مشتێك لە گەندەڵیەكانى بەرێوەبەرایەتى كشتوكاڵى گەرمیان

Tuesday, 18/09/2012, 12:00

1880 بینراوە




بەرێوەبەرایەتى كشتوكاڵى گەرمیان ماوەیەكى زۆرە گەلێك ناڕەزایی فەرمانبەرانى وخەڵكى گەرمیانى لێ كەوتۆتەوەو ئەوەش لە سەر چەند هۆكارێكى گرنگ كە تا ئێستا ئیشى بۆ نەكراوە وەكو دانانى پلانێكى تۆكمە بۆ دەربازبوونى لە گەندەڵى. ئەمەى لاى خوارەوە مشتێكە لە گەندەڵیەكانى ئەو بەرێوەبەرایەتیە:
بەرێوەبەرایەتى خزمەتگوزارى كشتوكاڵى كە بەرێوەبەرایەتیەكى سەر بە بەرێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى گەرمیانە, وە بەشى (بەبازاركردنى بەرهەمە كشتوكاڵى)یەكانى لە خۆى گرتۆتەوە ماوەیەكى زۆرە كە زیاتر لە 4 ساڵى ڕبەقە جوتیارانى سنوورى گەرمیان دەناڵێنن بە دەستیەوە ئەوەش چونكە بەرپرسێكى ئەو بەشە چەندین كارى نایاسایى وگەندەڵى ودزى ئەنجامداوە. یەكێك لەو كارە نابەجێیانەى ئەو بەرێزە ئەوەیە كە ناوى جووتیارى وەهمى دەنووسى وبە پسوولەى فەرمى پارەكانیانى بۆ خۆى حەپەلووش دەكرد. هەروەها داواى لە چەندین جووتیار كردبوو كە بەرهەمەكانیان بە دوو قات بۆ تۆماربكات ودواییش دوو بەشى بكەن لە نێوان هەدرووكیاندا. دیارە ئەم كارانەى ئەو بەرێزە ناڕەزاییەكى زۆرى لێ كەوتەووە لە لایەن جووتیارانەوەو وە یەكێك لە جووتیارانە كە ناوی (م.ح) بە قسەى خۆى پارەى دەیان سەندووقى تەماتەى خۆى شەریكەكانى خوراوە لە لایەن بەشى (بەبازاڕكردنەوە). چەندین جار داوا لە بەرێوەبەرى گشتى كرا كە ئەو بەرێزانە لە بەشى (بەبازاڕكردن) دوور بكاتەوە بەڵام هەوڵەكانیان بێ سوود بوو. دواجار بەرێوەبەرى گشتى ڕازى بوو بەرپرسى (بەبازاڕكردن) دوور بكاتەوە لەو شوێنە بەڵام نەك وەكو (عقوبە) چونكە ئەو بەرێزە پۆستى بەرپرسى بنكەى كشتوكاڵى پێ بەخشرا لە كاتێكدا دەرچووى ئامادەیى كشتوكاڵیە وزیاتر لە 40 ئەندازیارى كشتوكاڵى هەن كە موستەحقى ئەو پۆستەن. هەروەها پێش ئەوەى دەستبەكاربێ وەكو بەرپرسى بنكەى رێنمایى كشتوكاڵى, بەرێوەبەرى گشتى هەستا بە پێدانى ناوبراو سوپاس وپێزانینێك بۆ ئەو ئیش وكارە جوانانەى كە ئەنجامى داوە لە عەلوەى كەلار. بەڵام هەمان ئەو گەندەڵیانە كە جاران هەبوون تا ئێستا چارەسەرنەكراون وتا ئێستا ئەو بەشە پارەى جووتیاران حەپەلووش دەكات. وهەندێكیان شەریكن لە گەڵ چەند كەسێك كە بە ناو جووتیارن بەڵام لە ڕاستیدا ئەوانە بازرگانن وهەستاون بە هاوردەكردنى بەرهمە كشتوكاڵیەكان لە سعدیەو جلولاو شارەبان ودەیهێنن بۆ عەلوەى كەلار ودەڵێن ئەوە بەرهەمى خۆماڵیە. هەر لە سەر ئەم پرسە چەندین جار بەرێوەبەرى گشتى ئاگادار كراوەتەوە لە نێو كۆبوونەوەكانى بەرێوەبەرایەتى گشتى بەڵام ئەو بەرێزە داواى بەڵگە دەكات لە كاتێكدا خۆى دەتوانێت بەدواداچوون بكات بۆ ئەو كارە.
تەنها لە ساڵى 2011 بەرێوەبەرى گشتى دوو پۆستى گرنگى بەخشیووەتە كەسە گەندەڵەكان كە ئەوانیش بەرپرسى بنكەى ڕێنمایى كشتوكاڵى كە بەخشرایە بەربرسى بەبازاركردنى بەرهەمە خۆماڵیەكان, بەرێوەبەرى كشتوكاڵى كەلار كە بەخشرایە خوشكەزایەكى جێگرى ئیدارەى گەرمیان وە دواتر هەمان پۆست بەخشرا بە كەسێكى ترى گەندەڵ كە پێشتر شوێنە دەستە جوانەكانى دیار بوو لە كارە گەندەڵیەكانى كەرەنتینەى كشتوكاڵى پەروێزخان. ئایا ئەمە ماناى پیاو قڕان نییە؟!.
وە یەكێك لە هەواڵە تازەكانى ئەم بەرێوەبەرایەتیە ئەوەیە كە چەند رۆژێك پێش ئیستا وە لە بەروارە 5-9 كۆمەڵیك فەرمانبەر یفاد كران بۆ وەزارەتى كشتوكاڵ بە مەبەستى ئەنجامدانى خول ومەشق پێكردنیان. ئەو خوولە ماوەى چەند رۆژێكى خایاند وناڕەاییەكى زۆرى لێ كەوتەوە لە لایەن چەند بەشداربوویەكى گەرمیانیەوە. ئەویش لە بەر ئەوەى كورە بەرپرسێك لە ئیدارەى گەرمیان ناوى لە نێو ئەو ناوانە بوو كە بە یفاد نیردراون بۆ ئەو مەشقە بە پێى فەرمانى كارگێڕى ژمارە (4169) كە لە بەروارى (6-9-2012) دەرچووەو ئیمزاى بەرێوەبەرى گشتیى پێوەیە, وە ماوەى زیاتر لە 10 مانگە ئەو كوڕە بەرپرسە نەبینراوە لە هیچ بنكەیەكى كشتوكاڵى سەر بە گەرمیان وبە فەرمى فەرمانبەرى وێستگەى باخى كەلارەو ئەڵین ماڵى گواستۆتەوە بۆ سلێمانى. ئایا ئەگەر ماڵى گواستوەتەوە بۆ سلێمانى بۆ ماوەى 10 مانگە موعامەلەى گواستنەوەى ئەنجام نەداوە؟! ئایا ئەگەر ئیجازەى پێدراوە بۆ هەموو مووچەكەى بۆ خەرج كراوە بە مووچەى ترسناكیەوە. ئەم قسانە هەمووى ڕاستن وە هەركەسێكیش گومانى هەیە ئەوە با بەدواداچوون بكات بۆ لیستى مووچەى هەموو مانگەكانى پێشووتر وبە تایبەتى لیستى مووچەى مانگى 9 كە ئەمرۆ 18-9-2012 دەرچووە ونێردراوە بۆ گەنجینەى گەرمیان. جێگاى ئاماژەپێكردنە كە نووسەرى ئەم بابەتە ماوەى زیاتر لە 9 ساڵە فەرمانبەرە لە كەلار, وە بۆ ئەم ماوە دوورو درێژە كوڕى ئەم بەرپرسەم نەبینراوە كە رۆژێك دەوامى كردبێت لە فەرمانگە وكەسیش نەیزانیووە لە چ قوشبنێكدا دەوام دەكات وە تەنها ئەو رۆژانە دەرئەكەوت كە مووچە بدرایە یا ئیفاد بكرایە بۆ شوێنێك وتەنها مەبەستى پارەكەى بووە, وە ماوەى زیاتر لە 7 ساڵە چاوپۆشى لێ دەكرێت تەنها لە بەر ئەوەى كوڕە بەرپرسە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە