خالیدی خولە سور ئێمەش ئەوەمان دەوێت

Wednesday, 16/09/2009, 12:00

1827 بینراوە


حەز دەكەم بە دوو دێڕ تێگەشتنی خۆم بە جەنابت و نموونەكانی وەكوو تۆ بگەیەنم.
جەنابی خالیدی خولە سورو ئەوانەى كە دەستیان هەبووەو هەنووكەش هەیە لەتاوان و خیانەتكردن لەمییلەتەكەم، میللەتی كورد، با لەوە دڵنیاتان بكەمەوەو تێتان بگەیەنم كە ئێمەى رێكخراوی چاودێری كوردۆساید (چاك) وەك لەكارنامەو پێڕەوو پرۆگرامماندا هاتووە رێز لەمرۆڤ و مافەكانى بگرین و جگە لەكاركردن دەربارەى ئەفال و كیمیابارن و بەجینۆسایدكردن، كار لەو بوارەشدا (مافی مرۆڤ) دەكەین، دیارە ئێوەش هەر مرۆڤن و ئەندامێكن لەمیللەتی كورد، هیچ كاتێك نامانەوێت مافی هیچ یەكێك لەئێوەو نموونەكانتان ئەگەر تاوانی نەكردبێت، تاوانباران بكەین و مافی بخەینە ژێر ویژدانەوە، ئەگەر ئێوە پێش ئەوەی پەلكێشی دادگا بكرێن، خۆتان بچنە بەردەم دادگا وەك چۆن خۆشتان ئامادەییتان دەربڕیوە كە بچنە بەردەم دادگاو بێتاوان دەرچوون، ئەوا ئێمەش دەستخۆشیتان لێ دەكەین و سوپاستان دەكەین كە دەستتان نەبووە لەتاوانی دژ بە كورددا.. بەڵێ ئێمەش ئەوەمان دەوێت كە خۆتان بە پێی خۆتان بچنە بەردەم دادگا.
ئەوەش بزانە كە ئێمە لەپاكی و بوێری خۆمان دڵنیاین و هیچ كات وەكوو ئێوە لەسكاڵاو چوونە بەردەم دادگا نەترساوین و ناترسین، چونكە میللەتمان لەپشتەو هاوكارمانە.
جەنابتان لەرۆژنامەی ئاوێنە رێكخراوەكەمان تۆمەتبار دەكەن بە تێوەگلاوی لایەنێك، بەڵام نازانین باوەڕ با كامتان بكەین، یەكێتی و پارتی ئەڵێن سەر بە گۆڕانن و جەنابیشتان گوایە لایەن بە گۆڕانی تۆمەتبارمان دەكەن كە سەر بە یەكێتی و پارتین و گوایە ئەوان قورمیشمان دەكەن، بۆیە خۆتان یەكلایی بكەنەوەو هەر خۆشتان چۆنی بە باش دەزانن ئاوا شرۆڤەى بكەن و لێكیبدەنەوە كە سەر بە كێین؟.
ئیحسان مەلا فوئاد
[email protected]
ئەندامی دەستەى كارگێڕی چاودێری كوردۆساید (چاك)-باشورى كوردستان
رستەیەك تێبینی/ ئەمە رای شەخسی خۆمە وەكوو ئەندامێكی ئەو رێكخراوەو هیچ پەیوەست نییە بە رای هەر ئەندامێكی دیكەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە