سێ هەواڵى موعجیزە ئاساى دەربەندیخان

Thursday, 30/09/2010, 12:00

1395 بینراوە




1- دواى ئەوەى كوردستان پۆست پەردەى لە سەر گەندەڵى بەڕێوەبەرى دەزگاى شەهیدان و ئەندامى مەڵبەندى یەكێتى (فایەق شێخانى) هەڵماڵى كە ئۆتومبیلەكەى بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆى بەكار دەهیناو فەرمانبەراەكانیشى بە پیان هاتوچۆیان دەكرد و بەكۆڵ كەل و پەلیان دەگویزایەوە ، لە ژیر فشارى ئەو نوسینەدا ئۆتمبێلیكى پەیدا كردوە و ئەوەى دەزگاكەى بە هونەرى مودیرى دەزاگاكە تەسلیم كردوەتەوە .
2- دواى ئەوەى 4 ساڵە حەسەن شێخانى ئۆتمبیلیكى پرادۆى شارەوانى دەربەندیخانى خستوەتە خزمەتى ماڵ و منداڵەكەیەوە و كوڕەكەى كە مامۆستایە كۆڵان بە كۆڵان چاو باشخاڵى پێوە دەكرد ، سەر ئەنجام ئاشكرا بوو ئۆتومبێلەكە حكومیە و دواى ئەوەى لەلایەن لیژنەى چاودیریەوە خرایە ژێر زەختەوە ژمارەى حكومى بۆ وەر دەگرێت
3- لە كاتى وتووێژ و كێ بڕكێدا ئەندازیارێكى شارەوانى دەربەندیخان ووتى " ئەوەى 300 دەفتەر دۆلارى نەبێت پیاو نییە " من پرسیار دەكەم ئەگەر ئەندازیارێك 300 دەفتەر دۆلارى هەبیت و مووچەى حكومى وەرگرێت حكومەتى هەرێم چاودێرى دارایى لە كوێى بووە ؟ مووچەكەى چەندە ؟ چەندە خزمەتى هەیە ؟
4- لەسەر تەلەفۆنێكى حمەىحمە سعید بەڕێوەبەرى پەروەردەى دەربەندیخان داواكارى كار گوزارێكى باخچەى ئەرخەوان بەناوى (جوان محمد) بەرز دەكاتەوە بۆ ئەوەى بیكەنە چاودیر و منداڵەكان فیر بكات .
5- لە رۆِژنامەى (كوردستانى نۆێ)ش نوسراوە دەرچوانى زانكۆ و پەیمانگاكان نیگەرانن لە دانەمەزراندیان ، ئەگەر دەرچووى زانكۆ هەیە بۆچى كار گوزار دەكرێتە چاودێر یان خەڵكى زەرایەن و خانەقین و عەربەت و سلیمانى دادەمەزرنریت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە