ململانێنى نیوان كۆكۆیی و هەورامییەكان ئابڕووى یەكێتى بردووە

Monday, 05/04/2010, 12:00

760 بینراوە


لەهەڵبژاردنى 7/3پەرلەمانى عێراقدا وریاى حاجی فەرەج نوێنەرى جەلال تاڵەبانى لەمەڵبەندە بێسەروبەرەكەى یەكێتى وەك كاندیدی یەكێتى لەهەڵەبجە دیاریكرا، دیاریكردنى وریاى حاجی فەرەج بێئومێدییەكى زۆرى لەلاى لایەنگرانى یەكێتى دروستكرد چونكە وریا پیاوێكى كەمتواناى نەشارەزایی خێڵەكی و قوماربازێكى بەئەزموونى قومارخانەكانى دەرەوەى وڵات بوو، هەربۆیە مەڵبەندەكەى حەمەى حەمەسەعید هەورامى بەشێوەیەكى بەرنامە بۆ داڕێژراو كەوتنە دژایەتیكردنى وریا، بۆ ئەمەیش حەمەى حەمەسەعید زۆرترین كەسانى نزیك لەخۆى ئاگاداركردەوە كەدەنگ نەدەن بەوریا بەلًكو هەولًی سەرخستنى ئەمەل جەلال و چینەرى عەلی جوڵا بدەن، چونكە حەمەى حەمەسەعید لەدەترسێت لەوەى كە لەداهاتوویەكى نزیكدا تەواى فەرمانگە حكومییەكان بكەونە دەست وریاى حاجی فەرەج كۆكۆیی و عەشیرەتەكەى چونكە لەئێستادا نزیكەى 13بەرپرسی فەرمانگە حكومییەكان لەلایەن خزم و كەسوكارەكەى وریاوە بەڕێوەدەرێت، لای خۆشییەوە حەمەى حەمەسەعید ماوەى چەند مانگێكە كەوتوەتە خۆى بۆ ئەوەى گۆڕانكارى لەبەشێك لەفەرمانگە حكومییەكانى هەلەبجەدا بكات بۆ ئەووى زۆرترین كەسی نزیك لەخۆى بكاتە بەرپرسی فەرمانگەكان، هەربۆیە رۆژ لەدواى ڕۆژ پیلانەكانى هەردوولا بۆ شكاندنى یەكێترى زیاد دەكات، چەند رۆژێكیشە حەمەى حەمەسەعید كەوتوەتە هاندانى هاوڵاتیان بۆ ئەوەى خۆپیشاندان لەدژى شارەوانى هەڵەبجە بكەن، چونكە سەرۆكى شارەوانى كەئەمیش قورمارچییەكى تەمام عەیارە خزمى وریاى حاجی فەرەجەوە حەمەى حەمەسەعید دەیەوێت ناڕەزایی جەماوەر بۆ خۆى بقۆزێتەوەو لەڕێگەى خۆپیشاندانەوە سەرۆكى شارەوانى لابداتـ بەپێی زانیارییەكانیش حەمەى حەمەسەعید كەسێ:ى نزیك لەخۆى بۆ شوێنەكەى خدرى سەرۆكى شارەوانى داناوە ئەو كەسەیش نەوشیروانى كوڕى یارەحمەد بەگە، حەمەى حەمەسەعید دەیەوێـ ڕاپۆرتەكوەى دیوانى چاودێرى دارایی بكاتە هۆكارێك بۆ وەشاندنى گوزێكى ترسناك لەپێگەى كۆكۆییەكان لەهەڵەبجە، بەڵام كۆكۆییەكانیش خۆیان كردووەتە دەستەكەى هیرۆی برایم ئەحمەد بۆ ئەوەى لەىو ڕێگەیەوە هەر پلانیكى هەورامییەكان هەڵبوەشێننەوە كە هەڕەشەى كەمكردنەوەى پێگەیان دەكاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە