تكایە ئاگەدارى ئەو دزى كردنەبن بۆ هەموو رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدنى و هەموو خەڵكى بەشەرفى كوردستان ...

Wednesday, 15/07/2009, 12:00

2062 بینراوە


بەپێى كارەكەم لە بەغدا لەم ماوەیە بۆم دەر كەوت لە كاتى هەڵبژاردنەكانى ئەم نزیكانەى كوردستان چەند تۆر و گردبونەوەیەكى رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى ئەو مافەیان پێدراوە چاودێر لەسەر سندوقەكانى دەنگ دان دەست نیشان بكەن وپاشان راپۆرت دەربارەى پاكى و باش بەرێوەچوونى هەڵبژاردنەكان بەدەنە لایەنە پەیوەندیدارەكان , تۆرەكانى چاو و رۆژ و رۆناهى و مستقبەل ناوى ئەم تۆرانن كە ئەم مافەیان پێدراوە لە كاتى هەڵبژاردنەكان چاودێر بن , دیارە زۆربەى زۆرى ئەم رێكخراوانە بە هۆى نزیكیان لە دەسەڵات بەرپرسى ئەم ریكخراوانە لە ماوەى رابردوو دەستكەوتى مادى زۆریان بەدەسەت كەوتووە بۆ نموونە لە كاتى هەڵبژاردنەكانى ئەنجومەنى پارێزگاكانى عێراق كاتێك سەرپەرشتیارى تۆرى رۆژ یان (الشمس) راپۆرتێكى مینارەوى لە پێش رۆژنامە نووسان پێشكەش كرد بەپَىى زانیاریەكان لەیەلان حزبەكەى مالیكى چەند دەفتەرێك دۆلارى وەرگرت هەرچەندە هەموو لایەك هەستى بەم هەموو تەزویر وساختە زۆرە كرد كە لە زۆر پارێزگاكانى عێراق رویدا بوو یان رێكخراوى رۆناهى كە ژنەكەى فازیل میرانى سەرپەرشتى دەكات بێ شك هەر راپۆرتێك بنوسێت لە بەرژەوندى هەردوو حزبە دەسەڵات دارەكە دەینوسێت , ئێستا بەپىى زانیاریەكانم تۆرى رۆژ (الشمس) بە هۆى نزیكیان لە حزبى شوعى عێراق توانیتیان برێكى زۆر پارە لە چەند رێكخراوێكى بیانى بێجگە لە حكومەتى هەرێمى وحكومەتى ناوەند دەست كەوێت بۆیە ئێستا ئەوان لە هەوڵى ئەوەن هەر كارمەندێك لاى رێكخراوەكەیان ناوى خۆى بنوسێت تەنها بۆ رۆژێك پەنجا هەزار تا سەد دۆلارى پێببەخشن لە كاتێك بۆ هەر رۆژێك چاودێرى كردنى هەڵبژاردنەكان برى سێ سەد هەزار دینارى عێراقیان لە لایەلان كۆمسیۆنەوە بۆ دانراوە , هەر بەپێى زانیاریەكان سەرپەرشتیارانى ئەم تۆرانە لە ماوەى چەند ساڵى رابردوو بەهۆى پەیوەندى بەستنیان لەگەل چەند وڵاتێكى چوار دەورى عێراق و پەیوەندى بەهێزیان لە گەل دەسەڵات دارانى كوردستان وناوەند بە شێوەیەكى زۆر سەر سورهێنەر دەوڵەمەند بوینە لە هەمووش گرینگ تر تۆرى رۆژ لە لایەن حزبى شوعى عێراقەوە سەرپرەشتى دەكرێت وكۆمەڵێك رێكخراوى عێراقى و كوردستانى لەخۆ گردكردۆتەوە بەڵگەو سەرچاوەنەهێنیەكان ئاماژە بە پەیوەندى نەهێنى سەرپەرشتیارى ئەم تۆرە دەكەن لەگەل چەند كەسایەتیەكى بەهێزى هەردوو حكومەتى هەرێمى كوردستان وبەغدا بەڵام بێ ئەوەى حزبى شوعى ئاگەدار بێت چونكە .............. سەرپەرشتیارى ئەم تۆرە جاران ئەندامێكى حزبى شوعى كوردستان بووە كەسێكى كوردە بەڵام بەبێ ئەوەى حزب بزانێت كارەكەى لە پێناو بەرژەوندیەكانى خۆى بەكار دەهێنێت بۆیە ئێستا وەك بەڵگەكان دەریدەخەن بە شێوەیەكى زۆر سەر سورهێنەر دەوڵەمەند بووە بۆیە تكایە خەڵكى بەشەرفى كوردستان ولیست ولایەنە بەژدار بووەكانى هەڵبژاردن ئاگەدار بن لەوانەیە پاش هەڵبژاردنەكان بە راپۆرتێكى ئیجابى ئەم تۆر و رێكخراوە قۆنتەرات چیانە وێنەیەكى جوانى هەڵبژاردنەكان بدرێتە دەرەوە ....
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە