باشترین هەل بوو كۆسرەت ڕەسوڵ خۆى بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم پاڵاوتبا !!

Sunday, 28/06/2009, 12:00

2152 بینراوە


هەر لەسەر ئەو نووسینەى براى بەڕێز و خۆشەویستمان مامۆستا نەژادى حاجى برایم سەبارەت بەكۆسرەت ڕەسوڵ منیش حەزمكرد ئەمە بنووسم ، پێم وابێت نووسینەكەى بەڕێز كاك نەژاد بەسە بۆ كۆسرەت ڕەسوڵ كەبیخوێنێتەوە و درك بەبابەتەكان و فرت و فێڵەكانى بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانى بكات كەهەردووكیان گەرەكیانە لەژێرەوە لەهەیبەت و لەهەیمەنەى كۆسرەت ڕەوسوڵ بدەن و كۆتایى بەدەسەڵاتى كۆسرەت ڕەسوڵ بێنن ، چونكە دوایى پەشیمان بوونەوەكانى كۆسرەت ڕەسوڵ و گەڕانەوەى بۆ باوەشى تاڵەبانى ڕۆژبەڕۆژ پێگەى جەماوەرى كۆسرەت ڕەسوڵ لەدابەزینە بۆیە تاڵەبانى گەرەكیەتى سوود لەم لاوازبوونە پێگە جەماوەریەیى كۆسرەت ڕەسوڵ وەربگرێت و لەكۆنگرە بۆیەك جارى لەكۆسرەت ڕەسوڵ بداو كۆتایى بەدەسەڵاتى ئەویش بێنێت و یەكێتى تەسلیمى بنەماڵەى بارزانى بكات ، بۆیە تاكە دەرفەتێك لەبەردەم كۆسرەت ڕەسوڵ دامابێت ((كەبەڕاى من ئێستاش نەچووە بچێ و قیروسیا لەڕابردوو كاك كۆسرەت دەتوانێ فریاى نەوشیروان مستەفا بكەوێت)) ، وازبهێنێت لەم ملكەچیە بۆ بنەماڵەى بارزانى و پارتى و بەرلەپیلانە گڵاوەكانى تاڵەبانى بگرێت ، كەبەداخەوە تاڵەبانى تەواو تەواو سەرى بەكۆسرەت ڕەسوڵ كز كردووە لەئاست پارتى و بنەماڵەى بارزانى ..... لەكاتێكدا ناكرێت پێگەى جەماوەرى و خەبات و تێكۆشان و بەرخودان و قوربانیدان و ڕابردووى كۆسرەت ڕەسوڵ بەراورد بكەین بەڕابردووى پڕشەرمەزارى فیرعەون و دیكتاتۆرێكى وەك مەسعود بارزانى ....
بۆیە تاكە هەل و دەرفەتێكیش كەكۆسرەت ڕەسوڵ تیایدا زەرەرى گەورەى بەكورد و بەیەكێتى و بەخودى خەباتە پیرۆزەكەى خۆشى گەیاند نەدەبوایە جارى دووەم بچێتەوە باوەشى تاڵەبانى و دەبووایە خۆى بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم پاڵاوتبا كەبەدڵنیایەوە دەردەچوو ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە