مەهزەلەى دامەزراندن و تەزویركردنى لەلایەن دەسەڵاتەوە

Saturday, 04/06/2011, 12:00

1411 بینراوە






ماوەى چەند رۆژێكە دەستكراوە بە دابەشكردنى فۆرَمى بەناو دامەزراندن. بەو سیاسەتەیش تاڕادەیەك تەوانیویانە گەنج بێدەنگ بكەن، بەڵام با من لێرەدا چەند راستییەك بخەمە روو لەو بارەیەوە.
خەڵكى هەرێمى كوردستان چەندین ساڵە لە حكومەتە حزبییەكەى یەكێتى پارتى دەپاڕێنەوە بۆ ئەوەى عادل بن و گەندڵ نەبن، لە نێویشاندا مەسەلەى دامەزراندن، كەچى هەتا بەو شێوەیە ناڕەزایى درووست نەبوو گوێیان بۆ كەس نەگرت و حیسابیان بۆ كەس نەكرد.
لە راستیدا وەك ئاشكرایە چونكە ئەم حكەمەتە كوردییە فاشلە كارێكى واى كردووە كە خەڵكى وڵاتى ئێمە تەنها پشت بە كەرتى گشتى (حكومى) ببەستێ، هەر حكومەت خۆشى كارێكى واى كردووە كەرتى گشتى درووست نەبێ، واى كردووە كە خەڵك رووبكاتە كەرتى گشتى و شتێك نییە ناوى كەرتى تایبەت بێت.
ئەوە بۆ ماوەى چەندین ساڵیش دەبێت یەكێتى پارتى تەعیناتیان بۆخۆیان قۆرخ كردووە وەك تەواوى كایەكانى دیكە.
ئەو فۆڕمەشى كە ئێستا ئەوان دەیدەن كاتێك كە دەیخوێنیتەوە مرۆڤ تۆشى هەناسە تەنگى دەكات، چونكە خاڵ و مەرجى واى تێدایە كە ئینسان دەكەن بە كۆیلە، وەك ئەوەى تێیدا هاتووە كە بۆ ماوەى پێنج ساڵ داواى ئیجازەى بى َموچە نەكەى. باشە من دەڵێم ئەو كەسەى كە ئیجازەى بێ موچە دەكات داوجار موچەكەى بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە ئیتر بۆچى خراپە. ئەو بەناو حكومەتە لەمەیشیاندا هەر دەبینین عەقڵى لەدەستدواوە.
یان دەڵَێت بەڵێن دەدەى لە شوێنێكى تریش ناوت هاتەوە دەوام بكەى. لەمانەدا دەترسى ئەگەر بنووسى نەخێر ئیتر ناوت نەیەتەوە. من لێرەدا لەسەرۆكى ئەو حكومەتە دەپرسم تو شەرەفت گەنجێك كە چەند ساڵێكە دانەمەزراوە ئێستا تۆ لە قەزایەكى دیكە دەوامى پێ دەكەى دەبێ چى بۆ بمێنێتەوە؟ ئەمە لە كاتێكدا تۆ چوار سەد بۆ تا پێنج سەد هەزارى دەدەیتێ ! جگە لەوانە چەندین شتى دیكەى نا مەعقولى لەو فۆڕمەدا بەدى دەكرێت كە هەموو لایەكى بیزار كردووە.
خەڵكى كوردستان ئاگادار دەكەمەوە ئەو دامەزراندنەى كە خۆیان هەڵایان بۆى درووست كردووە هەرخۆیانیشن هێشتاكەیش دەیانەوێ تەزویرى بكەن و شەرعییەتى نەهێلێن، چونكە بەپێى ئەو هەواڵەى بە بەندە گەیشتووە ئێستا لقەكانى پارتى دۆست و لایەنگرانى خۆیان ئاگاداركردووەتەوە كە ئەو كۆدەى لەسەر فۆڕمەكەیە بیبەن بۆ لق تا لەوێوە كاربكرێت بۆ زامنكردنى ناوهاتنەوەیان.
كەواتە بەوپێیە بێت حكومەت چى كرد؟ بێگومان هیچ چونكە دواجار ئەنجامەكەى هەر بە مەحسوبییەت و واستە كۆتایى هات.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە