ئاسمانەکانی ئەم هەرێمە پێویستییان به‌ خاوه‌نه

Sunday, 10/06/2012, 12:00

2456 بینراوە


"هەنگاوێک بۆ پاراستنی ژیان وژینگە"
باجەکانی سەر کاربۆن،یان کاربۆن تاکس* باجێکی ژینگە پارێزیە کە لە سەر سوتەمەنی بەکار هێنراو یان بەکار هاتوو دائەنرێ وتایبەتە بەو سوتەمەنیانەی کەلەئەنجامی بەکارهێنانیاندا گازە زیانبەخشەکان پەیدائەبن وەک دوانە ئۆکسیدی کاربۆن کە یەکێکە لەو غازەگەرمانەی پەیوەستە بە ژینگەو ژیانی مرۆڤەوە وزیادبوونی ڕێژەی ئەم گازە نزمبونەوەی ژیانی مرۆڤەوبەرزبونەوەی زیان وکارەساتەکانی تری ژینگەو چارەنووسی هەسارەکەی مرۆڤەکانە،ئەمڕۆ لەدنیادا بزاڤ ویاسا وکۆمەڵێک شێواز پێرەوئەکرێ تاوەکو ئاستی زیانەکان و گەشەسەندنی ترس وکارەساتەکان کەمتربێتەوە،هەربۆنموونەیەکێتی ئەوروپی زۆر بەوردی کاربۆ ئەم کێشە یە ئەکات ،هاوکات کۆمەڵی گەلانیش پەیڕەوی** ڕێکەوتنامەی فریاکەوتنی ژینگەو کەش وهەوا ،پیادەئەکەن و زۆرێک لەوڵاتانی دنیا،ئەندامن لەڕێکخراوی کۆمەکی دارایی وبنیادنای هاوبەشا و مل کەچی بڕیارەکانی ئەم ڕێکەوتننامەیەن ،واتە باجی سەرکاربۆنیش وەک بەشێک لەم بابەتە پەیڕەودەکەن لەکات وشوێنی خۆیدا، ئەوەی شایانی سەرنجە: وڵاتی عێراق هەشتاویەکەمین ئەندامە لەم ڕێکخراوەدا،کە ئەمەش مەبەستی ئەم باسەی ئێستەی منە.بۆ زیاتر ئاشنابوون وتێگەشتن لە پێویستی بوونی باج لەسەرکاربۆن وتار وڕونکردنەوەی وردو پسپۆرێ تایبەت بەم بوارە ئەبێت لە کاردابێت و من وەک خۆم نە ئەو توانا یەم هەیە بۆ باسێکی وا نە تایبەتمەندم لەم بوارە،بەڵام بەچەند نموونەیەکی سادەو بەرچاو ئەتوانم خوێنەر ئاشنا بکەم بەهەندێ لایەنی ئەم تێزە.بۆ نموونە دانی باجی کاربۆن لە ئۆتۆمبیلێک کە لەکاتی لێخوڕیندا گازێکی دوانەکاربۆنی زۆر دەرئەکا زیاترە لە و ئۆتۆمبیلەی کە گازێکی کەمتری لێ ئەکەوێتەوە یان هەر نیەتی وەک ماشێنە تازە کارەبایی یەکان یاخود ئەو ئۆتۆمبیلانەی سیستەمی تایبەتیان بۆ دابین کراوە ولەکاتی لێخوڕیندا دوانە ئۆکسیدی کاربۆن تێک ئەشکێنێ بۆ گازی جیاوازو سەرەنجام ئۆکسجیین دەرئەدات کە ئەم غازە پێویستی و مانا وبوونی ژیانی مرۆڤ و زۆرێک لە زیندەوەرانە،ئەوباجەش کە لەم بوارەدا وەرئەگیرێ ئەخرێتە سەر داهاتی وڵات ودواتروڵاتیش بەکاریدەهێنێتەوە لە شێوازەکانی بەرگرتن لە زیانەکانی ژینگە و کەمکردنەوەی هۆکارەکانی کارەساتی کەش وهەواگۆڕکێ

.دیارە بوونی باجێکی وا پاڵنەرێکە بۆ کەمتر لێخوڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانە بەگشتی،و کەمکردنەوەی زیان و کارەساتی تریشە،لەکوردستانیشا ئەوەندەی من بیستبێتم زۆرینەی ئۆتۆمبیلەکان لەوجۆرانەن کە ژینگە وێران ئەکەن وئەگەر باجێکیش وەربگیرێت تەنها وەکو رسوماتە وڕەنگە هاوڵاتیان بەزۆریشی بزانن لەکاتێکا دڵنیابن لەوەی کە هیچ جۆرە کاروهەوڵێک نەبێ بۆبەرگرتن لەمەترسیەکانی ژینگەی کوردستان لەلایەن دەزگا دەسەڵاتدارەکان وتایبەتمەندەکان بۆ ئەم بوارە.تێکچونی ژینگە ی کوردستان تەنها لەو ساتانەدا ئاماژەی پێ ئەکرێ کە خۆڵبارین ئەبێتە بەشێک لە دیاردەکانی ژیانی مرۆڤی کورد ورادەی گەرماش ئەگاتە ئاستێ کی دۆزەخی لەهاوینداو بەستەڵەکیش لەزستاندا،کەئەمە سادەترین و سەرەتاترین پێناسەی 'داخبونی ژینگەو بەتاڵبونەوەیەتی لە گازەسودمەندەکان'.
لەلایەکی ترەوە ئاسمانی عێراق بەگشتی وکوردستان بەتایبەت بووەتە بوارێکی بێ خاوەن بۆ فڕۆکەکانی دنیا وعەرەبە نەوت فرۆشەکان بەتایبەت کەئەمە ترسناکترین هەرەشەیە بۆ ژینگە ی ئەوهەرێمە و دەزگا پێوەندارەکانیش تائێستە کارو هەوڵی یاسایی و دروستیان نەداوە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەم بێ ڕێزی و وێرانکردنەی ئاسمانەکانی ئەم هەرێمەدا،تکایە سەرنج*** بدە لە نەخشەی عێراق و بەراوردی بکە بە ئاسمانی وڵاتێکی وەک ئیسرائیل،هەوڵدان بۆ وەرگرتنی باج لە کاربۆن،سنورێکە بۆ ئەو بێ ڕێزیەی بەرامبەر بەم هەرێمە ئەکرێ و لەهەمان کاتدا گەرانەوەی داهاتێکە بۆ ناوچەکەو کەئەتوانرێ بەم داهاتە زۆر لەکارەساتە سروشتیەکان و وێرانکاریەکانی ژینگەی ئەم ناوجەیە بەری لێ بگیرێ .ئاخر ئەوە خودی ئەو کۆمپانیا وفڕگانە ،لە ئاست فرۆکەخانەو ئەم هەرێمەدا ناڕاست ونادروستن وزۆریان نەک ئامادەنین کاربکەن بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە ،بگرە وەک فڕۆکەخانەش مەزندەی ناکەن و ئەوفڕۆکانەش کە هاوڵاتیان ئەگوێزنەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی کوردستان یان عێراق هاوکات باجی خۆیان لە نێو بلیتی فڕیندا لە سەرنشینەکانی وەرئەگرێ ،کە لەکاتێکا لەم هەرێمەدا هیچ جۆرە باجێکی فڕینیش نادەن، پێویستە هەنگاوی پسپۆرانەو بەپەلە بگیرێتە بەر و ئەم لایەنە فەرامۆش نەکرێ وبە دواچون بۆ ئەم مەسەلەیە ،قازانجی داهات و سەرمایەی مادی و ئینسانیە.
لێرەدا نەخشەی فڕینی ڕاستەوخۆ ببینە***
http://www.flightradar24.com
ئامادەکردنیئه‌م بابه‌ته‌: سامان فەرەج

پەراوێزو سەرچاوە:

*تکایە سەرنجی ئەم لینکە بدە و زانیاری زیاتر بخوێنەوە

**بروانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە