لە شانۆگەریەكەى ئەگەرى شەڕى دیجلەو هێزى پێشمەرگە

Saturday, 24/11/2012, 12:00

1724 بینراوە







فەرماندەى ئۆپراسۆنى دیجلە هەمان فەرماندەى ئۆپراسیۆنى الله اكبرى 31ى ئابى ساڵى(1996)ە

شەڕو پێكدادنەكانى توزخورماتو لە رۆژى هەینى 16\11 لە نێوان پاسەوانەكانى بەرپرسێكى حیزبى فەرمانرەوا لەگەڵ پۆلیسەكانى هێزى دجلە نەك هەر سەرتایەكى نوێى ئاراستەى پێچى ململانێكانى نێوان بەغداو هەولێر بوو بەڵكو سەرتایەكى دارشتنەوەى ئاراستەى ململانێكانى نێوان یەكێتى وپارتی بەرامبەر بەیەكتر لەلایەك وبەرامبەر بە ئۆپۆزسیۆنیش لەڵایەكى ترەوە بوو.

وەك نزیك بونەوەیەك لە هاوسەنگكردنى هاوكێشەى سیاسىو هۆكارى گواستنەوەى ملكلانێ سیاسیەكان بۆ ململانێیەكى عەسكرى پێویستى بە خوێندنەوەیەكى هەمەلایەنەى هەیە ،سەرەتاكەى بە ناسینى كەسایەتى عبدولئەمیر زەیدى فەرماندەى ئۆپراسیۆنى هێزى دیجلە دەست پێ دەكەین كە عبدولئەمیرزەیدى فەرماندەى ئۆپراسۆنى دجلە هەمان فەرماندەى ئۆپراسیۆنى الله اكبرى 31ى ئابى ساڵى 1996 كە هەولێرى لەژێر دەسەڵاتى یەكێتى نیشتمانى دەرهێنایەوە بۆ بەرژەوەندى پارتى دیموكرات كوردستانەوە ،وتا ئەم كات ساتەش ناوبراوى فەرماندەى دیجلە یەكێكە لە لەم تۆمەتبارنەى كە لە داداگاى فیدرالى تۆمەتباركراوە بە بێ سەرو شوێنى چەندین كەسایەتى موعارزەى شیعە ئەگەرچى ئەم كەیسە وەستێنراوە،
ئەم تۆمەتە هاوشێوەى ئەم تۆمەتەیە كە پەرلەمانتار یاسین مجید لە لیستى دەولەتى یاسا لەكاتى گەرمەى كێشەكەى تاریق هاشمى خستیە پاڵ بەرێز سەرۆكى هەرێمەوە ،
بۆیە تا ئەم كاتەش كەمێك لە بەرپرسانى دەسەڵات كە بۆم دوان واى بۆ ئەچن كە فەرماندەى دیجلە پەیوەندیەكەى ساڵى 96 تا ئێستا درێژەى هەیە و بەرداوەم هاتوچۆى ژێر بەژێرى هەیە، وئەوەى لە دەوروبەرى كەركوك ئەگوزەرێت تەنیا شانۆگەریێكە كە دووبارە سیناریۆكانى بە رووداوى هەقیقى نمایش ئەكرێتەوە،بە شێوەیەك هەرلە تێكى دەسەڵاتی كوردى سیناریۆكى تایبەت بە خۆى هەیە بۆ ئەوەى تر ولەكۆى ئەمانەش سیناریۆیەكى هاوبەش هەیە بەرامبەر بە موعارەزە وجەماوەرى نمایشەكەش خەڵكى كوردستانەو لە كۆتایى شانۆگەریەش بە هەر ئەنجامێكەوە بێـت تیایدا بردنەوەى دەسەڵاتە بەسەر موعارەزە كەئەمە ئەم پەیامە شاراویە بۆ خەڵكى كوردستان كە تەنیا هێز كە بتوانێت كوردستان بپارێزیت لە مەترسیەكانى دەركى هێزى پێشمەرگەیە كە ئەمانیش تەنیا پێشمەرگەى یەكێتى وپارتین ودەسكەوتەكانیش تەنیا بۆ ئەمانە نەك موعارزە ئەمە سیناریۆى دەسەڵاتە بەرامبەر بە موعارەزە ،ئەم شانۆگەریە كە پڕە لە رووداوو جولەى هەقیقى عەسكرى نەك هەر خەڵكى كوردستانى هێنایە جۆش وهەستى نەتەوایەتى فڕاند بەڵكو هێزى موعارەزەشى خستە ناو بازنەى حیكمەتەكانى سیناریۆى شانۆگەریەك كە تیایدا وەك كارەكتەرەكانى بەرنامەى كامیرەى شاراوە ئیشیان لەسەر ئەكرێت بەڵام نازانرێت كەى پێان ئەڵین كە ئەمە تەڵە بوو ئەمەش محاڵە پیان بوترێت چونە ئەمە سیاسەتە نەك بەرنامەى كامیراەوەى شاراوە ،ئەوەتا لەوەتەى رووداوەكانى 17ى شوبات كۆتایى هات دەورەكانى سیاسەت كردن عەكس بۆیەوە بۆ بەرژەوەندى دەسەڵات تا گەیشتنیە ئەم رۆژە كە خەڵكى كوردستان هەر رۆژەو بە شتێك ئەترسێنن ئەنجامەكشى بەرزكردەوە بڵانسى یەكێتـى وپارتیە .

سەبارەت بە خوێندنەوەى سیاسەتەكانى هەردوو حیزبى فەرمان رەوا بەرامبەر بەیەكتر بۆ روداوو جولە عەسكریەكانى سەر سنورى تەماسى هەرێم لەگەڵ حكومەتى فیدراڵ تا ئێستاش بە یەك هێزو یەك فەرماندە نەجوڵاون وتا ئێستا هەڵوێستى حیزبیان لە بارەگاكانیان وەك یەك نیە كە بەچاوەى گومانەوە سەیرى جوڵەو هەڵوێستى یەكتر ئەكەن.لەكاتێك بەرێز سەرۆكى هەرێم لەگەڵ لایەنى تر خەریكى لێسەندنەوەى متمانە بون لە بەرێز مالیكى بەرێز سەرۆك كۆمار لە ئەلمانیا خەریكى چارەسەر بوو بەجۆریكى تر هەلوێستى یەكێتى نیشتمانى شكستی بە لێسەندنەوەى متمانەى بەرێز مالیكى هێنا وئێستاش ئەم كێشەیەى كە خەریكە مۆركێكى عەسكرى وەر ئەگرێت رێك لە ناوچەى ئیدارەى سەوزە هەربۆیە بەچەندین شێوە ویستیان رووداوەكە بخنەوە قاڵبى مەدنى چونكە هەرگیز نە بەرێز مالیكى نە بەرێز مام جەلال سكرتێرى یەكێتى نیشتمانى ئامادەیى ئەوەیان نیە لەم كات وساتەدا سیاسەت دژ بەیەكتر بكەن لە چاكە زیاتر،لەم لاوەش دوو رۆژ لەمەو پێش فەرماندەى دجلە پێشنیارى كشانەوەى هێزى عیراقى كردبوو بۆ بەرێز مالیكى كەواتە شتەكان تێكلاون نە یەك هەڵویستى جددى نە جولەى پێشمەرگەیەكى یەكگرتوى كوردستان لە ئارادا نیە ئەوەى هەیە جولەى جیا جیایە تەنیا ئەوە نەبێـت هەموو حیزب وخەڵكى كوردستان دژى مەترسیەكانن بۆ سەر كوردستان ، بۆیە محاڵە شەڕ روو بدات ،لەم لاوەش جولاندنى هێز لەلاین كوردەوە باشترین ریكلامە بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو وبچوكردنەوەى قەوراەى موعارەزە و تەسفیەى حیسابات لە نێوان یەكێتى وپارتى لە دەڤەرەكە لە پەناى ئیتفاقیەى ستراتیجیەوە بە پارستنى قازانی دو لایانە كە بلانسى یەكێتى وپارتى پێ بەرز دەبێتەوە لەسەر حسابى موعارزە ،ئەمە رووە سەلبیەكەى بەڵام رووە ئیجابیەكەى مونسیفانە كۆى ئەمانە هێزێك ئەبەخشێ وئەنوێنێ بەرامبەر بە بەغدا كە، ئەگەر ناخۆشیەكە بكەوێتە بوارى جددیەوە ئێمە یەك هەڵوێستین ئەنجامەكەشى دڵى خەڵى كوردستانى پێ خوۆش ئەبێت كوردستان بە یەكێتى وپارتى یەكسان ئەكات كە ئەمە پەیامى شاراوەى سیاسەتى جولەى عەسكریە و موعارەزەش یان ئەبێت سەر لەنوێ دەست پێ بكاتەوە یان بیر لە چارەسەریك بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە