گۆڕان لە كۆلێجی زمان / زانكۆی سلێمانیەوە دەست پێ ئەكات دوای ئەم هەموو ڕەخنانە ئینجا چی ؟

Tuesday, 16/06/2009, 12:00

2690 بینراوە


فه‌رمانبه‌رێک لە پاش (3) ساڵ لە وەرگرتنی پۆستی (معاون عمید)ی لە لایەن ((د. تایەر محمد)) , گوێ لە هەر باجی و فەرمانبەر و موعید و مامۆستایەكی ئەو كۆلێجە بگری بە دەنگی بەرز و بە ئاشكرا ناڕەزایی دەرئەبڕێت :-
ناڕەزایی دەرئەبڕێت لەسەر خراپی ئەدائی ئیداری .
ناڕەزایی دەرئەبڕێت لەسەر جیاوازیكردن لە نێوان فەرمانبەراندا .
ناڕەزایی دەرئەبڕێت لەسەر بێ عەدالەیی .
ناڕەزایی دەرئەبڕێت لەسەر توڕەبوون و هەڵچوونە لە خۆڕاكانی و بە بێ هۆكانی .
ناڕەزایی دەرئەبڕێت لەسەر دوو دڵی و گومانی لە بەرامبەر فەرمانبەراندا لە ڕووی دەست پاكی دەوامكردن و ڕاپەڕاندنی كارەكانیانەوە .
ناڕەزایی دەرئەبڕێت لەسەر ئەو دوو بەرەكی و ئاژاوانەی كە لە نێوان فەرمانبەرانی بەشەكانی كولیەدا دروستی دەكات .
ناڕەزایی دەرئەبڕێت لەسەر تەداخول كردن لە ئیش و كاری ئێواران .

ئەم ناڕەزاییانە لەناو هەموو توێژەكانی فەرمانبەراندا ((هەر لە باجی و فەڕاش و بەریدێكەوە بۆ فەرمانبەر و موعیدێك و تەنانەت خوێندكارێكی ماستەر))یش ڕەنگیانداوەتەوە , كە بەشێوەی جۆراو جۆر دەردەبڕدرێ :-
بە قسە .. لە دەمی فەرمانبەرانی كولیەوە .
بە نوسین .. لە سایتە ئەلەكترۆنیەكان(ئەنتەرنێت)
بە بینین .. لە ڕێگەی نوێنەری فەرمانبەران و نوێنەری مەڵبەند .

ڕۆژ بە ڕۆژ گلەیی و گازەندە , سكاڵا , بێزاری , ناڕەزایی , توڕەیی , ڕەخنە , ئاهوو نزولە , تەنانەت جنێو و دوعای شەڕ زیاد ئەكات و كۆ ئەبێتەوە و كەڵەكە ئەبێ و ئەبێتە ((دیاردەی گشتی ناو فەرمانبەران)) .
سەڕەڕای گەورەبوونی بەردەوامی ئەم دەركەوتە مەترسیدارە (معاون عمید) نە ئەبیستێت , نە ئەبینێت , نە هیچ هەنگاوێكی جدی ئەنێت بۆ چارەسەركردنی .
لێرەد پرسیارێك سەرهەڵئەدات :-
دوای ئەم هەموو ڕەخنەیە دوای ئەم هەموو ناڕەزاییە , دوای ئەم هەموو بێدادیە , ئینجا چی و ئەبێ چی بكرێت ؟
وەڵامەكان جیاوازن و ئەشێت لە سیناریۆی جیاوازدا بخوێنرێتەوە :-
o یەكێ ئەڵێت واز لە كولیەكە دەهێنم .
o یەكێكی تر ئەڵێت بێدەنگی .
o یەكێ ئەڵێت هەوڵی چاكسازی .
o یەكێكی تر ئەڵێت هەوڵی گۆڕین .

ماوەی نزیكەی (3) ساڵَە ((د. تایەر محمد)) وەك ((معاون عمید)) لە كۆلێجی زمان دەست بەكاربووە , بەڵام هەتا ئەم ساتەش هیچ فەرمانبەرێك لێی ڕازی نیە .
1. ناڕەزایی لە ئەدائی ئیداری كولیەدا :-
ئاشكرایە لە هەموو كولیاتەكاندا ئیمزای هاتن و ڕۆشتنەوە هەیە , فەرمانبەران ئەگەر پێنج دەقە دوا بكەوێت پاش ئەوەی زەڕبێكی سوور ئەدرێت لە شوێنی ئیمزاكردنەكەی , پێنج دەقەكەشی بۆ ئەنوسرێت , سەرەڕای ئەوەش محاسەبەیەكی ناخۆش ئەكرێ كە بۆ دواكەوتوە .
بەڵام لە هەمان كاتدا فەرمانبەر هەیە یان هەردەوام ناكات وەكو ((كوڕەكەی لالە سەرحەد)) و لە هەمان كاتیشدا ژوورێكیشی لە كولیەكەدا داگیركردووە , یاخود دەوام دەكات بەڵام ئیمزای ناكات چونكە حساب بۆ (معاون عمید) ناكات وەكو (سكرتێری عمید) . بەیانیان بە ئیسراحەتی دڵی خۆی یەت بۆ دەوام لە هەندێ كاتدا تا نزیكی سەعات (9) ناگاتە كولیە ,
بە نسبەتی ڕۆشتنەوەشەوە فەرمانبەر هەیە (15) یا (20) دەقە زووتر دەڕواتەوە هەر بۆ نمونە (سكرتێرە تازەكەی معاون عمید) گوێی مەدەنێ (تازە بووكە) و میوان ڕووی تێ دەكات , فەرمانبەریش هەیە فریای ئەو پاسانە ناكەوێت كە بۆ زانكۆ دانراوە دەست ئەگرێت بە دەعامیەكەیە .
دوو پشوو هەیە بۆ خوێندكاران هەموو كولیاتەكانی تری زانكۆ دەیكەنە مناوەبە بۆ فەرمانبەران بەڵام ئەم برادەرە شتی وا ناكات (ئاخر چۆن شتی وائەبێ ماقوولە !!!)
2. ناڕەزایی لە جیاوازی كردن لە نێوان فەرمانبەراندا :-
فەرمانبەر هەیە لەسەردەمی حوكمڕانی ئەم زاتەدا تاوەكو ئێستا (شكر و تقدیر) نەكراوە , تۆ بڵێی ئەم كەسە كارێكی باشی نەكردبێت (یان لەوانەیە لە دۆخی سڕبووندا بێ) , ئەمەش لە ئەنجامی كەم وكوڕی و تەمەڵی و ڕانەپەڕاندنی كارەكاندا نیە , بەڵكو لە ئەنجامی جیاوازیەوەیە . بە نمونە (لێپرسراوی خۆیی كولیە) كە تەنیا نیو سەعاتە ئەبوو كە بە نقڵ هات بۆ ئەم كولیەیە , بپرسن بزانن ئەم بەڕێزە چ ئینجازاتێكی كردووە لە كولیەكەدا لەماوەی تەنیا 3 مانگی دەوام كردنیدا , لەكاتێكدا لەم ماوەیەدا نزیكەی (7) ڕۆژ مۆڵەتی ڕەسمی خواستووە , مانگێكیش بەر عوتڵەی نەورۆز و 10 ڕۆژیش بەر (((جوعمە))) كەوتووە كەچی (شكر و تقدیر)ێكیان پیاكێشا . بەڵام چونكە پیاوی (معاون عمید)ە هەرچەندە (ئافرەتە) بەڵام بۆیان تەمشیەكرد , بە پێچەوانەوە حساباتی كۆلێج هاوینی پار لە كاتی عوتڵەكانی خۆشیاندا دەوامیان دەكرد , حساباتی هەموو كولیاتی جامیە (شكر و تقدیر) كران تەنیا ئەمان نەبێت (پێ ئەچێت ئەمان لە ژنە عەرەبەكە بوو بن) .
مۆڵەت و سماح :-
فەرمانبەر هەیە پێویستیەكی زۆری بە مۆڵەت هەیە لەبەر زرووفی تایبەت بەخۆیەوە , كەچی یان نایدرێتێ یان ئەوەندە قسە دەكات و دەلچێت بۆ چیتە ئەم هەموو مۆڵتە استفادەی یەك تووری قوڕاوی لێ ناكەیت , بە پێچەوانەشەوە فەرمانیەر هەیە (2) ڕۆژە (تاعین) بووە كەچی زیاد لە (12) ڕۆژ مۆڵەتی پێدەدرێت بێ ئەوەی بە شێوەیەكی (ڕەسمی) بێ , لە ئەچێت ڕەحمی جوڵا بێت و خەوی بینی بێت , یاخود پیاوەتی بێت . بە نمونە (دیسانەوە خانمی سكرتێرە) .
3. ناڕەزایی لە بێ عەدالەتی :-
نمونەیەكی بەسیت , تۆمارگەی كۆلێجەكە داوای سەركلكی مار بكەن بۆیان دابین دەكرێت , شتێكی ئاساییە بۆ بەڕێكردنی كارەكانیان (لەگەڵ ئەوەشدا كاكی تۆمارگە كەسێكی غەیرە نیە و خۆمانەیە) , بەڵام پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە ئایا بۆ كە شوێنیكی تر داوای شتێكی وەكو ئەوان یاخود كەمتر بكات ئەبێتە كفر, بەنمونە مەكتەبەی هەمان كولیە .
فەرمانبەرانی ئەم كولیەیە لە ژیر زەمینەكەوە بیگرە تا هەورەبانەكە لەم برادەرە عێراقیە ڕازی نین , لە مامۆستایەكی كولیەكەیان پرسی بوو ئاخۆ برادەرە بۆ دەبێ بەو شێوەیە بێت و هیچ كەسی بە دڵ نیە, ئەویش لە وەڵامدا وتبووی ئەو لە خۆی ڕازی نیە و گلەیی لە خۆی هەیە ئێستا چۆن دەبێ لە خەڵك ڕازی بێت .
4. هەست بە نەقێ لە ئیدارەكردندا :-
ئەم (معاون عمید) زۆر ڕاڕایە و هەست بە نقێێكی زۆر دەكات لە بەڕێوەبردنی ئیدارەی كولیەكەدا , بە جۆرێك توشی ئیزدواژیەتێكی پیس بووە , لە لایەك ئیدارەكەی زۆر بەتوندی و جددی گرتووە , لە لایەكی تریشەوە ئیدارەكەی بە شلی گرتووە (بەڵام بە ئیجباركردنی و فەرزكردن بەسەریدا) بە جۆرێك لە لەژێر دەستیدا دەریان هێناوە , نمونەیەكی سادەتر نووسینگەی عمید بە كاڵ و كوڵاوەوە(باجی , برید , سایەق , فەرمانبەرەكان) ناكەونە ژێر ئەمری ئەم برادەرە عێراقیەوە و حسابی یەك تووری قوڕوی بۆ ناكەن , لەبەرمبەر ئەمانەدا هیچی پێ ناكرێ ,ناچار داخەكەی بە جەماعەت ئەڕێژێت .

5. دانانی جاسوس :-
لەبەرئەوەی هەست بە نەقێ ئەكات و ناتوانێت ئیدارەی كولیەكە بكات , یەكێك لە كارەكانی لە دانانی جاسوسە لە كولیەكەدا , وە ئەوەش بە ئیجباركردن و هەڕەشەكردن ئەگەر قسەی بۆ نەهێنرێت نقڵ ئەكرێت هەروەكو خۆی بە كولیەكەی وتووە من (چۆلەكەم), بچۆرە ناو هەموو كولیەكانی ناو زانكۆوە (جگە لەوانەی دەرەوەی زانكۆ) پرسگەی تیایە بەڵام كەسێكی تیانیە كە بەتایبەت لە پرسگەكەدا دانیشتبێت و كاری جاسوسی بكات , بەڵام لای خۆمان شار گۆڕاوە

كاردانەوەكانی فەرمانبەران بەرامبەر بەم كاروكردەوانەی كاكی (معاون عمید) //
1. یەكێ ئەڵێت واز لە كولیەكە دەهێنم :-
هەر لە سەرەتای دەست بەكار بوونیەوە , ئەو فەرمانبەرانەی كە ئەم هەڵسوكەوت و مامەڵەیان پێ باش نەبووە , هەر زوو تەقەبوولیان نەكردوو وازیان لە دەوامكردن لەم كولیە هێنا و خۆیان نقڵ كرد بۆ شوێنێكی تر , بۆ نمونە دەڵێن فەرمانبەرێك هەبووە لە كولیەكەدا لەوەتەی كۆمپیوتەر هاتووەتە ناو كولیەكەوە ئەو لەگەڵ كۆمپیتەر و ئەنتەرنێتدا خەریكە , بەڵام كاكی معاون ئەوەندەی ئیزاجكرد لەتاوا ڕایكرد بەسورعەتی 180 كیلۆمەتر بەبێ گۆرەوی .
یەك نمونەی تر برادەرێ لە اعلامی زانكۆوە خۆی نەقڵكردبوو بۆ ئەم كولیە بە حسابی خۆی زۆر خۆشە , بەڵام كاتێ كاكی معاون هاتە سەر تەختی پاشایە هەر زوو فجوقی كردەوە بۆ ئەو شوێنەی كە لێوەی هاتبوو (بەرد لە جێی خۆی سەنگینە) وتبووی هەر ئەوەم یاری وای زانیبوو هەڵماتێنە .

2. یەكێكی تر ئەڵێت بێدەنگی :-
هەندێكی تر لەبەر ئابڕووی خۆی بۆ ئەوەی حەیاشی نەبات بێ دەنگی هەڵبژاردووە(دەستی گرتووە بە كڵاوەكەیەوە) , بۆ ئەوەی لەوە زیاتر بێزار و ئیزعاجی نەكات .

3. یەكێ ئەڵێت هەوڵی چاكسازی :-
هەندێ لە فەرمانبەر و موعید و خویچندكارانی ماستەر و مامۆستایان هەوڵی زۆریان داوە و زۆر ڕێگەیان گرتووەتە بەر لە پێناوی ئەوەی هەڵسوكەوتی بگۆڕێت و چاكسازی بكات (چ لە خۆید چ لە ئیدارە سەقەتەكەیدا) .

4. یەكێكی تر ئەڵێت هەوڵی گۆڕین :-
ئێستا زۆرینەی فەرمانبەران چاوەڕوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكەن كە فەرمانێك دەربكات بە سەرلەنوێ دانانی كەسانی شارەزا لە بواری ئیدارەدا و گۆڕین ئەو كەسانەی كە مێشك و بیركردنەوەیان ئێكسپایەر بووە لەناویاندا ئەم برادەرە عێراقیەی خۆمان . ئای بۆ ئەو ڕۆژە كە كورسیەكەی لەژێر ئەم برادەرە دا دەردەهێنن .


[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە