لەڕانیە ئاسایش دەخرێتە ئینزارەوە

Tuesday, 05/03/2013, 12:00

1242 بینراوە






پەیامنێری کوردستان پۆست ١٠/سلێمانی

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان ئیمڕۆ یادی ڕاپەڕینی بەھاری ساڵی ١٩٩١ دەکرێتەوە بەڵام بەبێ ئامادەبوونی کەس و کاری شەھیدان و جەماوەری بەشداربووی ڕاپەڕین ھۆکاری بایکۆتکردنی یادی ڕاپەڕین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەلەساڵانی ڕابردوو دەیان بەڵێن و دروشمی بریقەدار بەخەڵکی شاری ڕانیە دراوە بەڵام تائێستا نەک باسیان لێوە نەکراوە،.
بەڵکو پشت گوێ خراون و بیریشکراون ئیمڕۆ لەکاتێکدا ژمارەیەک بەرپرسی یەکێتی بۆ کردنەوەی یادەکە لەڕانیەن ئاسایشی ڕاپەڕین خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆ ئەوەی ڕێگەبگرێت لەسەرھەڵدانی ھەر ناڕەزایەتیەکی جەماوەری ئەو ترسەی دەسەڵات لەکاتێکدایە کە لەئێستادا چینێکی زیندوویی گەنجان لەشارەکە ڕۆڵ ئەگێڕن بەتایبەتی گروپی ڕووناکی کەلەچەند ڕۆژی ڕابردوو پەیامێکی ھۆشدارییان ئاڕاستەی دەسەڵات کرد بەوەی یادی ڕاپەڕین بکرێتە بۆنەیەکی نیشتیمانی لەئەگەری ھەر سەرھەڵدانێکی جەماوەری لەدژی ھاتنی بەرپرسان بۆ شاری ڕانیە پەیامنێری کوردستان پۆست خوێنەران ئاگاداردەکاتەوە........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە