بەخشینی ڤیاگرای ڕامیاری بۆ ڕێکخستنی نێو ماڵی عەرەب،هەڵەیەکی ترلە پێناوی کورسی دەسڵات و،پەژمردەکردنی خەونی سەربەخۆیی!

Wednesday, 16/07/2014, 12:00

2049 بینراوە





لە تاک مرۆڤێکەوە تا دەستەیەک و پاشان بۆ هۆزێک و لەوێوەش بۆ گەلێک، ئەگەرهاتوو لە یەکو دووهەڵە بیری لەدۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی گونجاو نەکردەوە تا بەرگری لێ بکاتو بیپارێزێت لە کەوتنە نێو هەڵەی سێهەمیەوە، دەی خودا کوێرو کۆیلەو لەوەزیاتر ئالوودەی دانی باجو دەردی گرانی بکات.

نووسەرێک ئەگەر کورد لەم کاتووساتەدا بیرلەسەربەخۆیی نەکاتەوە خەونی مێژینەی بۆسەد ساڵی ترپەژمردەدەبێت!

عەرەب بە دەسڵات دارو بێ دەسڵاتیانەوە زیاتر لە سەدان و هەزاران جار تاوانیان دژ بە گەلێک بەناوی گەلی کورد ئەنجام داوە،ڕاستە بکەرەکان عەرەب بوونەو شارەزاییەکی باشیشیان لە ڕاڤەکردنی پەیامەکانی خوداو ووتەی پەیامبەرانی خودادا هەبووەوهەیە بەڵام بیرمان نەچێت بە هەڵەو بۆ بەرژەوەندی خۆیانو تەنها!
.
واتە لە کاری کوشتنو بڕین بە شیوازە جۆراوجۆرەکانییەوە لە سەرکردنەوە تا دەست بڕینو خنکانی بە کۆمەڵی خەڵکی نەتەوەکانی تر لەناوەندەکانی دەسڵاتو بیابانە بە برینگ بووەکانی نیشتیمانی حوشتر،تا ئەوشوێنەی کەخودا قورعانی تێدا دابەزاندووە بۆئامۆژگاری هۆزوتیرەجیاوازەکانی عەرەب، بەڵکو لە دڕندەوە بیان گۆڕیت بۆمرۆڤی ئاشتیخوازو بەبەزەیی.
بەڵام وادەردەکەوێت ئەستەمە عەرەبی ستەمکارو دڕندە وئالودە بەچەرخی ستەموستەمکاریو ڕەشپەرستی،لە گەڵ ژیری ئایپاتو چاندنی تۆی یەکسانیو لێبووردەیی بە کێڵگەکانی سەردەمی نوێ ڕابهێنرێن.
بە ناوی پەرستنی خوداوە تاکڕەوانە بیردەکەنەوەو تاکڕەوانە بڕیار دەدەن بە هەزاران نموونەو بەڵگەی سەرمۆرەوە :
دزی،بڕین،داگیرکردن،خواردنی کهولییەکان،لاقەکردن،تێکەڵ بوون لە گەڵ دینەکانی ترهێڵی سوورە بە تاوانی(کەبیرە) گەورە ناسراوەو بەهیچ شێویەک نابێت ئەنجام بدرێن!
کەچی بەپێجەوانەوە گەر کەسانی شارەزا بە ژیانی ڕۆژئاواو ووڵاتانی تری زۆرینە کریستیانو کاتۆلیک نشینانیان بیناوەو گەڕاوان،با دەست بخەنە سەرویژدانی خۆیانو لەو مژارەدا بڕیاربدەن لە سەرپشتڕاستکردنەوەی بۆچوونەکانی بەندە گەرراستم یان هەڵەم.
ئەگەر بۆعەرەب ئەو هەموو کردارانە ئاسایی نەبێتو بە تەواوی نەچووبێتنە نێو کەلتوورە جیاوازەکانو ژیانی هاوسەرێتیان ئەنجام نەدابێت،بە زۆرینە یان لە پێناو دەسکەوتو ژیانێکی تر کە لە ئاینی ئیسلامدا بڕیاری لە سەرنەدراوە تەنها بە مەرج نەبێت کە خۆیان لە بەرژەوەندی ئاینی ئیسلامدا نما دەکەن...هتد؟
کوردو عەرەب،کیسەڵ و دووپشک!
جارێک هەلوومەرجێک پێش دێتوو دڕندەو نادڕندە دەکەونە نێو یەک هەلوومەرجەوە لەوکاتەدا لەکاناری ڕووبارێکی تیژڕەودا کۆدەبنەوە بۆ پەڕینەوە لەوێدا دووپشکێک داوای یارمەتی لە کیسەڵێک دەکات بەڵکو هاوکاری بکاتو لە ڕووبارە تیژەکە بیپەڕینیتەوە.
چوونکە کێشی دووپشکەکە بەرگەی تیژڕەوی ڕووبارەکەی نەدەگرت،کیسەڵەکەش بە دووپشکەکە دەڵیت بڕوات پێناکەم چوونکە تۆ خاوەن بەڵێنو کردەی باش نیت،دووپشکەکەش دەست دەکات بە پاڕانەوەو سوێند خواردنو پێدانی بەڵین دەبێت ئەوچاکەیەی بە چەند باربۆبگێڕێتەوە،کیسەڵەکە هەرچەندە گوومانی هەبوو کە لای دووپشك هیچ کردەوەیەکی خراوبە دوور نییە بەڵام دەکەوێتە ژێرکاریگەری سۆزو بەڵینەکانی دووپشکە کە وەو بڕیاردەدات لە ڕووبارە تیژڕەوەکە لەسەرپشت بیپەڕینێتەوە.
لەوکاتە دەگەنە ناوەڕاست ڕووبارەکە کیسەڵەکە سەری دەباتەژوورەوە بۆ ئەوە هەرهیچ نەبێت لە مەترسی پیوەدان سەری خۆی ببپارێزێت،دووپشکەکە بێ ئاگا دەبێت لەوەی کیسەڵەکە سەری لەژوور ی جەستەیەوە داناوە.
هەربۆیە دەست دەکات بە پێوەدانی سەرپشتی کیسەڵەکەو تێدەکۆشێت پێوەی بدات بەڵام خۆشبەختانە کاری گەری نابێتو کیسەڵەکە هەڵوێستەیەک دەکاتو بە دوو پشکەکە دەڵێت نەمووت تۆ خاوەن بەڵینو کردەی باش نیت ئەوە ویستت پێمەوە بدەی هەی کردار پیس؟!
دووپشکەکەش دەست دەکات بە سوێنخواردنو پاڕانەوەو نیازپاکی مەبەستم پێوەدان نەبووە بڕوا بکە برای ئازیم کاک کیسەڵ گیان، تەنهاویستم تاقیبکەمەوە بزانم چزەکەم لە سەرپشتی بەڕێزتان چی کاریگەرییەکی دەبێت!!
ئەمڕۆش هەر هەمان هەلومەرج بۆ نەتەوەیەکی بندەستو بێ پشتوپەنای وەک کورد هاتووەتە ئاراوەو نەیارەکانی لە سەر لێواری کارەساتێکی تیژ ڕەوو کارەساتبارن.
کەچی سەرانو کەسانێک کە بۆ ئەمڕۆی گەلی کورد خۆیان بەسەردارو پێشڕەودەزانن کەوتوونەتەژێرباری سۆزو بڕوابە نەهامەتیەکانی سەرانی نەیاروداگیرکەری نەتەوەی عەرەب دەکەن، کە بەناچاری ڕوویان کردووەتەکوردستانو لە شاشەی تیڤییەکانەوە بە شانوباڵی دڵ نەرمی کوردو سەرانی پارتەسیاسییەکانی باشووردا هەڵ دەدەنو بەپێی هەلوومەرجەکان یاری دەکەن!!
وەک کورد مێژوومان لێوان لێوە لە قوربانی هەر قوربانییەک دەبێت بە ئەزموونێکی گرنگ چاوی لێ بکرێت،هەر لە کۆمەڵکوژییەوە تا دەگاتە قڕکردن بە جۆرەکانییەوە هەموو ئەو کرادارانە جگە لە عەرەبو توورکو فار س نەتەوەگەلێکی تر نەهاتوون بۆڕاپەڕاندنی دژ بە نەتەوەی بن دەستی کورد.
لەو هەلەوو مەرجەی کە بە ڕێکەوت ٩ی ٦ی٢٠١٤هاتە ئاراوەو دۆزی نەتەوەی کوردی سەد ساڵی پێش خستو کوردی کردە ئەکتەری سەرکی سەرشانۆی گۆڕانکارییەکان لە میدیا جیهانیو نێو خۆییەکان.

هێشتا وەک نەتەوە لە بڕیارە جارەنووس سازەکانی دا دوودڵەو چاوەڕوانی وە دەکات کەدڵی برایانی دووپشک بریندار نەبنو وەک هاوبەش لەسەرخاکێک کە بڕیاری سایکسبیکۆی ١٩١٦ پێکەوەی نووساندووە بۆ هەتایی بە سایکس بیکۆنیزم بمێنێتەوە،بە بێ ئەوەی لەو ئەزموونە دووروودرێژەی کە بوونی هەیە سوود وەرگرنو سەربەخۆیی تەنها ئامانجو دواین مژدەی ئازادکردنی سنووروزمانو بوونی نەتەوەیی بێت لە پێشینەی کارەکانیاندا!
.
ئەمڕۆ ١٥ی٧ی٢٠١٤ لە دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمانی دەوڵەتەبێسەروبەرە تێکشکاوەکەی عێراقی دژبە نەتەوەی کورد جارێکی تر ژمارەیەک ڕامیاریزان ئامادەیی خۆیان نیشانداو بەیعەتیان بۆ دەسڵاتدارانی نوێی چەند هەفتەی داهاتووی پایتەختی ناوەندی دووپات کردەوە،لەکاتێکدا ژمارەیەکیان لەوکەسانە ئەژماردەکرێن بەدرێژایی لەدەستدانی ١١ساڵ لە هەلی زێڕین بۆ گەڕانەوەی ناوچەداگیرکراوەکان نەیاری دەسڵاتی کوردی بونە بە ناوی مادەی ژمارە ١٤٠.
دواجار دووپرسیار گەڵاڵە دەبێ و بۆهەرکەسولایەنێک بێت دەربڕینیان ئەرکێکی نیشتیمانی ڕەوشتییەو پێویستە بکرێن.
یەکەم/ئایا پێدانی ڤیاگرای ڕامیاری بۆ عەرەبەدەسڵاتدارەکانی شیعەوسوونە لەلایەن کەسانێکی خۆپەرستو پۆستخوازەوە، ئارەزووی خواستی نەتەوەیی کورد بۆ سەربەخۆیی تاچەند بتەوتردەکات؟
دووەم/ئایا کورد نەتەوەیەکە هەربۆ خۆی ئارەزووی سەربەخۆیی ناکات یان لایەنی داگیرکەر ئەوبوارەی بۆ نەڕەخساندووەوهەلوومەرجەکان تا ئیستاکە لەدایک نەبوونە؟
منیش دەڵێم بەخشینی ووزەوهێزی ڕامیاریو پێکەوەژیان بەعەرەبەکان پێچەوانەکەی ڕاستەو دۆزی نەتەوەیی گەلی کورد جارێکی تردەباتەوە بیابانەکانی عەرعەروو نووگرەسەلمان!!
بەڵێ نەتەوەی کوردوەک هەموو نەتەوەیەکی ترشایستەی سەربەخۆییە بەڵام هەست ساردی کەسانێک کەخۆیان بە کوردوو خوازیاری مافەڕەواکانی نەتەوەی کورد دەزانن،ئەستەمە بتوانرێت ئەوە فێرببن سەربەخۆیی نەتەوەیی زۆر زۆر لەوە گرنگترە کە چەندکەس و لایەنێک ببنە کەڵەگاو لەنێوخۆی کوردستان بەبێ کردار خەون بە قەڵەمڕەویی هەرچوارپارچەی کوردستانەوە ببینن!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە