بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


تاڵه‌بانی به‌یانی ده‌چێت بۆ هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵۆش به‌ سه‌رنه‌که‌وتووی گه‌ڕایه‌وه‌‌

Thursday, 06.25.2009, 12:00

766 بینراوە


په‌یامنێری کوردستانپۆست/ هه‌ڵه‌بجه‌
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ئاسایس و پۆلیس رژانه‌ ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ جه‌لال تاڵه‌بانیی و چه‌ند به‌رپرسێکی تر، به‌نیازن بۆ پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن سبه‌ینێ سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ بکه‌ن.
من له‌ ده‌می زۆر که‌سم ده‌بیست؛ به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ ده‌یانوت: مام جه‌لال له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌ دیاری تارق ره‌مه‌زان و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدمان بۆ ده‌هێنێت، ڕه‌نگیشه‌ شتی زۆر شتی تریشمان بۆ بکات.
یه‌کێکی تر هه‌ڵیدایه‌ و وتی، به‌یانی من هه‌ر نایه‌مه‌ ده‌ره‌وه‌ نامه‌وێت چاره‌ی ببینم
شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی تاڵه‌بانی، تا ئیستا ته‌نها یه‌کجار سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردووه‌، سه‌ردانه‌که‌شی جیگای دڵخۆشکه‌ریی نه‌بووه‌، جگه‌ له‌ به‌ڵێنی درۆ و ساخته‌کاریی. دیسانه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د، به‌ مه‌به‌ستیی پرۆپاگه‌نده‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم چوو بوو بۆ هه‌ڵه‌بجه‌، ته‌نها ژماره‌یه‌کی که‌م ئاماده‌ بوو بوون، له‌ کاتیی قسه‌کردندا، قسه‌کانیان به‌ هه‌ڵۆ بڕی پێیان ده‌گووت، ماشاڵڵه‌ له‌ زاواکه‌تمان چاک هه‌ڵتڕان ئیستا نۆره‌ی تۆیه‌ ببیت به‌ سه‌رۆکمان؟، هه‌ڵۆ زۆر نه‌مایه‌وه‌، جونکه‌ له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا هۆڵه‌که‌ چووڵ کرا و که‌س نه‌مایه‌وه‌ گوێی لێ بگرێت، ئه‌ویش که‌ ئه‌مه‌ی بینی، یه‌کسه‌ر ملی ڕێگای گرت و به‌ره‌وه‌ سلێمانی گه‌ڕایه‌وه‌.