وەڵامێك بۆ دۆستەكەى دیموكراسیخوازان (بەختیار مستەفا) سەبارەت بە پشتیوانى كردنت بۆجەنابى (مەلابەختیار) چەند قسەیەكم هەیە ..!

Friday, 05/02/2010, 12:00

1860 بینراوە


زۆرم پێ سەیرە .! كە شەرم نات گرێت و ئەوەندە دەمت گەرمە كە بەو شێوە قێزەونە وەڵامى نوسینە كەمت داوەتەوە و پشتیوانى لە جەنابى(مەلا بەختیار) كۆنە ئاشەكەى دوێنێ و مەلا تەماتەى ئەمڕۆ دەكەیت .تۆ خۆت لە خۆت تێ نا گەیت . ئیتر چۆن لە بابەتەكەى من تێ دەگەیت
ئەوەتا هەر بە نووسینە كەتدا دیارە كە تۆ كەسێكى نەزان و ناكامڵیت لە نووسیندا بە دەردى كورد دەڵێت بە پەلە پڕوزێ ڕوونكردنە وە یەكى كرچ وكاڵت نوسیوە .ئەوتا ڕونكردنەوە كەت بە ناوى دۆستێكى دیموكراسیخوازانەوە نووسیوە و لەهەمان كاتدا لە سەرەتاى دەست پێكردنى نوسینە كەتدا ئاماژەت بەوە كردوە كە تۆ كەسێكى نزیكیت لەو حیزبەوە .هەمووان دەزانین كە جەنابت بە ئیعازى (مەلا تەماتە) ئێستا یەكێكیت لە ئەندام سەركردایەتیە بەناو كاتی یە كارتۆنیەكەى دیموكراسیخوازان لەكاتێكدا كە تۆ پێش چەندمانگێك بە بڕیارى زۆرینەى سەركردایەتى بزووتەوەكەتان دەركرابوویت چونكە لەپەیڕەو پڕۆگرامى ناخۆى بزووتنەوەكەتان لاتدابوو .. تۆ بەلاى دەرد تەوە نزیكەى 15 ساڵە لەو بزووتنەوەیەدا ئەندامیت و كار دەكەیت .تائێستاش نازانیت كە ئێوە بزووتنەوەن نەك حیزب . كەچى نوسیوتە من وەك كەسێكى نزیك لەو حیزبەوە .ئیتر نازانم بۆ ئەتەوێ خۆڵ بكەیتە چاوى خەڵكى و ڕاى گشتى فریو بدەیت بەوەى كە تۆ دۆستى دیموكراسیخوازانیت.من چەند پرسیاریكت لێدەكەم :1/ ئایا پێت شەرمە كە خەڵكى بزانن تۆئێستا یەكێكیت لە ئەندام سەر كردایەتیە كارتۆنیە كەى دیموكراسیخوازان وا بەناوى دۆستێكى دیموكراسیخوازانەوە ڕوونكردنەوەت بڵاو كردۆتەوە ؟ 2/ ئایا باوەڕت بەسەركردایەتیە كارتۆنیەكەى خۆتان نیە ؟3/ ئایا ترست لە لەناوچونى خۆتان هەیە وا ناتەوێت ناوت بكەوێتە سەر زمانى خەڵك.؟ من دڵنیام ئەو سۆزو خۆشەویستیەى كە جەنابتان هەتانە بۆ (مەلا كەمتیار) و (جەلالیەكان) بێ هۆنیە ؛ كورد وتەنى ئەم ماستە مویەكى تیایە؛ بەڵام من دەڵێم(گوریسێكى تیایە نەك موو). جەنابت لە قسەكەنتدا زۆر جەخت لە سەر ناوى (شكرللە) دەكەیتەوە بەوەى كە كەسێكى گێرە شێوێن وپارە خۆرە و بزووتنەوە كە لە بەرژەوەندى خۆیدا بەكار دەهێنێت .بەڵام خۆت ڕۆژانێك دەستە ڕاست وهاوكارى ئەو بەڕێزە بوویت كەباسى دەكەیت.كەچى ئێستا لاى سەركردایەتیە كارتۆنیە كە(مارە بەجاشت پێكراوە) . من نازانم ئەم قسانەى تۆ كردوتە لەسەر ئەو بەڕێزە چى پەیوەندیەكى بە بابەتەكەى منەوە هەیە .من نووسەرى ئەو بابەتەم نەك ئەو بەڕ ێزەى كە جەنابت باسى دەكەیت .خۆزگە ئەو (شكرللە) یەى كە بووە بە مۆتەكەى سەر قوڕگى تۆ و ژیانى لێتاڵ كردوویت لە نزیكەوە بم ناسیبا و ئەوەندەى تر زانیاریم لەسەرخۆت و سەركردایەتیە كارتۆنیەكەت كۆكردبایەوە بۆ ئەوەى بەتەواوى دەم كوتان بكەم.دڵنیابە ئەوەندە زانیاریم لە سەرتان هەیەكەبتوانم(سەگ بەحەوشەتان پێ بكەم) بەڵام جارێ زووە و كاتى نەهاتووە ...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە