تونێلەكەی ئه‌زمڕیش بە دەردى خەستەخانەكە دەچێت

Saturday, 08/10/2011, 12:00

1359 بینراوە


یەكێك لەو پرۆژانەى بەدەست چەند چاوچنۆكێكەوە گیرۆدە بووە و تەواو نابێ بە دەردى نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیكەى چووە و پەیوەندى ڕاستەو خۆى بە ژیانى هاوڵاتیانەوە هەیە، ئه‌ویش پرۆژەى (تونێلى ئەزمڕە) لەوانەیە بپرسن ئەوە نىیە تونێلەكە كراوەیەو هاتوو چۆى پیادا دەكرێت و كێشەكەى لە چى دایە بە پێ ى ڕاپۆرتێكى یەكێك لە كۆمپانیاكانى بوارى تونێل ترسناكترین و بێ دلنیایى ترین تونێلە لە ناوچەكەدا لە بەر ئەم هۆیانە:

1- نەبونى هەواكێش و ئالودەبونى ناو تونێلەكە بە گازى خنكێنەر ئەمە كەسانى ئاسایى هەستى پێدەكەن.
2- نەبونى سیستمىئاگادارى ئاگر كەوتنەو ئاگر كوژانەوە 
3- نەبونى سیسته‌مى تەلەفۆن و ڕادیۆ بۆ كاتى لێ قەومانى هەنوكەیى
4- نەبونى سیسته‌مى ڕوناكى 
5- نەبونى كامێراى چاودێرى بۆ حاڵەتى ڕودانى لە ناكاو 

ئەمانەو چەندین بەشى تر كە زۆر پێویستن بۆ ناو تونێل كە مرۆڤ بتوانێ بێ ترس هاتوو چۆى پیادا بكات لەبەر گرنگى ئەم سیسته‌مانەى باسمانكرد وەزارەتى ئاوەدانكردنەوە ماوەى زیاتر لەیەك ساڵە ئەو پرۆژەیەى خستۆتە بوارى جێ بە جێ كردنەوە و بۆ كۆمپانیایەكى توركى بە ناوى (ئایزۆپۆلى) دەرچووە بە بڕى نزیكەى 8 ملیۆن دۆلارى ئەمریكى بە پێى گرێ بەستەكە دەبێت كۆمپانیاى ناو براو لە ماوەى 100 ڕۆژ تەواوى تەندەرەكە جێ بە جێ بكات بەڵام ئەوەى جێ ى پرسیارە تا ئێستا %5 پرۆژەكە جێ بە جێ نەكراوە بۆ ؟ كۆمپانیاى توركى لە كارەكە هاتۆتە دەرەوە و بەڵێندەرى سەرەكى و خاوەن سەرمایە گروپێكى ئێرانى هێناوە و ته‌نسیقیان لەگەڵ بەڕێوە بەرێتى ڕێگاو بانى سلێمانى كردووە و لە وەزارەت بە بیانوى جیاواز و بارى نا ئاسایى سلێمانى (نازانین سلێمانى كەى بارى نائاسایى ڕاگەیاندووە) چەند جار ماوەیان بۆ درێژ كردونەتەوە و تا دوا جار بە بڕیارى وەزیرى ئاوەدان كردنەوە لە 182011 ماوەى 70 ڕۆژى تریان وەرگرت بۆ ئەوەى پرۆژەكە بخەنەوە گەڕ بەڵام چاوچنۆكەكانى ناو پرۆژەكە سودمەند دەبن لەوەى ئەم كارە دوابكەوێت بە بیانوى جیاواز جیاواز كارەكە وەك خۆى ماوە و هیچ بەرەو پێش چونێك ڕووى نەدا یەكێك لە سەیرترین و پێكەنیناوى ترین ڕوداو بۆ تیستكردنى ئەو ئامێرانەى بۆ هەواگۆڕكێ ناو تونێل بە كاردێت واتە (جت فان) جۆرى زیترۆن لە ولاتى ئیسپانیا دروست دەكرێت و كۆمپانیاكە داواى ئەندازیارى كارەباى كردبوو بۆ ئەوەى سەردانى ئیسپانیا بكەن و لەوێ تێستى ئامێرەكان بكرێت كەچى بۆ سەفەرەكە بەڕێوە بەرى گشتى ڕێگاوبانى سلێمانى ڕۆشت لەگەڵ دوو ئەندازیارى تر كە هیچ كامیان پسپۆر نەبوون و ئەندازیارى كارەبا نەبوون هەر دواى ئەم سەفەرەش ئەوەندەى تر دەستیان بۆ شلكردن بۆ ئەوەى ئەوەندەى تر پرۆژەكە مردار بكەنەوە من لێرەدا پرسیارێك لە بەڕێز وەزیرى ئاوەدان كردنەوە و ئەو كاربەدەستانە دەكەم كە خۆیان بە پرۆژەكانى حكومەتەوە با ئەدەن بۆ ئەوەندە كارئاسانى و ماوە بەفیڕۆ دانە لە پاى چى .؟
لەوانەیە وەڵامتان بۆ ئەم گرفتە ئەوە بێت كە تەندەرەكە كەمو كوڕى تیابووە و بە پێ ى ستانداردى جیهانى نەبووە ئایا تەندەر و دیزاینى پرۆژەیەكى وا نابێت زۆر بەوردى و لەژێر دەستى ستافى پسپۆڕ چەیك بكرێتەوە ئەو لیژنە بەناو ڕاوێژكارى یەى كە چەردەیەك پارەیان ئەدەنێ ئیشیان چى بووە و بۆ ئەوەندە كەمو كوڕى لە تەندەرەكە هەیە من دڵنیام ئەگەر بەم شێوەیەى ئێستاش پرۆژەكە ئەنجام بدرێ ئەوە زۆر كێشەى دەبێت لە بوارى ئۆتۆ مەیشن و سەرجەمى سستمەكە بە باشى ئیش ناكات و تەنها بە ڕواڵەت دەیبینین وەك ڕوناكى كە لەبەرچاوە دەنا من دڵنیام كۆمپانیایەك بێت بۆ تێست كردنى ئەوە لە تێست دەرناچێت 
زۆر بوارى تر هەیە قسەى لە سەر بكەین تا ئێرە بەسە و لە دواڕۆژدا قسەى ترمان دەبێت لەسەر ئەم پرۆژەیەو پرۆژەكانى تر 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە