بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى هەولێر و پڕۆسەى بە عەرەب كردن بەردەوامە

Friday, 14/09/2012, 12:00

1631 بینراوە




زۆر پەست بووم كاتێك لە تۆرى كۆمەلایەتى فەیسبوك بینیم مێوانێكى بە ناو عەرەب بە ئاشكرا سوكایەتى بە ئاڵاى پیرۆزى كوردستان دەكات و زۆر بە ناشیرینى و بە روون و ئاشكرا دژایەتى بە دەسكەوتەكانى كوردستان دەكات.
بەڵام نەمزانى لە ناو پایەتەختى كوردستان و حكومەتى سەربەخۆى هەرێم بەرێوبەرێكى گشتى هەبێت نانى ئەم حكومەتە بخوات و لە ژێرەوە تەواو كەرى سیستەمە عەرەبى پەرستەكەى نورى مالیكى بێت.
چەند ڕۆژیكە هەواڵى بیستنى دەمج كردنى قوتابخانەى كوردى زمانى داوە و شوێنى ئەم قوتابخانە كوردیانە بە قوتابخانەى عەرەبى زمانى گرتۆتەوە.من دژى كوردە هەڵاتوەكانى سوریا نیم و رەگەز پەرستیش نیم.بەڵام لە پێناو چەند خێزانێكى عەرەبى شۆفێنى و بێ نمەك كە ئێستا لە كوردستان دەژین.
مەبەستى سەرەكیشم قوتابخانەى رەنجى فێركردنى خێرایى بنەرەتیە كە بە رەنج و ماندوبوونەى ئەم خەلكە كوردیە رەنجەرۆیە هابتووە بوون.ماوەیەكە نارەزاییەكى زۆرى لێكەوتۆتەوە لە لایەن قوتابیان و مامۆستایان كە ژمارەیان نزیكەى 300 كەس دەبێت كە هەموویان لە دەور و بەرى ئەم قوتابخانەیە نیشتە جێن و ئێستاش دەربەدەرن و لە خوێندن دابراون بەهۆى هەلوەشاندنەوەى قوتابخانەكەیان و بوونە قوربانى زمانى عەرەبى كە ئێستا قوتابخانەیەكى نوێ ى عەرەبى لە شوێنى دامەزرا..



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە