چەپڵە بە یەك دەست لێنادرێت هەڤاڵ حاكم قادر بە نموونە (وەڵامێك بۆ كوردستان پۆست)

Thursday, 24/11/2011, 12:00

1988 بینراوە


سەرخێڵ ئەحمد گوندە سەرنجی کوردستانپۆست: ئەم نووسینە هەرکەسێک نووسیبێی، خاوەنەکەی ناوی خۆی بێت، یان نا، بۆ کوردستانپۆست گرنگ نییە، لێ ئێمە بەبێ سانسۆر بڵاوی دەکەینەوە، چونکە دەزانین ئەم نووسینە لەسەرەنجامی ئەو پێشەکییەدا نووسراوە، کە  ئێمە بۆ کتێبەکەی حاکم قادر نووسیوبوومان
کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=edcdf023
**************

سەرەتا دەمەوێت ئەوە بۆ خوێنەرانى بەڕێزى كوردستان پۆست و نووسەرە بەڕێزەكەتان بخەمە ڕوو وەك هەست كردن بە بەرپرسیاریەتى مێژووى و ئەخلاقى بەڵى كتێبى (2010 ساڵى گۆنگرەو ڕوبەڕو بونەوە) ی جەنابى بەڕێز حاكم قادر لەكا تێكدا بوو كە (ى.ن.ك) بڕیارى بەستنى كۆنگرەى سێیەمى خۆى دا ئەویش دواى ئەوەى كە حیزب توشى كێشەیەكى ناوخۆى و جیا بونەوەى هەندێك لە برادەرانى باڵى بەناو ڕیفۆرم بوبو یەوە گوایە لەناو ئەو یەكێتیە ئۆمێدى چاكسازیان نەماوە بەڵام ئەو جیابونەوەى ئەو برادەرانەى باڵى ڕیفۆرم بە بەرنامەیەكى زۆر وردوو نەخشە بۆ داڕێژراوو بو كە ئەتوانم بڵێم سەرەتاى ئەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاى ساڵانى نەوەدەكان چونكە بەوردى سەیرى سەرجەم بۆستە سیادیەكان بكەین لە كابینەى حكومەتەكەى ئەوكاتانەى سلێمانى (عوسمانى حاجى مەحمود وەزیرى ناوخۆ ,مستەفاى سەید قادر فەرماندەى هێزى پێشمەرگە,داناى احمد مجید پارێزگارى سلێمانى ,سالار عەزیز پارێزگارى سلێمانى ,جلال جەوهەر پارێزگارى كەركوك لە دەربەندیخان, ێلاح ڕەشید وەزیرى مافى مرۆڤ,شەماڵ عبدل وەفا وەزیرى كشتوكاڵ و ئاودێرى ,حمەتۆفیق ڕەحیم وەزیرى ڕۆشنبیرى,سەرجەمى قائیم قام و بەڕێوەبەرى سەرجەم ناحیەكان سەر بە باڵى ڕیفۆرمى ئەوكات و بزووتنەوەى گۆڕانى ئێستا كە ئێستا كوێخاى گردەكەن بۆ ئەوكات ئەوان لەلایەن خۆیانەوە نەیان توانى چاكسازى بكەن تا ئەو سەروەرێ بۆ خۆیان بنووسنەوە كێ ڕێگریان بو باشە خۆ ئەو كات ئەو بەڕێزانە لە گەورەترین پۆستى حیزبى و حكومى بوون زۆربەى بڕیارەكان لەوانەوە دەر ئەچوون باشە هەر ئەوان نەبوون گەورەترین كوتلەیان دروست كرد لە كۆمیتەى خوێند كارانى زانكۆ كەبەو هۆیەوە بۆماوەى مانكێك لەگەورەترین ناوەندى فێركردن بارى خوێندنیان نا ئاساى كرد,ئەگەر بێینە سەر كادیرە عەسكەریەكانیش بە نموونە كوردۆ قاسم ئیستاش وێنەى ئەو كارەساتەم لەبیرناچێتەوە كە كوردۆ قاسم لە شەڕى بزوتنەوە و یەكێتى (14) لایەنگرى ئیسلامیەكانى رەمى كرد كە یەكێكیان منداڵێكى (12) ساڵان بوو ,بەڵام بەندە وەك بەرپرسیاریەتیەكى مێژووى ئەلێم حاكم قادر تاكە ئەندام مەكتەب سیاسى (ى.ن.ك) ە كە دەستى لە پۆستى بەڕێوەبەرى ئاسایشى گشتى وەرگرت تا ببێتە نەریتێك بۆ هەڤاڵەكانى ترى حیزب ئەو نەریتە پەیرەو بكەن دەست لە دو پۆستى هەڵگرن وە تاكە ئەندام مەكتەب سیاسى یە كە لە هیچ ئۆرگانێكى حیزبدا بالێك یان كوتلەیەك نیە بەناوى حاكم قادر وە تاكە ئەندام مەكتەب سیاسى یە كە ڕوژانە لە كاتژمێر 9:00 بەیانى تا 9:00 شەو لە ژورێكى 32 بەردەوام دەرگاى واڵایە بو سەرجەم هاوڵاتیان بە بى جیاوازى بۆ چارەسەر كردن و قسە كردن لە سەر كێشەكانیان چ لە بوارى كۆمەڵایەتى ئیدارى سیاسى ئابوورى پەروەردە .....هتد
وە دەربارەى بەڕێزیان كەپێشتر پۆستى بەڕێوەبەرى ئاسایشى گشتى هەرێمیان هەبوو ئەگەر هەر بڕیارێك بەسەر هەر تاوانبارێك درابێت بە یاساو بە فەرمانى دادوەر بووە وە ڕێكخراوەكانى مافى مرۆڤیش شایەتى زیندوى ئەو بابەتەن بۆیە بەندە وەك خۆم پێشنیار ئەكەم لە سەركردایەتى (ى.ن.ك) كە بەڕیزیان یان نموونەى وەك بەڕێزیان كاندید بكەن بۆ پۆستە باڵاكانى حكومى چونكە هەر ئەوانن دور لە مەحسوبیەت و مەنسوبیەت دەتوانن چاكساسى بكەن یەكێتى بگەیەننەوە ئاستى جاران بەڵام كێشەكە لەوەدایە چەپڵە بەیەك دەست لێنادرێت حاكم قادر بەتەنهایە,, بۆیە لە كۆتاى نوسینەكەمدا دەلێم ئەگەر بەڕێزتان توانیتان تەنها مسقاڵە زەرەیەك كارێكى نا یاساى یان گەندەڵى حاكم قادر چ وەك بەڕێوەبەرى پێشترى شارەوانى سلێمانى یان بەرٍێوەبەرى پێشترى ئاسایشى هەرێم ئەوا بەندە ئامادەم لە میدیاكانەوە بە خۆم و زیاتر لە (600) ئەندامەوە دەست لە كار بكێشمەوە لە (ى.ن.ك)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە