خوێندنگای نێو دەوڵەتی بەریتانی لە سلێمانی

Saturday, 06/09/2014, 12:00

1726 بینراوە


 

لە دوای سالی ٢٠٠٤کوردستان و عێراق چووە قۆناغێکی نوێوە و لە زۆر ڕووەوە گۆڕانکاری دروست بوو ،یەکێک لەو گۆڕانکاریانە هاتنی چەندین خوێندنگاوو دامەزراوەی ووڵاتانی دەرەوە بوو بۆ کوردستان ،لەوانەش کۆمەڵیک خوێندنگا دروست بوون کە خوێندن تیایاندا بە زمانەکانی ئینگلیزی یان ئەڵمانی بوون ،لەو خوێندگایانەی کە دیار بوون میدیا ، شوەیفات ، ،کامبرج و چەندانی تر ،یەکیکی تر لەوانە خوێندنگای بەریتانی نێو دەوڵەتی بوو لە سلیمانی کە بە هەوڵی مامۆستا فریشتە ڕاپەڕ دروست بوو ،توانی تا چەند ساڵێک لەو خوێندگایە دەوام بکات دوای ئەوەی هەندێ فشاری بۆ دەهێنن ڕوو دەکاتە هەولێر و لەوێ خوێندگایەکی سەرکەوتووتر دەکاتەوە بە هەمان ناوەوە ، ئەوندەی دەمەوێت بچمە قووڵایی بابەتەکەوە پەیوەندی بە ئەزمونیکی خۆمە وە هەیە ، کاتێک بریارمانداساڵی ٢٠١٢ لە بەریتانیاوە بگەڕێینەوە بۆ کوردستان یەکێک لە کێشەکانم خوێندی منداڵەکەمان بوو لە کوێ دەست بە خوێندن بکاتەوە ،دوایی زانییم ئەم خوێندگایە هەیە منداڵەکەمان خستە بەر خوێندن لە خوێندنگەی بەریتانی نێو دەوڵەتی لە سلیمانی ئەو کاتە لە گەڕەکی ڕاپەرین بوو ،سەرەتا کە دەچوویتە ناو خویندگەکە لە کۆمەڵیک کەرەڤانە پێک هاتبوو کە تەنها لە خوێندنگەی نەدەکرد بەڵام ووتمان مادەم ئینگلیزیەو بەریتانیە پێمان باش بوو وە بینایەکی نوێیان بۆ تەرخان کردبوو لە بەرزاییەکانی سلێمانی ووتیان ئەم ساڵ دەچیین بۆ ئەوێ بەس تەنها قسە بوو ، ئەم خوێندگایە بەهەوڵی سەرمایەداروو خاوەن پارە دەڕوات بەڕێوەو ئیشێکی بازرگانیە واتە ئامانج لێی قازانج و دەسکەوتە ،خاوەنەکەی شێخ فاخرە کە یەکیکە لە دامەزراوەی کۆمپانیای قەیوان تا ئێرە ئاساییە و هەموو کەس پێی خۆشە ئەگەر مناڵەکانی بخاتە خوێنگایەکی زمانی ئینگلیزیەوە و داهاتوویەکی باشی ببێت، بەڵام ئەوەی نائاساییە بەڕێوەبەری ئێستای ئەم خوێندگەیە کە هەر لەسەرەتاوە پەیوەندی کرد توانی هەم لە بەڕێوەبەرە کۆنەکە خۆی نزیک بکاتەوە کە ئینگلیز بوو ناوی ئەگەر هەڵەم نەکردبێت ستیڤ بوو ،ئەم بەڕێوەبەرە نوێیە ناوی ئالان دیلان دانیشتووی بەریتانیا و زمانیکی پاراو دەزانێت لە بەریتانیا یاریدەدەری مامۆستا ی هونەر بووە لە یەکێک لە خوێندگە سەرەتاییەکانی بەریتانیا ، بەڵام دوای ئەوەی دەزانێت خوێندگەیەکی وا هەیە لە کوردستان و مووچەیەکی باشی هەیە دەگەڕێتەوە و وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەست بەکار دەبێت ، دوای ئەوەی خۆی نزیک دەکاتەوە لە خاوەنی کۆمپانیاکە سابوون دەخاتە ژێر پیی بەڕێوەبەرە ئینگلیزەکەو بە بڕیاری خاوەنی خوێندگەکە دەری دەکەن و ڕەوانەی بەریتانیای دەکەنەوە ، ماوەیەک مامۆستا ئالان خۆی وانەی بە مندالەکان دەووتەوە هەموو بابەتەکان ئینگلیزی ئەوە بەهەر حاڵ دوای ئەوە بیرکاری ، زانست، کە ئەم دوو بابەتە مامۆستای تایبەتی دەوێت بەڵام دوای ئەوەی،لەماوەیەکی کەمدا ئالان دیلان خۆی دەبێت بە بەڕێوەبەر واز لە وانە ووتنەوە دەهێنێت،، پاش ماوەیەکی تر خێزانەکەی لە بەریتانیاوە بانگ دەکاتەوەو ئیشێکی بۆ دادەتاشێت پێی دەڵێن سێنکۆ واتە یارمەتی ئەو منداڵانە دەدات کە درەنگ فێر دەبن و ئەم گوایە یارمەتیان دەدات ، بەڵام تەنها کاری ئەوەبوو تەنها کاتیان پی بکوژێت و مووچەیەکی باش وەربگرێت ،لەکاتیکدا منداڵەکەی من لەبەر ئەوەی باش لە مامۆستاکان نەدەگەشت بەتایبەتی لە وانەی بیرکاری (لەبەرئەوەی منداڵەکەم) هەر بە ئینگلیزی خوێندبووی لە بەریتانیا ئەویشیان خستبووە لای مامۆستای سێنکۆ گوایە یارمەتی بدات بەڵام وەک منداڵەکە دەیووت تەنها وێنەی پی دەکردن واتە هەر کاتی بەسەر دەبرد، خوێندن بە گشتی و زۆر باش نەبوو هەستم دەکرد ڕۆژ بە ڕۆژ ئاستی خویندنی دێتە خوارەوە کەمتریین ئەرکی ماڵەوەیان دەدایە ، بەتایبەتی لە زمانی کوردیدا کە دڵمان خۆش بوو فێری خویندنەوەو نوسینی کوردی دەکەن بەئاستەم هەندێ پیتی کوردی دەناسی ،دەمووت ئەی بۆ مامۆستا هیچ ئەرکێکی ماڵەوەت ناداتێ ،تاکوو چووم بۆ خوێندنگەکە پێم ڕاگەیاندن ،مامۆستای کوردی ووتی ئەرکیان ئەدەمێ بەڵام بڵێم چی ئەم نایکات ،ووتم ئەی ئاگادارتان بکردینایە دەیووت لە بیرمان چووە ،تێگەشتم تەنها کات بەسەربردنە لە کاتێکدا بڕی پارەی تەرخان کراو نزیکەی ٣٨٠٠ دۆلار بوو کە بڕێکی زۆرە بۆ هەر خوێندکارێک ،، دەبوو پەروەردەو دامەزراوەی حکومی چاودێری ئەو خوێندگانە بکەن بەڵام باوەڕ ناکەم ئاگایان لێبێت، بە دوای ئەوە کەسێک لە ئەوروپا دەگەڕێتەوە ئەگەر مەبەستی خزمەت کردن بێت لە هەر کاریکدا دەکرێت پێش هەموو شتێک تواناکەی دەربخات و دڵسۆزانە کارەکەی بکات پێش ئەوەی بیر لە گیرفانی بکاتەوە ،ئەم دۆخەی کوردستان پێی زۆر کەس دەخزێنێت و جارێ بیر لە دەسکەوتی زیاتر دەکاتەوە ، لەدوای تەواو بوونی خوێندن کە بە هیچ شێوەیەک نە شێوازی بەڕێوەبردنی خوێندگاکەو نە شێوازی وانە ووتنەوەیانم بەدڵ بوو مندلەکەمان بە ئەنجامێکی خراپەوە خوێندنی تەواو کرد ، بڕیارمدا بگەڕێمەوە بۆ بەریتانیا ئاگادارم کردن کە چووبوینەوە بۆ کوردستان و لەوێ خوێندویەتی لە خوێندگەیەکی بەریتانی ،لە خویندگەیەک وەریان گرتەوەو پاش یەک ساڵ خوێندنی کاتێک ئەنجامەکەم وەرگرت باش بوو ،بەڵام نەبوو بوو بە زۆرباش کاتێک چووم بۆ لای ماۆستاکەیان ووتی حساب بکە زۆر باش بوووە لەبەر ئەو ساڵەی لە کوردستان بووە وا بزانە هەر نەیخوێندووە واتە لە پۆلی یەک بازی داوە بۆ سێ ، پۆلی دووی حساب مەکە ، ووتی ئەم ئەنجامەی یەکسانە لەگەڵ دەیان هاوڕێی خۆی کە ئەوان ساڵی پاریش لە پۆلی دوو بوون و لێرەش خویندویانە ، واتە ئاستیان زۆر بەرز کردەوە ،هەندێ ناو هەیە لە کوردستان خەڵکی زۆری پێ هەڵدەخەڵیت هەمووشی نێو دەوڵەتیەکی پێوە دەنێن.

British International School In Sulaymaniyah

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە