پەکەکە وەفدی ئاشتی نارد تورکیاش تۆپ و تەیارە

Saturday, 03/04/2010, 12:00

1853 بینراوە


لەسەروبەندی کاتی ناردنی وەفدی ئاشی بۆ تورکیا لەلایەن پەکەکەوە هەموو کوردانی چوار پارچە وە کوردانی دەرەوەی بەشێوەیەك لێكردن دڵیان چرکە بە چرکە خورپەی پێدا دەهات, وەك فلیمێکی سامناك چۆن کاتێك کەسێك بە چەکێکی بکوژەوە لە خانویەکدا بەدوای کەسێکدا بگەڕێ و سەیرکەرانی چاوەڕێی تەقاندنەوەو هەڵگژان دەکات بەو شێوەیە کەسێك نەبوو دڵی لە ناخەوە نەجۆشێت بۆ ئەو دیمەنانەی کە لە سنوری ئیبراهیم خەلیل درست بوو، هەرچەند لە ڕاستیدا هێزی تورکیا گەورەترەو ئەوان لەسەر تەختی پاشای خۆیانن و هەق وابوو تورکیا وەفدی ئاشتی بۆ لای پەکەکە بناردایەو پێشنیاریان بخستانەیە بەردەمیان, چونکە ئەوان ماف خوراون و مافیان لای تورکیا هەیە مانەوەشیان لە قەندیل و ژیانی گولەمەرگی هەر لەسەر ستەمی تورکیایە بۆیان، بەڵام بە پێچەوانەوە پەکەکە زۆر دڵفراوانەو چاونەترسانە ئەو ڕێچکەیان شکاندوو بەبێ چەك و هیچ‌ تەقەمەنیەك بە سەڵت و قوتی کورد دەڵێ هەنهاوی ئاشتیانەیان بەناوی ئاشتیەوەنا، بەڵام وەك‌ پیشەی ڕەگەزپەرستی و خۆ ویستی یەك لایەنانە نەك‌ بەدەم ئاشتیەوە نەهاتن بەڵکو وەڵامیان بۆ پەکەکە ناردنی تەیارەو تۆپ و تانک بوو، بەمەش ئەوە دەردەخەن کە ئەو ئاشتیەی ئێوە داوای دەکەن ئێمە نامانەوێت و ئێمە خاوەنی هێزین دەبێت بەهێز بیسەلمێنین، وە ئاشکرایە پەکەکە دەرگاری کراوەیە بۆ هەر هەنگاوێك کە بەرەو ڕووی بنرێت, ئەگەر بە ئاشتی بێت ئاشتیانەتر دێتە پێشەوە ئەگەر بە هێزیش بێت بۆ کەس مل نادات، مێژوو ساڵانێکی تولانی ڕابووردووش گەواهی لەسەر ئەم ڕاستیانە دەدەن.
عومەر عەلی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە