شاناز برایم زۆر مشه وه‌شه بۆ یادی یه‌کێتی
Saturday, 28/05/2011, 12:00
1090 بینراوە
رۆژی شه‌مه ڕێکه‌وتی 28/5 له‌هه مرسمس تاون هۆڵ له له‌نده‌ن یادی 36 ساڵه‌ی یه‌کیتی له‌لایه‌ن شاناز ودارو ده‌سته که‌یه‌وه ده‌کرێته‌وه، دیاره هه موو حیزب وڕێکخراوێک مافی ئاسایی خۆیه‌تی یادی چه‌ند ساڵه‌ی خۆی بکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ئه‌وه‌یه که یه‌کێتی له وڵاتی به‌ریتانیا توشی شکستێکی گه‌وره‌بووه به‌م شێوه‌یه.
یه‌که‌م
له‌گه‌ڵ دروست بوونی گۆڕان زیاتر له 4 کارگێری کۆمیته‌و 35 ئه‌ندام کۆمیته‌و 76 ئه‌ندام که‌رت وسه‌دان پێشمه‌رگه‌ی دێرین وکادری به‌توانا دورکه‌وتنه‌وه له‌یه‌کێتی به‌هۆی ئه‌دای خراپی شاناز و هاواری پاسه‌وانی تایبه‌ت .
دووه‌م
له‌مانگی چواری ڕابردوو له‌سه‌ر خراپ به‌ڕێوه‌چونی کاری ڕێکخستن له‌به‌ریتانیا { 1 } کارگێڕی کۆمیته‌وه زیاتر له 70 ئه‌ندام وکادر وازهێنانی خۆیان له یه‌کێتی ڕاگه‌یاند.
له‌وڵاتی به‌ریتانیا یه‌کێتی توشی شکست وتێکشکان هاتووه وله‌لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی که‌م تازۆر ڕه‌خنه‌ی لێگیراوه که یه‌کێتی له‌به‌ریته‌نیا له‌سه‌ر ده‌ستی شاناز توشی شه‌له‌ل بوه‌و که‌سیان له‌گه‌ڵ نه‌ماوه وئه‌وه‌شی که‌ماوه به‌پاره ڕاگیراوه‌و مه‌کته‌ب سیاسی زۆر باش ده‌زانن که چۆن یه‌کێتی ئیفلیج بووه به‌ڵام نا‌وێرن له‌ئاست شاناز بکۆکن.
شاناز وه‌ک چۆله‌که پاساری که‌وتۆته‌سه‌ما بۆئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوان کۆبکاته‌وه‌و پیشانی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌کته‌بی سیاسی بدات که هێشتاله‌به‌ریتانیا یه‌کێتی هێزی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه.
ڕۆژی دووشه‌مه ڕێکه‌وتی 23 - 5 له‌باره‌گای مه‌کته‌بی شاناز کۆبونه‌وه‌یه‌ک کراوه بۆئه‌وه‌ی چی بکه‌ن که زۆرترین ژماره‌ی کورد کۆبکه‌نه‌وه گه‌شتنه ئه‌م بڕیارانه.
1. سه‌رجه‌م حیزبه کوردستانیه‌کان بانگ بکه‌ن جگه‌له‌گۆران ، ومه‌سره‌فی هاتوچۆشیان بده‌نه‌وه وداوایان لێبکرێت که‌ده‌توانن بانگهێشتی زۆرترین ئه‌ندامانی خۆیان بکه‌ن.
2. له‌سه‌رجه‌م شاره‌کانه‌وه کێ ده‌یه‌وێت بێت مه‌سروفاتی هاتوچۆو خواردنیان له‌سه‌ر بودجه‌ی شاناز ده‌بێت بۆ هه ندێک شار پاسیان بۆ گردوون، هه رنه‌فه‌رێک که به‌سه‌یاره‌ی خۆی بێت 40 پاوه‌نی مه‌سروفی ده‌ده‌نێ بۆ به‌نزین.
3. هێنانی بۆدی گارد بۆ پاسه‌وانی کردنی شاناز بۆماوه‌ی 5 کاتژمێر که پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی کرێیانه که‌ژماره‌یان 10 پاسه‌وانی تایبه‌تن و هاوڕێی باڤێڵی خوشکه زای شانازن.
4. په‌یوه‌ندی کردن به کوردی ڕۆژهه ڵات وباکورو ڕۆژئاوا بۆ قه‌ره‌باڵخ کردنی ئاهه نگه‌که‌یان و داوا‌و تکایان لێکردون به‌شداربن.
به‌ڕێزان:- له‌ماوه‌ی 3 ڕۆژی ڕابردودا به‌چه‌ندین شێوه ئه‌م ئاهه نگه‌م بیستوه به هه ندێك که س وتراوه ئاهه نگیکی کوردی‌هه یه و وه‌رن له‌لای چه‌ند خانه‌واده‌یه‌کی تر وتراوه ئاهه نگی یه‌کێتی ژنانه وبانگهێشت کراون و بۆ که‌سه نزیکه‌کانی خۆیان کارتی بانگهێشتی یادی یه‌کێتیان بۆ ناردوون.
/ له‌نده‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست