على حمد بەگ دەستى لە كاركێشایەوە

Monday, 28/03/2011, 12:00

918 بینراوە




بەگوێرەى هەواڵى ڕۆژنامەى هاوڵاتى ژمارە(717) یەكشەممە 27/ 3 / 2011 و پشت راستكردنەوەى ئەم هەواڵە پێدە چێت على حمد بەگ كە قائمقامى قەزاى رانیە كە ماوەى دە ساڵە لە هەردووك سنورى بیتوێن و پشدەر ئە م پۆستە بەڕێوە دەبات دەستى لە كاركێشابێتەوە .

سەرچاوەیەكى ئاگادار ووتى : ناوبراو بۆماوەى دە ساڵە قائمقامە لە هەردووك سنورى بیتوێن و پشدەر توانیویەتى سەركە وتن بەدەست بهێنێت لەم پۆستەو ببێتە كە سایە تیەكى بەتوانا لەو بوارەدا .

ئەوەشى ووت ,كە دەیەوێت ببێت بەیەكە م قائمقام بۆ دەست پێكى چاكسازى و خۆى داواى كردووە كە سێكى تربێت شوێنە كەى پربكاتەوە و باوەرى بە گۆرانكارى و دوركەوتنەوە لە وپۆستە هەیە .

شایانى باسە ناوبراوخۆشەویستیەكى باشى بۆ خۆى دروستكردووە لە ناوحزبەكەى كە(یەكیتى)ە بەتایبەت لەم دواییە و دواى دەرنە چوونى بۆ سەركردایەتى یەكیتى هەڵوێستى خۆى نە گۆڕى . لەناوچەى بیتوێنیش توانیبوى باڵانسیكى باش رابگرێت لە نێوان حزبە كانى ناوچەكەو حكومەت ئەگەرچى سیماى حزبایەتى لە كارەكانیەوە دیاربوو ,بەڵام نەببوە هۆى لاسەنگى بارو دۆخەكە . لێرەوە داوامان بۆسەرجەم بەرپرس و پلەدارەكان خۆیان هەست بە چۆل كردنى كورسیەكانیان بكەن باشترەو سەربەرزى ترە باكە سیكى تر خۆى تاقى بكاتەوە هەموومان هاووڵاتى و هاوشارین بالێبگەڕێین دەوروبەریش تێبگات پۆست گرنگ نیە ئێمە بۆ خزمەتین !!!!!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە