كۆسرەت ڕەسوڵ لەكوێیى بۆ نامرى ، جوندیانى سەركردایەتی دەردەكا !!

Tuesday, 28/04/2009, 12:00

1484 بینراوە


كۆسرەت ڕەسوڵ ئەو سەركردەیەیى سەلماندى كەوا ناتوانێ دەست بەردارى پارە و پۆست و تاڵەبانى بێ ، ئەو بڕیارى دابوو ئەگەر دەخاڵەكەى لەماوەیەكدا جێ بەجێ نەكرێ هەڵوێست وەربگرێ ، بەڵام تاڵەبانى زۆڵ سەدانى وەك كۆسرەتى بردۆتە سەركانى و ئاوى نەداونەتێ نەوەك هەر دەخاڵەكەى بۆ زەربى سفر كرد بگرە كەوتۆتە سوكایەتى كردنیش پێیى ، لەبەر ئەوەى پارە هەست و عزەتى نەفسى كۆسرەتى كوشتووە بۆیە زۆر هەستى پێ ناكات ، لەلایەكى تریشەوە خۆى خۆشكردوە لەكۆنگرەى ((ئەنجام چاوەڕوان كراو و سەركردایەتیە دەست نیشانكراو و دیارى كراوەكەى ئەمجارە كوڕە سەرمایەدارەكەى دەست نیشان بكرێت بۆ سەركردایەتى)) بۆیە هەموو شتێك قبوڵ ئەكا ...
بۆبیرخستنەوەى هەموو لایەك سەیرى ئەم سوكایەتى كردنانە بكەن كەبەئاشكرا بەكۆسرەت كراوە لەو ماوەیەدا ...
هەموومان دیمان كاتێك هەڤاڵانى ڕەگ مەردانە خۆیان ڕاگەیاند و هەڵوێستى جوامێرانەى خۆیان نواند تاڵًەبانى بەپەلە گەڕایەوە سلێمانى بەڵام دیمان بۆ ئەوەى كۆسرەت نەوەك هەر نەگەڕایەوە ئیهمالیشى كرد ، ئەوە بوو كۆسرەت خۆى چوو بۆ بەغدا و پارەكەى وەرگرت و دۆخەكە ئاسایى بویەوە ..
لەكۆبوونەوە خەڵك بەزۆر كۆكراوە هاوشێوە بەعسیەكەى تەلارى هونەریش دیمان كاتێك كۆسرەت ڕەسوڵ هەستا قسەى كرد و ملى بادا و خۆى سووڕٍاند چوون دەیان گەنجى ئامادەبوو ((كەووتیان دوایى دەركەوتووە بەپیلانى بەرنامە داڕێژراوبووە لەلایەن بەرزانى ئەحمەد كوردەوە)) یەك بەهۆڵەكە هاواریان ئەكرد و ئەیان ووت ... جیاوازە .. جیاوازە .. جیاوازە ... كەئەمە كۆسرەتى ئەوەنە پەست كرد ناچارى كرد زوو كۆتایى بەوتارەكەى بێنێ ..
لەوەش سەیرتر ئەوەتا تاڵەبانى و بەرهەم ساڵح لەبەغداى عەرەبى خەریكى خزمەتكردنى عەرەب و بێگانەن ، بەپێیى پرەنسیب و كارى حزبیش بێ ئەبێ كۆسرەت ڕۆڵى سكرتێرى گشتى ببینێ بەڵام نەوەك هەر سكرتێر ڕۆڵى ئەندامێكى مەكتەبى سیاسیش نابینێ ، ئەوەتا سەیرئەكەى مەلابەختیار ڕۆڵى سكرتێرى گشتى و ئازاد جوندیانیش ڕۆڵى جێگرى سكرتێرى گشتى ئەبینێت و كۆسرەتیان لەدەبڵ كوژاندۆتەوە ..
ئێوە بڕیاربدەن كوا هەیمەنە و دەسەڵات و مەكانەتى كۆسرەت ڕەسوڵ ؟ توو ویژدانتان بمرێ باشترنیە .... ئەوەتا مەلابەختیار ڕاى ئەگەیەنێ بۆ هەموو لایەك 1 / 6 كۆنگرەیە ، ئەوەتا جوندیانى بڕیارئەدات ئەبێ بانیمارانى دەربكرێ لەڕیزەكانى یەكێتى ... (سەدانى وەك جوندیانى و سەرۆ و جەمال و ئازا ببن بەخۆڵى ژێر پێیى پێڵاوەكانى بانیمارانى)) ..
ئەگەر ئەمانە لەلایەن تاڵەبانیەوە پەتەكەیان بۆ شل نەكرابێ بۆ ئەوەى سوكایەتى بەكۆسرەت ویەكێتیەوە بكەن چۆن ئەو هەموو حەپە حەپە ئەكەن و بڕیارە تاك لایەنانە ئەدەن ، بەشێوەیەك ئابڕووى حزبى سۆشیال دیموكرات و ئۆڕگانە حزبیەكانى جێگرى سكرتێرى گشتى و مەكتەبى سیاسى و كۆمیتەى سەركردایەتیشیان بردوە ؟ ... ئاخیرى خێربێ كۆسرەت ڕەسوڵ ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە