شەهید

Thursday, 31/03/2011, 12:00

1277 بینراوە



  پیشکه‌شه‌ به‌ گیانی پاکی شه‌هیدان


شەهید گوڵــى بەهەشـــــتە هیــچ خـــەزانێك نایـــوەرێنێ
شەهید چرای ژیانە خۆری عەشــــقە بـــــــــۆ ســـــبەینێ
بەهــــار ئاســــا دەژێتەوە كــەژاوەی گــوڵ جـــــێ ناهێڵێ
نــــــەوای بڵنـدی ژیـــــــانە تاریكـــی شـــــــــەو بەجێ دێڵێ
شــــــەهید بەرزو شكۆدارە تاجــــــی ســــەری نیشتمـــــــانە
سپێدەی گوڵ ڕەنگو مەستە ئاسۆی ڕوونی بەر بەیــــانە
شەپۆلی گڕى پیــــــــرۆزە گوڵە ئەستێرەی شـــــەوانــــــــــە
پەیكـــــــەری شۆخی خەباتو تابلۆی ڕەنگینی داســـــــــتـانە
شەهید تروســكـــەی هیوایە بـــــــــــــــــاوەڕی ڕۆح ڕادەژەنێ
شــــــەهید ســـــــروودی ڕابوونە بۆ ســــــەربەستی پێدەكەنێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە