خودى دكتۆر بەرهەم ێاڵح بەرپرسیارە لە قبوڵ خاسەكانى بەرنامەى تواناسازیى لاوان...

Monday, 03/01/2011, 12:00

1092 بینراوە


هێرش ئەحمەد بارام
ڕەنگە هیچ كەس نەبێت لەم سێ شارە بچوكەى ژێر دەسەڵاتى پارتیى و یەكێتیى هەمیشە گوێى بۆ قسە چەند بارەبووەكانى بەرهەم ێاڵح نەگرتبێت,یەكێك لەو قسانەشیى كەوەك هۆنراوە لەبەرى كردوون و هەمیشە ئەیڵێتەوە,ئەوەیە: ((ئەبێت لە كوردستاندا,زانكۆكان لەژێر دەستى حیزبەكان دەربهێنین و ڕەوتى زانست و زانیاریى و زانكۆ ئەبێت سەربەخۆیى تەواویى بۆ بگێڕینەوە و تەواوى هەوڵەكانمان بۆ ئەو مەبەستە چڕ بكەینەوە..)),ئەمە بەشێك بوو لە قسە سواوە لەبەركراوە بێ كردارەكانى بەرهەم ێاڵح,با بزانین ووتار و ڕەفتارەكانى بەرهەم ێاڵح تا چەند لەیەكەوە نزیكە ؟!, بەرنامەى تواناسازیى لاوان كە ڕاگەیەنرا هەموو لایەك دەیزانى بەرنامەیەكى گرنگ و ستراتیجییە ئەگەر حیزبایەتیى و قبوڵ خاێى تێدانەبێت,كەچى لە ماوەیەكى كورت دا بە بەلگەوە هەموو نوشتەكانیان ئاشكرا ئەبن,لاى هەمووان ئاشكرایە كە لەم بەرنامەیەدا لەسەر ئاستى شوێنى جوگرافیى شارەكان كاندیدەكان (بەناو) كەوتوونەتە ڕكەبەرى یەكترییەوە,كەچى لە زانكۆى هەڵەبجە بە میزاجى (مامۆسا تەحسینى ڕاگرى كۆلێجى بنەڕەتى هەڵەبجە),ناوەكانى بە شێوەى قبووڵ خاێ بەرزكردوەتەوەو ئێمە جگە لەوەى لەم نووسینەدا ناوەكان و نمرەكانیان بەبەڵگەوە دەخەینەڕوو,ئەوا نهێنییەكى دیكەى سەردانەكەى ئەم دواییەى بەرهەم ێاڵح و لیستى داواكارى مامۆسا تەحسینى ڕاگرتان بۆ ئاشكرا دەكەین,لە كۆلێجەكەماندا چەندان كەسمان بە نمرەى بەرز و ساڵى خزمەتى پێویستەوە بەشدارى پڕكردنەوەى فۆرمى بەرنامەى تواناسازیمان كرد,بەڵام لە كاتى دەرچوواندنى ناوەكاندا ,ئەم ناوانەى لاى خوارەوە وەك قبوڵ خاێ دانران و ئێمەش تا ئێستا شەرم ئەمانگرێت كە بەرهەم ێاڵح دەبینین كە درۆكانیى و كردارەكانى بەمشێوەیەن و ئاخۆ تاكەى بەردەوام ئەبێت !؟,فەرموون ببینن :-
ئەو ناوانەى كە بەشێوەى قبوڵ خاێ دەرچوێنراوون:
1-ئاریان عەلى حامد-جوگرافیا-نمرەى بكالۆریۆس %63,11-كۆنمرەى ركەبەرى %49,44
2-شوانە نورى عبدللە-زمانى كوردى-نمرەى بكالۆریۆس %61,7-كونمرەى ركەبەرى %52,97
3-ێلاح محمود عمر-وەرزش-نمرەى بكالۆریۆس 69,2%-كۆنمرەى ركەبەرى 51,2 ئامۆزاى مامۆسا تەحسینى ڕاگرى كولییە,
ئێمە لە كاتێكدا كە ئەم ناوە قبوڵ خاێانە دانراوون لە هەموو زانستخوازان و ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆ بەڕێزەكان داواكارین كە بەدواداچوونى پێویست بەدواى ئەم مەسەلە ڕەوایەدا بكەن و ئەو كات بۆ هەموو خەلكى كوردستان ڕاستییە شاراوەكان دەردەكەوێت و بە پێویستیشى نازانین نمرەكان و ساڵانى خزمەتى هەموو ئێمە و ئەم قبووڵ خاێانە داببەزێنین ,وەك ئەوترێت : ئیوە و خوداى خۆتان بەدواداچوونى پێویستى بۆ بكەن,لە هەموو شیتێك سەیرتر لە كۆى هەموو ئەوانەى فۆرممان پڕكردوەتەوە تەنها 4 كەسمان خراوینەتە كێبركێى زانكۆى سلێمانى كە بە خۆشحاڵییەوە ئەو 4 زانستخوازە بەڕێزە لە كێبركێیەكەدا سەركەوتوون,بەڵام پرسیار ئەوەیە بۆ ئەو سێ قبول خاێە نەخراونەتە كێبركێوە ؟!,بۆ هەر قبوڵ خاێ لەو بەرنامەیەدا هەبێت ؟!,با هەموو لایەك ئەوەش بزانێت كە هەركەسێك لە بەرنامەى تواناسازى دەربچێت ئەوا پاش تەواوكردنى خوێندنەكەى وەزارەت سەرپشكە بۆ ماوەى 5 ساڵ لە پاش ئەوەى بڕوانامە بەدەست دێنێت و دەگەڕێتەوە كوردستان ئەو كادیرە بنێرێتە هەر زانكۆ و كۆلێژێكى هەر ناوچەیەكى كوردستان كە دەبێت تا 5 ساڵەكە خزمەت بكات ,كە ئەوە یەكێكە لە مەرجە سەرەكییە زۆر باشەكانى وەزارەت,كەواتە ئێمە ئەپرسین كە ئەو مەرجە هەیە ,قبوڵ خاێ بۆ ؟وەڵامەكەى لاى ئێمە ئاشكرایە:ئەو 3كەسە قبوڵ خاێە سەر بە شانەیەكى دەزگاى زانیارین كە مامۆسا تەحسینى ڕاگر سەرپەرشتییان دەكا و لە 8 كەس پێك دێن لەناو كۆلێژەكەماندا,هەمووان دەزانین لەسەر ئاستى نمرە ئەگەر ئەوانە بخرێنە كێبركێوە مەگەر لە خەیاڵدا سەركەوتن لە بەرنامەى زانستییدا بەدەست بهێنن,ئیتر با فیعلە سلبییەكانیشیان بوەستێت كە بەرامبەر خوێندكاران ئەینوێنن,هەروەك فەزیحەى پەلاماردانى كچەكەكەى وەرزش لەلایەن (بەناو) م.سیروانى ئەندامى ئەو شانەیەى دەزگاى زانیارى كە لاى زۆربەى خوێندكارانى كۆلێژ ئەو ڕوداوە ئاشكرایە,ئینجا كەسێكى وەك م.ێلاحى ئاموزاى ماموستا تەحسینى ڕاگر چۆن ناكرێتە قبوڵ خاێ,ئەو مامۆستا تەحسینەى بەبێ مۆڵەت ئەچێتە لاى كۆسرەت ڕەسوڵ و بەرهەم ێاڵح !؟,قبوڵ خاێیش بۆ مامۆستا تەحسین ڕەهەندى مێژوویى هەیە هەر لە خودى خۆیەوە دەست پێ دەكات هەتا ساڵى پار ئاراسى براى كە نمرەى زمانى ئینگلیزى 65 بوو بە كۆنمرەیەكى زۆر كەمەوە كرایە خوێندكارى قۆناغى یەكەمى بەشى زمانى ئینگلیزى كۆلێژەكەمان لەكاتێدا چەندان كوڕ و كچى هەژاران بەهەمان نمرەوە وەرنەدەگیران لە كۆلێجەكان,ئەێڵەن بە پێى یاساى خوێندنیش نابێت خوێندكار لە زمانى ئینگلیزى لە قۆناغى 12ى بنەڕەتى لە %70 لە زمانى ئینگلیزیدا كەمترى هەبێت و ببێتە خوێندكارى بەشى زمانى ئینگلیزى,با فەزیحەى نهێنییەكەى ئەجارەش ئاشكرا بكەین !؟ :
لە ماوەى پێشوودا بەرهەم ێاڵح سەردانى شارە شەهیدەكەمانى كرد,لەو سەردانەدا حەمەى حەمەسەعید لێپرسراوى مەڵبەندى هەڵەبجەى یەكێتى داواى لە گشت بەڕێوەبەرەكانى ئەو سنورە كردبوو كە ئەو ڕۆژە ئامادەبن,یەكێك لە ئامادەبووە سەرەكییەكان,مامۆستا تەحسینى ڕاگربووە,داواكارییەكانى مامۆسا تەحسین بریتیبوون لە 12 خاڵ بۆ بەرهەم ێاڵح,یەكێك لەو خاڵانە داواى لە بەرهەم ێاڵح كردبوو كە ئەم دووكادیرە ماندووە !؟ هەرچۆنێك بووە لە بەرنامەى تواناسازیى لاواندا دابنرێن,هەردوو ماندووەكە بریتین لە :(عەلى عوسمانى كارگێڕ مەڵبەند شایەنى ئاماژە بۆ كردنە,ئەم عەلى عوسمانە خۆى بە قبووڵ خاێ و بە نمرەى %52 خرایە كۆلێژى قانوونى زانكۆى سلێمانى وە نمرەى بكالۆریۆسەكەشى %57 ە,دواتر كچێكى هەورامى خزمى حەمەى حەمەسەعیدى هێنا و حەمەش وەك سەردەستەى بنەماڵەكەى كردییە كارگێڕ مەڵبەند لاى خۆى,كەواتە ئەم كاك عەلى عوسمانە كە خودا شاهیدە نازانێت بەرپرس و لێپرسراو لەیەك جیابكاتەوە بەم قبوڵ خاسەیان دەبێتە دەبڵ قبووڵ خاس,دووەم كەسى كاندیدیش ڕزگار حەمەنورییە,كە لێپرسراوى كۆمیتەى هەڵەبجەیە و خودا و خەڵكى هەڵەبجە دەزانن ئەم كابرایە وا خۆى دەردەخات كە شاخى شنروێى لە ئەنسارو ئیسلام پاكردووەتەوە!!),بە پێى قسەى شاهید حاڵێكى ئامادبووى دانیشتنەكەى لاى بەرهەم ێاڵح,كاك د.بەرهەمى زانستكار !! بە مامۆستا تەحسینى ڕاگەیاندووە :دەبێت بە جۆرێك لە جۆرەكان دلاوەرى وەزیر قانیع كەم ناوى ئەم دوو كەسە بۆ كاندیدەكانى بەرنامەى تواناسازیى ئەمجارە كاندیدا بكرێت,ئینجا ئەى ئەوانەى بە ویژدانن ئەم وتار و كارانەى بەرهەم ێاڵح چۆن هەڵدەسەنگێنن؟,بۆ زانیارى بەڕێزیشتان كردەوەكانى مامۆستا تەحسین لە كۆلێژ دا بەتەواوى خوێندكار و مامۆستاى تووشى ئیحراج بوونێكى زۆر كردووەو بە ئاشكرا ئەو دوو ڕەگەزە لەلاى یەكتر دەشكێنێت,ئەمەش گوڵەكەى بەڕێز د.بەرهەمە بۆ گیانى شەهیدەكانى هەڵەبجە .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە