جەبار فرمان هەمیشە لە تاڵەبانی بە گومان بوو

Monday, 07/02/2011, 12:00

2282 بینراوە


جەبار فرمان یەکێک لەو که‌سانه‌ی که‌ له‌ تاڵەبانی بەگومان بوو بەردەوامیش لە سەرکردایەتی کردنی لە بەرەکانی شەڕ ئەو خۆپارێزیەی ئەکرد و لە هەڵوێستەکانیشی زۆر نیگەران بوو، جەبار فرمان دەور و کاریگەری دیاری بەسەر بەرەکانی شەڕەوە هەبوو ، هەر شوێنێکیشی بۆ دەست نیشان بکرایە هەرگیز ناڕازیی دەر نەئەبڕی بەپێچەوانەی ئەوانەی ئێستای ناوحیزبەکەی جلال کە لە دوورەوەو بەدوربین سەرپەرشتی شەڕەکان بکەن،  جلال ترسی زۆری هەبوو لەزیادبوونی نفوزی جه‌بار فه‌رمان هه‌بوو،  بەوەش ناسراو بوو کەدژایەتیەکی توندی باڵی کۆسرەتی ئەکرد کەفرمێسکی تیمساحی بۆ هەڵئەڕشت ،مانی جەبارفرمان بۆڕۆژگاری ئەمڕۆ نەخشەکەی پێچەوانە ئەکردەوە وئەوپیاوانەی کەئێستا بوونەتە دەمڕاستی یەکێتی زاتی ئەوەیان نەدەکرد لەوجودی ئەو زمان هەڵبێننەوە،بەڵام لەناوچونی جەبارفرمان بەنەخۆشیەکی دەگمەن ونەزانراو جێگەی پرسیارە

یەکێک لەو هەڵوێستانەی جلال تاڵەبانی کەجەبار فرمانی زۆر بێزار و بێ تاقەت ئەکرد کەدواتر ڕێگریشی بۆدانا گۆڕینی هەڵسووکەوتەکانی جلال بوو لەمەڕ ئامانجەکانی ئەو شەڕانەی سەرکردایەتی ئەکرد کە ئەمەش بۆ چەندشتێکیان ئەگێڕایەوە کاتی خۆی، سەرکەوتویی لەبەڕێوەبردنی هەموو ئەو شەڕانە کە دواجار لەبەرژەوەندی ئەو کۆتایی دەهات، زیاتر بەهێزبونی ئەو باڵەی جەبارفرمان کەلەڕاستیدا تەکەتولی ئەم نەبوو ئەم یەکێک بوو لەئەندامانی ئەو تەکەتولە بەڵام بەهۆی بەهێزی پێگەی لەناویەکێتی ئە و باڵە بەوەوە ناونرابوو

جلال تاڵابانی لە ژێر فشاری ئاغاکانی لە تاران زوزو هەڵوێستی دەگۆڕی لەوشەڕانەی بەرامبەر حیزبە ئیسلامیەکان بەرپایان دەکرد ئەویش لە هەرشوێنێ بەتایبەتی ئەو شوێنانەی جەبار فرمان لەوێ بوایە هێرشەکانی لەخاڵێکدا پێ ڕادەگرت وپ ێشڕەوی هێزەکانی ڕادەگرت هەر بۆ دڵنایکردنی ئاغاکانی لەجێبەجێکردنی فەرمانەکانیان، ئەوە بوو ئەو ڕاستیە لای فەرمان ئاشکرابوو لەبەرامبەردا ئەویش پلانی خۆی جێبەجێ کرد ئەویش بەوەی بۆ هەر لایەک بچوایە بەر لەدەست پێکردنی شەڕ یەکەم هۆی پەیوەندیکردن پێوەی دەزگای بێ تەلەکەی بوو دەیکوژاندەوە و تاتەواونەبوونی ئەرکەکەی نەیدەکردەوە ئەمەش جلالی بێزار کردبوو بۆیە چەندین جار ئاگادار کرا لەو ڕوەوە بەڵام بێ سوود بوو هەربەردەوامی پێدا

دیارە جەبار فەرمان لەبەر ئەو هۆیەو ئەوهۆیە نادیارانەی تر بوو کە بەردەوام دەیویست شوێنی ڕاستەقینەی خۆی لای تاڵەبانی ئاشکرا نەبێ دەنا هیچ پاساوێکی تر نیە بۆ ئەو کارەی فەرمان لەبەرانبەر سکرتێرەکەی کە هەمیشە بەگومانەوە لێێ دەڕوانی و هەر بەگومانیشەوە کۆتایی بەژیانی هات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە