ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

بۆ یه‌کێتی و پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنی ئازاد ده‌ترسن

Wednesday, 04.29.2009, 12:00

437 بینراوە


ڕێزداران ئێمه‌ که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین وه‌کو هه‌ مو نه‌ته‌وه‌کانی تری دوونیا ته‌واوی ژیانمان دابین کراوه‌ له‌لایه‌ن حوکمتی ئه‌و ووڵاته‌ی ژیانی تێدا ده‌به‌ینه‌سه‌ر.سه‌یر له‌وه‌دایه‌ چڵکاو خۆر ئه‌مه‌نده‌ زۆر بووه‌که‌من بۆخۆم سه‌رم سوڕماوه‌چ بیرو باوڕێک هه‌یه‌ که‌ئێمه‌ی به‌ستۆ ته‌وه‌ به‌پارتی یه‌وه‌له‌کاتێکدا که‌ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان بێزاری ده‌رده‌بڕن.بێزارێکان زۆرن له‌وانه‌ به‌ڕێوه‌بردنی حوکمه‌تێک له‌لایه‌ن مام و برازا ئه‌گه‌ر یه‌کێک نه‌زانی وا بیر ده‌کاته‌وه‌که‌ئه‌وو مام و برازایه‌ غاندی کوردن یاخود دکتورایان هێناوه‌ له‌بوارێکدا که ‌ته‌واوی میلله‌تی کورد شانازیان پێوه‌ده‌کات.هه‌روه‌ها به‌تاڵان بردنی پاره‌و سه‌روه‌توو سامانی کورد وه‌ک ئه‌وه‌‌ی که‌ماڵو مۆلکی بارزانی بو بێت. ئێمه‌ که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات کۆبونه‌وه ‌سه‌رشۆره‌که‌مان ده‌که‌ین ته‌واوی ئه‌ندامان ناخی دڵیان پڕه‌ له‌گله‌ی و گازنده‌ به‌رامبه‌ر به‌پارتی و ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ .به‌ڵام که‌س خیره‌تی ئه‌وه ی تێدانیه‌ که‌هیچ شتێکی ناخی دڵی خۆی بڵی چونکه‌هه مویان به‌ته‌مای هه‌ڵپه‌رکێکه‌ی به‌رده‌رگی سه‌ران. خاڵه‌عفان وته‌نی که‌واته‌ مه‌به‌ستی من له‌وه‌دایه ‌ئه‌گه‌ر پارتیه‌ک کادرو ئه‌ندامانی خۆی وابێزاربن لیی ئه‌دی ئاخۆ خه‌ڵکی ساده‌چۆن بێزارێک بێت.ئێتر چۆن له‌هه‌ڵبژاردنی ئازاد ناترسن به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه‌ که‌ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌‌ی ووڵاتن که‌کادری پارتین بۆ دڵڕازی کردنی دڵشاد به‌رزانی ولقی6 پێشبڕکی ماستاوتێچیان له‌ماراسۆنی فه‌ڕه‌نسا خێراتره‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر مسعودبارزانی به‌سه‌ردان به‌ره‌وئه‌وروپا هات کاتێک که‌کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک چڵکاو خۆر کردبوو دڵشاد بارزانی پێ وتبوون که‌ستان ئه‌و پیاوه‌نه‌بن باسی کێشه و گله‌ی و گازنده‌بکه‌ن.ئه‌وانیش له‌ترسدا ته‌نها وتوبیان پێشڕه‌وی کورد پارتیه‌ سه‌رۆکمان به‌رزانیه‌ ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌به‌ناو جێگری لق6 محمد معروف که‌سه‌رکرده‌ی ماستاو چێکانه‌ که‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ تۆڵه‌ی براکه‌ی بکاته‌وه‌ .ئه‌وه‌له‌چاووی دڵشاد بارزانی 0 واته‌سفره‌ . ئیترهه‌تا بچوکترین ئه‌ندامی ئه‌و پارته‌ نه‌بونیان زۆر باش تره‌.
ئینچا ئه‌م دڵشاد بارزانیه‌ مانگانه‌ مه‌سروفاتی خۆیو حیمایه‌چاوو سه‌وزه‌ئه‌ڵمانه‌کانی که‌وابزانم به‌فارسی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کات چونکه‌ئه‌ڵمانیه‌که‌ی زۆر خراپه‌ پاش 30 ساڵ له‌خه‌رجی 5000 هه‌زار ماڵه‌شه‌هیدووئه‌نفال کراوان زیاتره‌ .
تازه ئێمه‌ بڵێن یان نه‌ڵین ئه‌وانه‌بوون به‌ زوحاکی سه‌رده‌م له‌سه‌ر خوینی شه‌هیدانو ئه‌نفالکراوان بون به‌ملیاردیر.به‌ڵام ئاهو نزوهه‌ی منداڵی شه‌هیدوو دایکی شه‌هیدوئه‌نفال کراوان بگاته‌ لای خودای گه‌وره‌ له‌وه‌ڕسواترو سوکتر بن .خۆیان له‌ناو خویان یه‌ک ببڕنه‌وه‌ له‌سه‌ر پاره‌دزراوه‌کان وه‌ک چوون مانگی 4 تا5 چار دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ چاره‌سه‌ری ده‌ردی خۆیانو منداڵیان له‌کۆتایدا ده‌ڵیم ئه‌وانه‌ی پشتگیری له‌و خۆفرۆشانه ده‌که‌ن له‌وان ڕسواترن لای میلله‌ت.‌

*کادرێکی پارتی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات




(دەنگدراوە: 0)