مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی‌: به‌هه‌زاران نوسخه‌ی چاپێكی سوریی قورئانی پیرۆز،‌ هه‌ڵه‌ی تێدایه‌

Sunday, 25/08/2013, 12:00

2861 بینراوە


لەسەر راگەیاندنێکی مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف‌و كاروباری‌ ئاینی‌ هه‌رێم: گوایە: به‌هه‌زاران نوسخه‌ی چاپێكی سوریی قورئانی پیرۆز،‌ هه‌ڵه‌ی تێدایه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.بەندەش نەیکردە نامەردی ئەم خنجیلە چیرۆکەم بە بیرهاتەووە، کەیفم پێهات بۆتانی بگێرمەووە.
+++ جیرۆکی مەرە گێژ و گورگەهار +++. خوشک و برایانی خۆشەویست، پارە وسامانی میللەت ئەگەر بۆ فێربوونە، لەجێی خۆمەووە، دەستخۆشی لێدەکەم، هەرگیز لە سەر میزاجی خۆم، فێربوونیش سنوردار ناکەم. دوانزە ساڵی رەبەقی خوێندنی قوتابخانە، حەفتەی 45 خولەک، دەرسی ئاینمان پێ ئەوترایەووە. ئایا دووپەرە زانیاری فێر بووین؟، جگە لە ترس و دڵە راوکەی تاقیکردنەووە ولەرزوتالێهاتنی راسب بوون. لە هەمووتان ئەپرسم ئایا دوو پەرە زانیاری فێربوون. ئەی بۆ پارەیەکی زۆر بە بێکەڵکی لە پەنجەرەوە فرێدەدرێت. لەسەر ئەم راستییەی حاشای لێ ناکەم، کەیفم پێدێت چیرۆکێکی راستیتان بۆ بگێرمەووە، پێش 50 ساڵ لەمەوبەر، لەگەڵ دڵشاد مەریوانی برامدا روویدابوو. پەیوەندی بە پارەی میللەت وتوردانێوە هەیە. سەرەتای ساڵەکانی شەست بوو، تەمەنم لە 12 ساڵانە لای نەدا بوو، زۆر لاوبوم، هاوین بوو، پشووی سەری ساڵی قوتابخانە بوو. بۆ خزم نوێکردنەوە، لە گەڵ دڵشادی برام، لەسەر بریاری باوکمان، چووبوینە گوندێک لە ناوچەی بازیان. هەر کاتژمێرێک بەپیادەی لە بەردەقارەمانەوە بە رۆژ ئاوای سەرودا دور بوو. ئەگەر بیرم مابێت ئەو گوندە ناوی " مۆرکە "بوو. لەو گوندە دوو حەفتەیەک هەوای پاک و شیر و ماستی بازیان، میکرۆبی پیسی نوستووی لە لەشماندا نەدەهێشت. ئێوارەیەکی درەنگان، شوان رانەمەری کرد بە ئاوایدا، پاش قەیرێک خانمی خانە خوێکەمان، هاواری لێبەرز بۆوە و وتی: مەرە فڵان نە هاتۆتەوە و لەو دەشتە شوانەکە لە بیری چووە. لە ماڵەکەدا بوو بە قاوە و گفتو گۆی ناخۆش. تازە تاریکی باڵی بەسەر گوندەکەدا کێشا بوو. یەک دوویەکیان لەگەڵ کابرای خاوەن ماڵ چوون بۆ سۆراخی وەلێ بێسود بوو. هەموو دۆش دامابووین، بیرمان لەوە دەکردەوە، چۆن مەرکە گورگە خۆرەنەبێت. خەڵکی ماڵ و دراوسێکان بیریان چوو بۆ " ئایەت والکورسی" بخوێن تا دەمی گورگە رەشە لە ئاستی مەرە گێژەدا ببەسرێت و چاوی گورگە کۆێرکەن. جەقۆ قەڵم برێکیان هاورد و داینخست. روویان کردە دڵشادی برام و من، ووتیان بەقووربانتان بین گوند بێ مەلاو قوتابخانەیە، ئێوەش کورە موسڵمانن و ماشەڵڵا سەوادبینن، قورعان و ئایەتولکورسی بەسرئەم قەڵەم برەدا بخوێنین، تا گورگەکە تەواو وەک ئەم قەڵەم برە دەمی نەکرێتەووە. دڵشادی برام بەشەرمەوە ووتی: دەرسی ئایەتولکرسی ساڵێکیتر ئەیخوێنین، هێشتا نەمان خوێنیوە، وە ووتی ئەگەر ئایتێکی تر ئەبێت لە بەرمە. ووتییان نا بۆ خاتری خوا مەرەکە گورگ ئەیخوات. لەدڵی خۆمدا ووتم بۆ نەڵێم: من ئەیزانم و لەبەرمە خۆ چی روو ئەدا، ئەگەر زانیان ئەڵێم وام زانیووە ئایەتوولکورسی ئاوایە و نەشیان زانی جێگا پێمان قایمتر دەبێت. لە گەڵ گوێان لە دەنگم بوو ووتم: من ئەی زانم. هاواریان لێ بەرزبۆوە: ئەی بە قوربانی دەمت بین، دڵشادی برام خۆی لێم توورەکرد، تۆ لەکوێ دەی زانی، ووتم با..مامۆستاکەمان بەتایبەکاری فێری کردووین، پێی وتووین: رۆژێک پێویستان پێی دەبێت. هەموو بەجارێ ئەی بەقوربانی مامۆستاکەشت بین. قەڵەمبڕ چەقۆیان هاورد لەبەردەمم دایاننا خۆیان دورکەوتنەوە. یەکێکیان ووتی پێویستە دەستنوێژ بگرێت، ئەوانیتر وتیان پێویست ناکات، مناڵە لەشی پیس نابێت. منیش نەمکردە نامەردی، هەرچی نیووە دێرێک لەئایەتێکی قورعان کە دەمزانی بەسەر چەقۆکەدا خوێنم. لە قول وللە و لە تەبەت یەدا و لەئەلحەمد و لەکۆتایدا بۆ فیزیش سەدەقل للە عەزیمێکم بۆ خوێند. لەو ساتەوە رێزم زۆر زیادی کرد. هەر ئەو شەوە جێگای نوستنم خۆشتر کرا. بۆ بەیانی دەنگۆی مەر گەیشتە ئاوای کە گورگ نەی خوارد بوو. دڵشادی برام خۆی لێ سورکردمەووە، هەتیوو تۆ ئایەتالکورسی چون ئەزانی. ووتم تۆ نایزانی. قورعان هەمووی وەک یەکە، قوشم ئەوێت لێکی جودابکاتەووە. جا کاک نەقشبەندی، به‌رێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف‌و كاروباری‌ ئاینی‌ هه‌رێم، بەیارمەتی خۆت پارەی ئەو رەشو رووتە مەبە بۆ دیمشق بۆ کرینی قورعانی پڕ لە چەوتی، با باش بزانی پر لە چەوتی و راستی، کورد نایخوێنێتەووە، قورعانی هەمیشە لەماڵەکانیاندا وەک موفەرک لەسەر رەفە دانراوە و لە پەرۆوپاتاڵی سەوزەوەی پێچاووە. ئیتر توو قورعانەکەتان پارەوپولی ئەو میللەتە بەهەدەرمەدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە