پەنجا ملیۆن دۆلارەكەى د. بەرهەم ساڵح

Saturday, 11/07/2009, 12:00

1838 بینراوە


هاوڕێیەكى خۆشەویستم كە لە زانكۆى ئەمەریكى دەوام دەكات ، پێڕاگەیاندم كە سێ هەفتە بەر لە ئێستا سەرجەم كارمەندانى زانكۆكە بانگهێشتى ئێوارەخوانێك كرابوون لە چێشتخانى ڕیڤان كە دەكەوێتە پاركى ئازادى لە شارى سلێمانى، دیارە كۆمەڵیك زانیارى گرنگى پێدام لەسەر زانكۆكە و كێن ئەوانەى كە لەوێ ئەخوێنن و ساڵانە بڕى دە هەزار دۆلار (دەفتەرە دۆلارێك) دەدەن بۆ خوێندن! من نامەوێت لە سەر ئەو بابەتانە قسە بكەم بەڵكو ئەوەى كە دەمەوێت كە سەرنجى هەمووتانى بۆ ڕابكێشم بڕى ئەو پەنجا ملیۆن دۆلارە بوو كە د. بەرهەم ساڵح پێشكەش بە زانكۆكەى كرد. دیارە ئێمە هەموومان لە گەڵ ئەوەداین كە بوارى پەروەردە و خوێندنى باڵا بەرەوەپیشببرێت ، حزب دەستنەخاتە بوارى پەروەردەو خوێندن! چونكە زانكۆ تەنها ناوەندە كە كادیر و پسپۆر بەرهەم دەهێنێت بۆ خزمەتى خەڵك و خاك و ئایندەیەكى پرَشنگدار. من داواكارم لە خەڵكى كوردستان و میدیاى ئازاد كە بەدواچوون بۆ ئەم بابەتە بكەن ، ئایا ئەم بڕە پارە زەبەڵاحە موڵكى خەڵكى كوردستان نییە؟ پێویستە لەم ساتەوەختەدا كە كاتى هەڵبژاردنە ئەم پرسیارە ڕوو بە ڕووى د. بەرهەم بكرێتەوە و سەرچاوەى ئەم پارەیە ئاشكرابكرێت بۆ خەڵكى كوردستان. دیارە هەموومان دەزانیین كە د. بەرهەم دەیەوێت گەرا لە زانكۆكە دابنێت ، دەزانێت ئەم زانكۆیە لە ئایندەدا گەر بە دەردى زاكۆكانى خۆمانى نەبەن ، دەبێت بە یەكێك لە گەوەرەترین زانكۆكان لە سەر ئاستى عێراق و ناوچەكە.من دڵنیام لەوەى كە د. بەرهەم تەنها سێنتێك لە پارەى خۆى لەم كوردستانە سەرف ناكات و نەیكردووە ،من دڵنیام ئەم پارەیەش وەكو ئەوانى تر قوتى خەڵكى كوردستانە! بەداخەوە تاوەكو ئێستا (پلان و پلاندانان) نیە لەم وڵاتەى ئێمە ، چەندها گوندمان هەیە تاوەكو ئیسَتاش بیناى قوتابخانەیان نییە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە