له وه‌ڵامی کۆیله‌کاندا خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵی تاڵه‌بانی به ڤیدیۆ ببینه
Tuesday, 22/11/2011, 12:00
1527 بینراوە
چه‌ند ڕۆژێکه له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تاڵه‌بانی و په‌یوه‌ندی به کارلۆس و هه‌ندێ کاری تیرۆریستی و تێوه‌گلانی ئه‌م که‌سه به‌و کاراه قێزه‌ونه نه‌خوازراوانه‌وه په‌یجه‌کانی جه‌لالیه‌کان که‌وتنه هێرش کردنه‌سه‌ر سایتی کوردستانپۆست و په‌یجه‌که‌ی له فه‌یسبوک له‌ڕێی که‌سه نزیکه‌کانیانه‌وه و ناوهێنانی ئه‌م سایه‌ته به کۆیله‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا که‌من دوای دێمه‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یان. ئه‌وان یه‌کێ له‌به‌ڵگه‌کانیان گۆڤاره‌که‌ی ده‌زگای زانیاری و قسه‌کانی دکتۆر که‌مالی سید قادره.
یه‌که‌میان که گۆڤاری به‌ناو به‌ڵگه‌یه ئه‌وه من به‌یه‌ک ڕسته وه‌ڵامیان ده‌ده‌مه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڤاره داماوه‌ی ده‌زگای زانیاریی هیچ مسداقیه‌تی هه‌یه و ئه‌وه‌نه سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ و زانیاریه ئه‌ی بۆ خۆتان جه‌مال عه‌بدوڵاتان گرتبو له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی ته‌زویر کاتێک کتابێکی شاره‌وانی ته‌زویر کردبو ؟ هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه پێویست ناکات زیاتر له‌سه‌ری بڕۆم.
دوه‌میان قسه‌کانی که‌مالی سه‌ید قادره که ئه‌میان که‌مێک قسه هه‌ڵده‌گرێت.من له‌سه‌ر ژیانی ئه‌م به‌ڕێزه له هه‌ولێر پرسیارم هه‌یه ئایا سه‌رده‌شت له‌سه‌ر نوسینێک بکوژرێت ئه‌ی پارتی جۆن هیج له‌م ناکات؟که ئه‌یوت ئه‌وانه زۆڵن؟ زۆر توند ده‌ینوسی!!! به‌ڵام نابێت ئێمه ئاوا بیربکه‌ینه‌وه چونکه خۆ ته‌حسین شاوێسیش یه‌کێ بوه له پێژمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تایه‌کان من وه‌ک خۆم که کاتیخۆی وێنه‌یه‌که‌یم بینی له‌سه‌ر قه‌بری مه‌لا مسته‌فا خستمه ژێر گومانه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سه‌یره ئه‌م به‌ڕێزه کوردستانپۆست تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی گوایه سه‌ر به گۆران بن، به‌ڵام دیاره به‌ڕێزیان نوسینه‌کانی ئه‌م سایته‌یان نه‌خوێندوه‌ته‌وه فه‌رمو ئه‌وه کۆمه‌ڵێ نوسین که‌له‌سه‌ر گۆڕان و خودی نه‌وشیروان مسته‌فا نوسراوه و من وه‌ک خۆم چه‌ند نوسینێکم له‌سه‌ر گۆران بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی هیج سانسۆرێک هه‌بێت بڵاویان کردوه‌ته‌وه فه‌رمو ئه‌وه هه‌ندێک له نوسینه‌کانی ئه‌م سایته له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆران:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=6502eaebhttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8245d583http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9bd9676fhttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2c52e5a7http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2c002922http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=dc7f52ebhttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3c3d832bhttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0eb2c8c2http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f7eb0eb4http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2aa90a81http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b9fa9568http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7ec18005ئه‌مه وه‌ڵامێکه بۆ قسه‌کانی ئه‌و به‌ڕێزه
ئینجا با بێینه سه‌ر عه‌قڵیه‌تی کۆیله‌کانی جه‌لال:ئه‌م کۆیلانه چونکه به‌رامبه‌ر پاره قسه ده‌که‌ن وه‌ک توتی هه‌رجی سه‌روخۆیان بیڵێت ده‌یڵێنه‌وه بێئه‌وه‌ی بزانن وشه‌کان جیه ؟ سه‌رو خۆشیان جه‌لال و هێرۆ و کوره‌کانیه‌تی واتا ئه‌م حیزبه ته‌نها خاوه‌نی جه‌ند توتیه‌که و خۆشیان ده‌زانن یاری به وه‌ره‌قه‌ی سوتاو ده‌که‌ن و ئه‌ستێره‌ی به‌ختیان روله ئاوابونه بۆ یه‌که‌م جار له‌ڕێی مه‌لا به‌ختیاری خه‌زوری کوره‌که‌ی جه‌لاله‌وه هێرشیان کرده سه‌ر ئاین من تا سه‌رئێسقان بروام به ئازادی هه‌یه به‌ڵام ئازادی که هیچ سنورێکی ئه‌خلاقی نه‌بو ئه‌وه ئه‌بێ به لیبراڵیه‌ت و ئه‌و تاکه وه‌ک تاکێکی هیپیه‌کانی لێ دێت هێرشکردنه سه‌ر نزیکه‌ی ملیارێک مرۆڤ قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت ...دوای ئه‌وه ته‌له‌فزیۆنی NRT بۆی ته‌واو کرد.
ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆ:1- ئه‌م کۆتایانه به په‌له‌قاژێی مه‌رگ ناوده‌برێت هه‌رجی هاته پێشیان په‌لاماری ده‌ده‌ن
2- مه‌شغوڵکردنی خه‌ڵک و ئۆپۆزسیۆن به بابه‌تێکه‌وه که کاتی نیه و شاردنه‌وه‌ی کرداره‌کانیکه به‌م ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌کاریه ئه‌م سیاسه‌ته‌ش کۆنه به‌ڵام تا ئێستا سودی هه‌یه بۆ نمونه که اسرائیل هێرشئه‌کاته سه‌ر عه‌ره‌به‌کان و جینۆسایدیان ده‌کات ئه‌مریکیه‌کان له‌ڕێی ڕاگه‌یاندنه نا فه‌رمیه‌کانه‌وه ده‌ڵێن دنیا ئاخر ده‌بێت و دوایش هه‌رخۆیان ده‌ڵێن درۆ بو واتا حسمی اعلامێک به اعلامێک ئه‌مه له ته‌خته‌ی شانۆشدا هه‌یه و پێی ده‌وترێت (توازن مسرح) که له‌ڕێی اناره یان حیواره‌وه گرنگی ده‌درێت به به‌شێک له ته‌خته‌ی شانۆکه و سه‌رنجی بینه‌ر ڕاده‌کێشرێت بۆ به‌شێک.
ئینجا هێرشیان کرده سه‌ر کوردستانپۆست و به‌دوایدا هه‌ر هه‌مان تیڤی بۆی ته‌واوکردن به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که کوردستانپۆست په‌روه‌رده‌یان ده‌کات فێریان ده‌کات که تسلیم نه‌بن و هه‌تا حه‌ق هه‌بێت له قسه نه‌که‌ون و هه‌رکه‌سێک کوژرا قه‌ڵه‌مه‌که‌ی یه‌کێکیکه هه‌ڵیگرێته‌وه. ئه‌وانه وا ده‌زانن ده‌توانن ڕێ له ئازادی بگرن و به‌ری تیشکی خۆر به بێژنگ ده‌گرن...بۆ نمونه به ڕه‌خنه و ده‌رخستنی راستیه‌کان ده‌ڵێن هێرشی ڕاگه‌یاندن !سه‌یره ئه‌م حیزبه یه‌ک رۆشنبیری تیا نه‌مابێت بزانێ که سایتی کوردستانپۆست سایتێکه کۆمه‌ڵێ ڕۆشنبیرن و ڕه‌خنه ده‌گرن یان به ئۆپۆزسیۆنیان ده‌وت هێرشی ڕاگه‌یاندن ده‌که‌نه سه‌رمان به‌ڵام حیزبێک مه‌کته‌ب سیاسیه‌که‌ی جه‌ند مێزه‌ر به‌سه‌ر و خه‌ڵکێکی وا دواکه‌وتوی عه‌سکه‌ری بۆ گیانی خه‌ڵکی خۆیان و ترسنۆک به‌رامبه‌ر تۆپبارانه‌کانی تورک و فارس و نۆکه‌ری عه‌ره‌ب به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ی لێ تێگه‌یشتون خه‌ڵک ده‌بێت بۆ کاره سه‌قه‌ته‌کانیان ئه‌بێت جه‌پڵه لێداو نعم نعم للقائد مام جه‌لال بکات که خودی مام جه‌لال خۆی که‌سێکی خیانه‌تکاره و گه‌نده‌ڵه به پێی ئه‌م به‌ڵگانه، فه‌رمو سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ی یوتوب بکه‌و بزانه جه‌لال سوکایه‌تی به هه‌مو کورد ده‌کات و ئه‌مانکات به جێی گاڵته‌ی عه‌ره‌به‌کان کاتێک له ساحه‌ی تحریر خه‌ڵک خۆپیشانده‌کات دژی ئه‌م خه‌ڵه‌فاوه و ده‌ڵێن چۆن ده‌بێت 2ملیۆن دۆلار سه‌رفبکات و خه‌ڵکێک به‌رێت بۆ 66هه‌مین کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان که هیچ په‌یوه‌ندی و پۆستی نیه له حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی.
http://www.youtube.com/watch?v=VXhP02Jq52Mخودی تاڵه‌بانی که‌سێکی خیانه‌تکاره به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌ی فه‌رمو گوێ بگرن بزانن جۆن په‌یوه‌ندی خۆی و بارزان تکریتی باسده‌کات که برای سه‌دامه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رپرسی یه‌که‌می ده‌زگای موخابه‌راتی عێراقی بووه.
http://www.youtube.com/watch?v=TllvhqYxu7Iمحه‌مه‌د شه‌هوانیئه‌و که‌سه‌یه که بۆ ماوه‌یه‌ک ئه‌ویش به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای موخابه‌راتی عێراقی بوه ده‌ڵێت له ڕێی به‌رپرسی فه‌یله‌قی قودسه‌وه جالال په‌یوه‌ندی هه‌بوه له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌کان و له‌سه‌ر سنوره‌کان چاوپێکه‌وتنیان سازداوه فه‌رمون له کۆتایه‌که‌یدا باسی جه‌لال ده‌کات.
http://www.youtube.com/watch?v=b8x4jLaZsi0ده‌رکه‌وتنی په‌یوه‌ندی جه‌لال له‌گه‌ڵ کارلۆسی گه‌وره تیرۆریستان شتێکی سه‌یر نیه جونکه ئه‌م که‌سه خۆی له ئه‌وه‌ڵی ژیانیه‌وه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی هه‌بوه و حه‌زی له جاسوسی بوه بۆ دوژمنان.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=77d1e320فه‌رمون جه‌لال به پارتی ده‌ڵێت که پیاوی تورکن به‌ڵام خۆی و مه‌سعود پێشبڕکێیان ده‌کرد له خیانه‌تا ئه‌وه خۆشی پیاوی ئێرانه!
http://www.youtube.com/watch?v=zqWfc5bYOFA&feature=relatedله داهاتوودا هوڵ ده‌ده‌م به بەڵگه‌وه نه‌وتفرۆشی جه‌لالتان بۆ بڵاوبکه‌مه‌وه:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست