بۆ یادی ئۆلف_پالمەی دۆستی تیرۆرکراوی کورد

Thursday, 05/03/2015, 12:00

2110 بینراوە


کورد لە رۆژی (28-2-1986) دۆستێکی لە دەست دا ئەویش ئۆلف_پالمەی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی سوێد و سەرۆکی پارتی سوسیال دیموکرات بوو وە دەتوانم بڵێم کە ئەگەر تیرۆر نەکرایە مافی پەنابەری بە ئاپۆ (ئۆجەلان) دەدا ئەو کات هەندێک کاریش بۆ ئەو مەبەستە کرابوو بەلام تیرۆرکراو و تیرۆرکردنیشی لە سەرەتادا خرایە ئەستۆی پەکەکە تا ئێستاش ئەو کەیسە یەکلانەبوەتەوە.
گومانم نیە لەوەدا کە دەزگای هەولگیری تورکیا (میت) دەستی هەبووە لە تیرۆرکردنی دا وە (SAPO)ی سوێدیش دەستی هەبووە ئەگینا هۆکار چیە کە ئەوە نزیکەی 30 سالە ئەو کەیسە یەکلانەبوەتەوە بەهۆی نەبوونی بەلگەوە نیە، ئەگەر پەکەکە بووایە ئەوە هەر رۆژی دواتر هەموو بەلگەیەکیان دەخستە ڕوو .
بۆ دەڵێم (میت) دەستی هەبووە؟
بە گەرانەوە بۆ ئەو رۆژگارە سەختانە کە پەکەکەی پێدا پێدەپەری کە بالی سەربازی پەکەکە شکستی قورسی خوارد بوو شوێنێکی ئامن لە باکوری کوردستان نەمابوو بۆ ئاپۆ هەولیش هەبوو بۆ ئەوەی سوێد مافی پەنابەری بە ئاپۆ بدات هەلبەتە میت بەمانەی زانیوە ،ئێستا دەپرسین (SAPO)ی سوێدی چۆن رێگەی بەمە داوە؟چ جای ئەوەی خۆی بەشداری تێدا کردبێت ،ئەوە ڕونە کە ئەو کات تورکیا ولاتێکی زۆر گرنگ بوو بۆ سیستەمی سەرمایەداری ،بەرژەوەندیەکانی ئەم سیستەمە بپارێزێت لە ناوچەکە دژی یەکێتی سۆڤێت ئۆجەلان وەک دامەزرێنەری پەکەکە مەترسی بوو بۆ سەر تورکیای پارێزەری سیستەمی سەرمایەداری بۆیە بۆ پاراستنی تورکیا دەبوو ئاپۆ بێدەنگ کرێت وە بە تەواوی وجوودی خۆی و پەکەکەش کەوتە مەترسیەوە،بینیان کە خەریکە ئۆلف پالمە سەرۆکی گەورەترین پارتی سوید و سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی سوێد مافی پەنابەری دەدات ئاپۆ (ئۆجەلان) ئەگەر بگات بە ولاتی سوێد ئەمەیان زۆر مەترسیدار دەبینی بۆیە پیلانی تیرۆرکردنی ئۆلف_پالمەی جێبەجێ کرا هەر بۆیە نزیکەی 30 سالە لەناو ستۆکهۆلم تیرۆرکراوە کەچی تا ئیستا یەکلا نەبۆتەوە کێ تیرۆری کردوە ! ئەمریکا وەک لوتکەی سیستەمەکە ڕۆلی خۆی گێراوە.

هەر کەسێک ویست بێتی لە کێشەی کورد نزیک بوو بێتەوە بە دەردی پالمەیان بردووە بۆ وێنە تورگوت_ئۆزال سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە رۆژی 17-4-1993 تیرۆرکرا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە