چه‌ند سه‌رنجێک ده‌رباره‌ی لێدوانه‌که‌ی نێچیر
Friday, 21/10/2011, 12:00
1274 بینراوە
به به‌رچاوی هه‌مومانه‌وه نێچیری گه‌وره بازرگان لێدوانێکی دا‌و تیایدا ئیدانه‌ی کوشتنی سه‌ربازه‌کانی تورکی کرد به‌ده‌ستی گه‌ریلاکانی په‌که‌که کۆی لێدوانه‌که‌ی له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ده‌بینمه‌وه
1-پشتبه‌ستن و ناوهێنانی ده‌ستوری عێراقی بۆ لێدانی په‌که‌ک که ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا به‌درۆخستنه‌وه‌ی خودی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌یه که چه‌ند وه‌خته سه‌رمان ده‌یه‌شێنن به ناوی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی له باشوری کوردوستان
2-ڕازی کردنی دڵی تورکه‌کانی ئاغایان و ڕێخۆشکردن بۆ شه‌ڕی کورد به‌کورد و به‌کوشتدانی سه‌دان و هه‌زاران کورد به‌ده‌ستی کورد
3-ئیدانه‌کردن و ڕازینه‌بون به کوشتنی تورک به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه هیچ کات بۆ کوشتنی کورد ئیدانه‌یان نه‌کرادوه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌وه
4-قسه‌کردنی ئه‌م بازرگانه به ناوی هه‌مو کورده‌وه له کاتێکدا نێچیر ته‌نها جێگری سه‌رۆکی حیزبه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی خۆیانه
5-ساویلکه‌ی ئه‌م نێچیره له‌وه‌دایه که مه‌سعود ناردی و قسه‌که‌ی به‌م کرد هه‌مو کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئازادیخواز و کوردپه‌روه‌ر به‌رامبه‌ر نێچیر ده‌بێت نه‌ک مه‌سعود و کوڕه‌کانی تا ئێستا کێ دۆڕاوه له‌م شه‌ڕه‌دا؟
له شه‌ڕی ناوخۆدا ئه‌م دوو بنه‌ماڵه کوردفرۆشه به هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌مم گه‌له‌یان هێناو به‌کوشتیاندا کردیانن به سوته‌مه‌نی شه‌ڕی کورسی و پاره له دوایشدا بێشه‌رمانه له ڕێی شاشه‌ی تیڤیه‌کانه‌وه وتیان ئه‌گه‌ر محکمه‌یه‌کی عادیلانه هه‌بێت ئێمه بێتاوانین!!!که‌واته تاوانه‌که‌شیان کرده ملی ڕۆڵه‌ی هه‌ژاری گه‌له‌که‌مان و دوژمنایه‌تی و کوشتن و بڕین و ماڵوێرانی ته‌نها بۆ خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره مایه‌وه
هه‌ر بۆیه ئه‌وی شه‌ڕیان بۆ بکات به میلیشیای حیزبی ناوده‌برێت نه‌ک به پێشمه‌رگه‌ی وڵاتپارێز
له‌ڕوی سه‌ربازیه‌وه به دڵنیایه‌وه گه‌ریلاکان براوه‌ن به حوکمی جێکای سه‌خت و پڕچه‌ککردنی گه‌ریلا به بیروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕی و کوردایه‌تی توانیویانه خه‌ڵکانێکی به بیروباوه‌ڕ دروست بکه‌ن که وره‌یان به‌رز بێت له‌و شاخانه‌دا بونی ئامێره جه‌نگیه‌کان هیچ ده‌وری نیه تێکنه‌لۆژیای جه‌نگی ده‌وری کاریگه‌ری نیه
له‌روی سیاسیه‌وه ئه‌وترێت پێشمه‌رگه‌ی وڵاتپارێز به‌ڵام ئه‌گر به‌شداری بکات پێی ئه‌وترێت میلیشیاو چڵکاوخۆری بنه‌ماڵه
تورکیا له ئێستادا دژایه‌تی ئیسرائیلی کۆرپه‌له‌ی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا ده‌کات ئه‌مریکیه‌کانیش له لایه‌ک په‌که‌کیان خستۆته لیستی ره‌شه‌وه له لایه‌کیدیکه‌وه ناهێڵن هیچ شوێنێک بێ موعاره‌زه بێت و به اسراحه‌ت دا‌نیشێت لای ئیسرائیلیه‌کان یارمه‌تیدانی تورک په‌سه‌ند نیه واتا ئه‌م کاره‌ی بنه‌ماڵه لای ئیسرائیلیه‌کان باشنیه هه‌موشمان ده‌زانین له‌دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌مه‌وه سی ئای ئه‌ی و مۆسادی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن که‌واته به ناڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌کانی اسرائیله
له روی مێژویشه‌وه مێژو ڕه‌حم و به‌زه‌ی به هیچ که‌سا نایه‌ته‌وه جاشێتی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه تۆمارده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانی دوای خۆیان نه‌فره‌تیان لێ بکه‌ن
ماوته‌وه بڵێم ئه‌وه‌ی به‌شداری شه‌ڕی کورد به کورد بکات له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌دا دۆڕاوه خه‌ڵه‌تاوه ئه‌کوژرێ له شه‌ڕی خیانه‌تا ئه‌گر ئه‌و شه‌ڕه نه‌کات پێی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست