پیلانەکەی تاڵەبانی و پەلەقاژێکەی گۆڕان

Thursday, 17/02/2011, 12:00

1297 بینراوە





دواجار بزووتنەوەی گۆڕان بەدەم خەمخۆرانییەوە نەهات وگوێی لەهاواری دڵسۆزانی نەگرت کەتاڵەبانی خائین لەبەغداوە پیلان لەدوای پیلانەکانی جێبەجێ دەکات بۆ لەناوبردنی گۆڕان وسەرکوتکردنی دەنگە ئازادەکان،تاڵەبانی خائین لەبەغداوە دەستی مسعودی خۆفرۆش ونۆکەرە پێڵاولێسەکانی ئاوەڵاکردووە هەرچی زۆرتری سامانی گەلە بەتاڵانی بەرن،میللەت بێ حورمەت کەن لەڕێێ فەسادکردنی کۆمەڵگەوە،هێزی بازویان پیشانی میللەتی برسی وبێهێزبدەن

دەزگا سیخوڕەکانی ببنە میوانی هەمووماڵێك

ئەمڕۆ پیلانی گەورەی بەئاراستەی کۆتاییپێهێنانی دەنگەکانی ناڕازی و هاواری برسیەکان لەڕێگەی لولەی بیکەیسی هاوبەدڕەوشتی مسعودی خائین خستە بواری جێبەجێکردن،پیلانی دەستەمۆکردن وتاقیکردنەوەی ڕاستگۆیی سەرانی گۆڕان لەبەرامبەر دەنگدەرانی وناڕازیەکانی هاندەر بەبڵند گۆی گردەکە

تاڵەبانی خائین زیرەکانە لەبەرامبەر غرور وگوێ نەگرتنی سەرانی دەنگ بڵند بەهاواری خەڵك ئامانجی زۆروزەوەندی پێکا،سەرانی گۆڕانی بۆتاقی بۆوە کەجگە لەهاشوهوش هیچی ترنیەو بۆ نەهێشتنی ئەو تۆزەهاوارەشەیان سەرەڕای پاکانەو بێبەری سەرۆکی گۆڕان لەخۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ ڕق وتووڕەیی مسعودی خائینی داباراندە سەری گۆڕان وهەردووبارەگای هەولێرو دهۆک وسۆرانی بۆهەتایی لەناوبرد

بزووتنەوەی گۆران هەر بەتەنها دیکۆرەو لەناوەڕۆکدا سەلماندیان هەربیرە کۆنەکەیانە ،وادەزانن ئەوانیش دەتوانن میللەت چەواشە بکەن ،ئێوە سەلماندتان نەك بەرگری لەڕەشوڕوتەکانی میللەت ناکەن کەنان وئاویان لەخۆیان حەرام کردووەو بەو سەرمایە بەڕووی قەدەغەکردنی هاتووچۆی دەسەڵاتداراندا وەستاونەتەوە

بەڵکو ناتوانن لەبەرامبەر پەلاماری خائیناندا بەرگری لەخۆشتان بکەن ،بۆیە هەق نیە چیتر بانگی گۆڕان بڵێنەوە چونکە میللەت باوەڕتان پێ ناکات
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە