ئیخوان موسلیمن و ئەمەریكا یەك بەرژەوەندى هاوبەش _ بەشى دووەم و كۆتایى

Monday, 10/09/2012, 12:00

1582 بینراوە







ئەمەریكا و عەرەبستانى سعودى بەوەوە نەواستان تاچاوەڕوانى باڵى ئیسلامى سیاسى بكەن بۆ كزكردن و لاوازكردنى سۆڤیەت بەڵكو هەرزوو هەوڵى دروستكردنى باڵى ئیسلامى سیاسى چەكداریان دا .سعودیا لەلایەن خۆیە توانى ڕۆڵى گەورەو بەرچاو ببینێت لە پێكهێنانى گروپى چەكدارى بەپاڵپشتى كردنى ماددى ئەمەریكا لەناوخۆى سعودیا گروپى سەلەفى جیهادى پێكهێنرا ئەم گروپە زۆرى نەخایان لە سودان و چەند ووڵاتێكى دیكەوە سەرى دەرهێنا گوتارى ئەم گروپە جگە لە دەركردنى فەتواى زەروریەتى جیهاد دژى سۆڤیە شتێكى دیكەى تێدا بەدى نەدەكرا چونكە ئەوكات ئەمەریكا ئەوباڵا دەستیەى ئێستاى نەبوو لەناوچەكە .
بەهۆى نزیكى سعودیا لە لە ئیخوان موسلمینەوە سعودیا هەوڵى ئەوەى دەدا تاوەكو ئیخوان ڕازى بكات بەوەى بەئاشكرا جارى جیهاد دژى سۆڤیەت بدەن بەڵام ئیخوان بەم پێشنیارەى سعودیا ڕازى نەبوو بۆیە سعودیا ناچاربوو خۆى دەست لە كاروبارى ناوخۆى ئیخوان وەربدات ئەویش بەدروست كردنى باڵى چەكدارى لەناوخۆى ئیخوان موسلمیندا .
لەساڵى 1973 عومەر تلمسانى بەرابەرى گشتى ئیخوان موسلمین هەڵبژێردرا لەسەرەتاى دەسبەكاربوونى تلمسانیەوە سعودیا دەستى بەكارەكانى خۆى كرد لە ڕیزەكانى ئیخوان توانى كار لەسەر گەشەكردن و برەودان بەفیكرى سەید قوتب بدات كەتاڕادەیەك فیكرەیەكى جیهادی پێوەدیار بوو هەڵبەتە ئەویش بەهۆى ئەو بارودۆخەوە بوو كە سەید قوتب پێیدا تێپەریبوو بە چەندین ساڵ بەندكرن و لە سێدارەدانى . كتێب و نوسراو فەتواكانى قوتب زاتر گرنگى پێدەدرا و تەفسیرى جیاوازى جیهادى بۆ دەكرا.
 ئەم هەوڵانەى سعودیا سەركەوتوو بوو توانى چەندیین كەس لە ناخۆى ڕیزەكانى ئیخوان و دەرەوەى ئیخوان كۆبكاتەوە بۆ خۆئامادەكردنى جەنگ دژى سۆڤیەت دواى جەنگێكى چەندین ساڵە كە ڕاستەخۆ لەلایەن ئەمەریكاو سعودیاوە پاڵپشتى لێدەكرا باڵى ئیسلامى سیاسى چەكدارى توانیان چۆك بە سۆڤیەت بدەن و لە ئەفغانستان وەدەرى بنێن ئەمەش گوزێكى كوشندە بوو بۆ سۆڤیەت و سەركەوتنێكى گەورە بوو بۆ ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانى .
 ئیتر ئەمەریكا دەستى بەهاویشتنى هەنگاوەكانى نا بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەراست قسەكردن لەسەر ئەم ڕوداوە مێژوویانە لەزنجیرە نوسینێكدا ئەستەمە بۆیە لێرە بازێك بەسەر چەند ڕوداوێكدا دەدەین و قسە لەسەر ئیخوان و ئەمەریكاى ئێستا دەكەین .

ئیخوان و ئەمەریكا لەسەردەمى ئۆبامادا
دواى دەست بەكاربوونى وەكو سەرۆك كۆمارى ئەمەریكا ئۆباما هەستا بەپۆلین كردنى گروپە ئیسلامیەكان ئەم پۆلین كردنە لەسەردەمى بۆش و پێش بۆشدا نەبوو ئەگەرچى پاڵپشتى گرورپە ئیسلامیەكانیان دەكرد بەڵام بەبەردەوامى بەچاوێكى نەیارانەوە دەیان ڕوانیە گروپە ئیسلامییەكان لەسەردەمى بۆشدا ئیسلامى سیاسى و چەكدارى یاخود بەشێوەیەكى تر ئیسلامى میانەڕەو و توندڕەو لەیەك تەرازودا دەكێشران بەڵام لەسەردەمى ئۆبامادا توندەرو میارەوەكان بەجیاواز مامەڵەیان لەگەڵدا كرا تەنانەت هەوڵدرا بۆ دروست كردنى ڕێككەوتننامەى نێوان ئیسلامى سیاسى میانەڕەو و ئەمەریكا ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى كە ئەمەریكا تائێستاش لەترسدا دەژی بەرامبە بە دووبارە گەرانەوەى فیكرى ماركسیزم هەڵبەتە ئەمەریكا مافى خۆیەتى ترسى گەراندنەوەى ئەم فیكرەیەى هەبێت چونكە ڕوسیا هاوپەیمانێكى گەورەى پێك هێناوە كە لە سوریاو چین و ئێران چەند ووڵاتێكى دیكە پێكهاتون ئەگەرچى ئەم هێزانە لەڕووى فیكریەوە لەیەك جیاوازن بەڵام لەڕووى مەبدەئى دژایەتى كردنى ئەمەریكا لەناوچەكەو جیهان یەك هەڵوێستن ئەمەش وایكردوە ئەمەریكا بۆ دژایەتى كردنى ئەم هاوپەیمانێتیە پشت بە ئیسلامى سیاسى ببەستێت بەتایبەتى ئیخوان موسلمین كە خاوەن فیكرەیەكن لەچەندین ووڵاتى عەرەبى و جیهاندا بڵاو بونەتەوە و هەمویان لەیەك قوتابخانەى فیكریەوە كە حەسەن بەننا دامەزرێنەرێتى سەرچاوەیان گرتوە ئەمەش واى كردوە ئەمەریكا بتوانێت زۆر بەئاسانى مامەلەیان لەگەڵدا بكات لەهەروڵاتێك دەسەڵاًت بگرنە دەست.

ڕیككەوتنامەى نێوان ئیخوان و  ئەمەریكا
لەدواى دەست پێكردنى شۆرش لەمیسر لەساڵى 2011 ئەگەرچى هەندێك پێان وابوو ئەمەریكا نایەوێت مامەڵەى سیاسى لەگەڵ ئیخوان موسلمیندا بكات بەڵام پەیوەندى چەندین ساڵەى نێوان ئیخوان و ئەمەریكا واى كرد كە ئەمەریكا دوودڵ نەبێت لەپالًپشتى كردنى گرتنە دەستى دەسەڵات لەلایەن ئیخوان موسلمینەوە.
 ئەمەریكا بۆ زیاتر دڵنیا بوونى پێش ئەوەى ئیخوان دەسەڵاتى پەرلەمان و سەرۆك كۆمار بگرێتە دەست هەستا بە ئەنجامدانى ڕێككەوتنامەیەك لەنێوان خۆى و ئیخواندا كە لەچەندین خاڵ پێك هاتوە گرنگترینیان :

1-پابەند بوونى ئیخوان بە پەیمانى ئاشتى لەگەڵ ئیسرائیل .

2-پابەندبوونى ئیخوان بە ناردنى غاز بۆ ئیسرائیل بەهەمان نرخ

3-دەبێت ئیخوان ڕازى ببێت بەوەى تەرمى حاخامى یەهودى (ئەبوحەسیرە)كە لەشارى دمنهور نێژراوە بگوازرێتەوە بۆ ئیسرائیل

4- ئیخوان دان بەوەدابنێت كە ئەمەریكا گەورەترین و گرنگ ترین هاوپەیمانى میسرە .
ئەمانەو چەندین خاڵى دیكە بەڵام ئەوەى جێگەى باس و قسە لەسەر كردنە ئایە ئیخوان تاچەند دەتوانێت پابەندى ئەم ڕێكەوتتنامەیە بێت یاخود ئەمەریكا تاچەند بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم هاوپەیمانێتیەى نێوان خۆى و ئیخوان.

تائێستاش پاڵپشتى كردنى ئەمەریكا و سعودیا بۆ ئیخوان بەردەوامە هەرلەدواى دەستنیشانكردنى وەكو یەكەم سەرۆك كۆمارى هەڵبژێردراوى میسر محمد مورسى سەرۆك كۆمارى میسر .
یەكەم گەشتى دیبلۆماسى محمد مورسى بۆ ووڵاتى سعودیا دەستى پێكرد و لەوێوە سعودیاى دڵنیا كردەوە كە میسر وەكو هاوپەیمانێكى گرنگى سعودیا دەمێنێتەوە لە ناوچەكە واتا میسر دەمێنێتەوە لەو هاوپەیمانێتیەى دژى ڕوسیاو هاوپەیمانەكانى كەچەندین ساڵە پێك هێنراوە بۆیە دەتوانین بڵێین تا ئێستا ئەمەریكا و ئیخوان یەك بەرژەوەندى هاوبەشیان هەیە ئەویش لاوازكردنى ڕوسیاو فیكرى ماركسیزمە .

داواى لێبوردن لە هەمووخوێنەرانى خۆشەویست دەكەم كە بەهۆى سەرقاڵیمەوە بەشى دووەمى ئەم بابەتە دواكەوت
ئەمەى خوارەوەش لینكى بەشى یەكەمى ئەم نوسینەیە
 
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7d129377


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە