بۆ / بەڕێز وەزیرى ئاوەدانكردنەوە ونیشتەجێكردن

Thursday, 07/07/2011, 12:00

1203 بینراوە


بەڕێز وەك ئاگادارن كە پرۆژەى كەمپى نوێى زانكۆى سلێمانى پرۆژەیەكى گرنگ و ستراتیجى ئەم شارەیە ئەوە بوو لە سەرەتادا كۆمەلێك ئیشى باشى تێدا كرا وە كۆمەلێك بینا كە ئێستا تەواو بوون,وە بە ژمارەیەكى كەمى ئەندازیارو تەكنیكارى بە ئەزموون وە شارەزا وە بە بودجەیەكى كەم .پاشان ئەوە بوو وەستانى بە سەرهات لەسەر داواى كۆمپانیاى جێبەجێكار وە دواتر دەستیان كردەوە بە ئیش وە لە ژێر سەپەرشتى ئەندازیارێكدا كارەكان دەستى پێكردەوە لە سەرەتاى دەست پێكردنەوە ژمارەى ئەندازیارو تەكنیكارەكان لە (28) كەس تێپەڕى نەدەكرد بەڵام ئەم بەڕێوەەبەرە تازەیە هەستا بە هێنانى ژمارەیەكى زۆرى ئەندازیارو تەكنیكارى تر لە نەتەوەى بێگانە كە هەندێ ئەندازیارى هەبوو لە ڕۆژى دەرچوونیەوە پیشەكەى خۆى وەك ئەندازیارێك نەكردبوو بەڵام ئەم بەڕێوەبەرە تازەیە دایئمەزراند بە بڕى(2000000) دوو ملێۆن دینار لەگەڵ زانیارى ئەوەى كە ئەم پرۆژەیە وەكۆمپانیاى جێبەجێكارى پێویستى بە كەسانى زۆر شارەزاو بە ئەزموون هەیە بەڵام ئەم بەڕێوەبەرە تازەیە ئەچوو ئەندازیارى خانەنشینكراوى كە بە هیچ شێوەیەك خۆى ئەپدەیتنەكردۆتەوە ئەهێنا دایئمەزراند بە بڕى(2000000) دوو ملێۆن دینار كار گەیشتە ئەوەى ژمارەى ئەندازیارو كارمەندانى ئەم پرۆژەیە گەیشتە (120) كەس پاشان ئەم بەڕٍێزە هەستا بە كەمكردنەوە ولابردنى هەموو ئەندازیارە شارەزا وبەتوانەكان وەهەریەك بە بیانووى جیاجیا .ئەم بەڕێزە كە گاڵتەى بە بەڕیز بەڕێوەبەرى كۆنەكەى دەكرد كە گوایە پارەى سەرف نەكردووە بۆ كارمەندەكانى وە شارەزانەبووە بەڵام خۆى ئێستا پرۆژەكەى كردوە بە زۆرو بۆر .
ئەم پرۆژەیە كە پڕیەتى لە هەڵەى دیزاینى كۆمەلێك هەڵەى تر كە ئێستا و لێرەدا كاتى باسكردنى نیە وەهەموو ئەندازیارەكان ئەیزانن بەلاَِم كورد ووتەنى (دەست بگرە بە كڵاوەكەى خۆتەوە با با نەیبات) وە لە پێناوى ئەو دەرماڵە كەمەى كە هەیانە نەیبڕن وە تووشى كێشە نەبێت لە بەرئەوەى جاران ئەگەر ئەندازیارێك یان كارمەندێك لە سەر هەڵەیەك قسەى نەكردایە ئەوا تووشى سزا ئەبوو بەڵام ئێستا بە داخەوە (180) نمرە پێچەوانە بۆتەوە ئەگەر ئەندازیارێك یان كارمەندێك لە سەر هەڵەیەك قسە بكات ئەوا بەڕێگرو گێرەشێوێن لە قەڵەم دەدرێت .
ئەم بەڕێزە كە پێشتر ئەندازیار بووە لە كۆمپانیاى جێبەجێكارى كۆلێژى (پزیشكى ڤێتەرنەرى) وە دواى شكستى هێنا پاشان چوو بۆ بۆ پرۆژەكانى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى وەلە وێش وەك ئێرە ئەوەندەى كارمەند بۆ برد تا لە كۆتایى شكستى هێنا وە هەڵوەشایەوە وە ئەوتا لێرەش خەریكە بەرەو هەڵوەشاندن دەڕوات وە دوا بڕیارى دەكردنى كۆمەڵێك ئەندازیارى كشتوكاڵى كە خۆى دایمەزراندن ئێستا پێى ووتون بڕۆن مشورێكى خۆتان بخۆن .ئائەمەیە وەزعى سەرۆكى دەستەى سەرپەرشتیار .
ئه‌ندازیاریک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە