لە ژێر کاریگەریی کەسێک بەڕیوە ئەچی کە ناوی باوکی ئیدریسە ولە دامەزرێنەرانی قیادە مووەقەتە،هەر کەسیش ئەزانێ ئەو قیادەیە چی بە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵات وخەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان هێناوە.دەک داوەشێی دادار بۆ خۆت وبۆ هونەرت.مامۆستاهێمن چاکی پێ وتووی:دەیزانی بە کەریەتی ئەڕۆی وبە کەریەتییش ئەگەڕێوە بۆ ناوخۆی وڵات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە