بارزانى و مالكى نموونەى دوو دیكتاتۆرترین و سەركردە لەمێژودا

Thursday, 17/05/2012, 12:00

1464 بینراوە



 


كوردەوارى وتویانە (قەلى ڕەش بە قەل ڕەش دەڵێت ڕووت ڕەشە) ماوەیەكە لەسەر دوانگەى ڕاگەیاندنەكانەوە هەریەك لەبارزانى و مالكى دەستیان داوەتە جەنگێكى ڕاگەیاندن هەریەكەیان ئەوەى تر تۆمەتبار دەكات بەوەى دیكتاتۆر و گەندەڵە كە پێم وایە لێدوانەكانى هەردوولایان ڕاست و دروستن چونكە زۆر ئاشكرایە كە ئەم دوو سەركردە و چەندین سەركردەى دیكە عیراق مل بەدیكتاتۆرى و كاولكارو دەنێن و دیسانەوە بەرەو جەنگ دەمان بەنەوەیە
سەیر لەوەدایە سەرەڕاى ئەو هەموو گەندەڵییەى كە لە عێراق و هەرێمى كوردستاندا ئاشكراشە كە بارزانى و مالكى بەرپرسن لەدروست بونیدا لەگەل هەموو ئەمانەدا جەنگێكى ڕاگەیاندنیان دەست پێ كردوە و مالكى بەناو پارێزگارى كردن لەیاسا و دەستور بارزانیش بەناو پارێزگارى كردن لە ئەمنى قەومى و مەترسى دروست بوونەوەى دیكتاتۆریەت لە عێراقدا بۆ جارێكى دیكە بەڵام عەرشەكەى خۆى لەبیر چوەتەوە كە چەندین ساڵە فەرمانڕەواى لەسەر دەكات مالكیش بەكۆنترۆڵ كردنى سوپاى عێراق و پرچەك كردنیان و پەل هاویشتن بە هەموو لایەك بۆ كرینى چەكى نوێ ئەمەش مەترسیەكى دیكەیە ئەم ئاراستانە ئەوەمان پێدەڵێن ئەوەى ئەمرۆ بوەتە باس و خوازى ڕاگەیاندنەكان سەرەتاى جەنكێكى ڕانەگەیەنراوە كە ئەم دوو دیكتاتۆرە دەستیان پێى كردوە ئەگەر ئەم جەنگە لە ڕاگەیاندنەكانەوە دەربچێت و پراكتیزە بكرێت سەرەتاكەى لەناوچە دابراوەكانەوە دەست پێ دەكات ئەگەر چى بەو شێوەیە نابێت كە قەبارەیەكى گەورەى پێ بدرێت هەم لەلایەن ئیران هەم لەلایەن ئەمەریكاوە ئەمە جیگەى قبول نیە پێدەچیت زوو دەست بخەنە ئەم كیشەیەوە ئەگەر بگات بەجەنگى ناوخۆى . زۆربەى سەكردەسیاسیەكانى دیكەى عیراق و چاودیرانى سیاسیش مەترسیى خۆیان ناشارنەوە بۆ دروست بوونى ئەم جەنگە ناوخۆییە كە ئەمجارەیان كورد لایەنێكیان دەبیت.
ئەوەى پێویستە بكرێت لەلایەن ڕاگەیاندنەكانەوە ئەوەیە كە هەوڵ بدرێت ڕووى ڕەشى ئەم دوو سەركردە عیراقیە دەربخرێت و زیاتر قسە لەسەر ئەوە بكریت كە ئەمە تەنها جەنگى بازرگانیە نەك جەنگێكى سیاسى ئەگەر كەسێك چاوپێكەوتنەى مالكى بینیبێت لە nrt ئەم راستییەى بۆ دەردەكەوێك كە مالكى چەندین جار بارزانى و سەرانى كوردى تۆمەتبار دەكرد بەوەى كە ئەوان خاڵە سنورییەكانیان كۆنترۆل كردوە ئەوان نەوت بەقاچاخ دەبەن ئەوان كرێ بەسەستى نایاسایى دەكەن ئەمانەو چەندین تۆمەتى تر لە بەرامبەریشدا بارزانیش زۆربەى تۆمەتەكانى كە دەیخاتە پال مالكى باس لە سەرف نەكردنى بوجەى پێشمەرگەو دەست بەسەراگرتنى سامانى ووڵاتە بۆیە ئاشكرایە كە ئەم جەنگەى نیوان مالكى و بارزانى جەنگێكى بازرگانیە و هیچى تر سەرەتاكەشى لە لەوەوە دەستى پێكرد كە مالكى لەسەفەرەكەیدا بۆ ئەمەریكا قسەى لەگەل كۆمپانیاى xm mobile كردبوو كە كرێبەستە نەوتیەكانى لەگەل هەرێم هەڵبوەشێنیتەوە ئەوە بوو دواى چەند ڕۆژێك بارزانى لەوەتەیەكیدا كە 21 نەورۆز پێشكەشى كرد دەستى دایە هێرشێكى تووند بۆسەر مالكى و تۆمەتبارى كرد بەوەى كە بەرەو دیكتاتۆریەت هەنگاو دەنیت و هەموو خەڵكى كوردستانیشى چەواشە كرد بەوەى كە ئاسایشى كورد لەمەرسیدایە لەژێر دەسەڵاتى مالكیدا هەر ئەوكات ڕاگەیاندنەكانى پارتیش ئەم چەواشەكارییانەیان فراوانتر كرد تاكارگەیشتە ئەوەى گواسترایەوە بۆ ڕاگەیاندنەكانى ئۆپۆزسیۆنیش
زۆر ئاسایى و بێ كێشەیە كە كەسێكى سیاسى بازرگانى بكات بەڵام كێشە لەوەدایە كە ئەو بازرگانیەى ئەنجامى دەدات بەقوتى خەڵك بێت كە ئەمە بوەتە پیشەى زۆربەى سیاسیەكانى ئیمە دەبێت شایەتى ئەوەیان بۆ بدەین كە بازرگانێكى باشن زۆریش سەركەوتون لە هەڵنۆشینى قوتى هەرتاكێكى ئەم ووڵاتە بازرگانى سەركردەكانى عێراق و كوردستان دورە لە ئەخلاقى بازرگانیەوە ئەمەش هۆكارى سەرەتاى دروست بونى پەتاى گەندەڵییە كە هیچ سەركردەیەكى عێراق تواناى چارەسەر كردنى نیە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە